پێناسه‌یه‌ك بۆ ئه‌م گرفته:
میزبه‌خۆداكردنی منداڵ له زۆرترین ئه‌و گرفتانه‌یه كه
بڵاوه له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا، وه بریتی‌یه له میز به‌خۆداكردنێكی كتوپڕ‌و زوو
له شه‌و یان له ڕۆژدا، یان میز به‌خۆداكردن له شه‌وو ڕۆژدا له‌و منداڵانه‌ی
ته‌مه‌نیان له چوار ساڵ تێپه‌ڕیوه، یان بڵێین له‌و ته‌مه‌نه‌ی توانای بۆ دروست
بووه به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بێت و خۆی كۆنتڕۆڵ بكات.
وه میز
به‌خۆداكردنیش ده‌توانین بڵێین دوو جۆره: جۆرێكیان له‌و منداڵانه‌دا به‌دی ده‌كرێن
كه توانایان بۆ دروست نه‌بووه له زاڵ بوون وكۆنتڕۆل‌كردنی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م
گرفته‌دا هه‌ر له كاتی له‌دایك بونیانه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ن بگره هه‌تا ته‌مه‌نێكی
دواتریش. وه جۆری دووه‌میان منداڵه‌كه خۆی له سه‌ره‌تادا ئه‌و گرفته‌ی نه‌بوه
به‌ڵام دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر میز به‌خۆداكرن له پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و توانایه‌شی
بۆ دروست بووه‌و ده‌توانێت خۆی ڕابگرێت و كۆنتڕۆلی خۆی بكات له كاتی میز
به‌خۆداكردندا، وه هه‌ندێك كات له گه‌ڵ میزبه‌خۆداكردنه‌كه پیسایشی له گه‌ڵ
ده‌كات.
وه لێره‌دا
دایكان و باوكان دڵخۆش ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌م گرفته‌و بێگومان ده‌بێت
چاره‌سه‌رێك هه‌بێت بۆی..
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی به دوای چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێین ده‌بێت له‌و هۆكارانه بدوێین كه
بونه‌ته هۆی دروست بوونی ئه‌م گرفته تاكو هه‌مووان منداڵه‌كانیان لێ بپارێزن.
ئه‌و هۆكارانه چین كه ده‌بنه هۆی میزبه‌خۆداكردنی منداڵ؟.
بێگومان چه‌ند
هۆكارێك هه‌ن له دروست بوونی ئه‌م گرفته وه‌ك: هۆكاری ده‌روونی، په‌روه‌رده‌یی،
كۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌سته‌یی، كه په‌یوه‌ندیان به‌م گرفته‌وه هه‌یه.
یه‌كه‌م: هۆكاری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی:
- گرنگی پێنه‌دان
و ڕانه‌هێنانی منداڵ له كاتی پێویست له چوون بۆ سه‌رئاو، تا ئه‌و توانایه‌ی بۆ
دروست بێت و خووی پێوه بگرێت وه كۆنتڕۆڵی خۆی بكات.
- ڕاهێنانی منداڵ
له پێش وه‌خت و به تایبه‌ت له‌و ته‌مه‌نه‌ی كه هێشتا ئه‌و توانایه‌ی بۆ دروست
نه‌بوه، كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت بۆی و تووشی ڕاڕایی و دوودڵی ده‌كات.
- به‌كارهێنانی
لێدان و توند‌و تیژی له‌لایه‌ن دایك و باوكه‌وه‌و تووڕه‌بوون له منداڵه‌كه.
- گرفت و
هه‌ڵوه‌شاوه‌یی خێزانی: وه‌ك ته‌ڵاق و جوودابونه‌وه‌ی دایك و باوك، فره‌ژنی‌و
قه‌ڕه‌باڵه‌غی ناو ماڵ، وه زۆر شه‌ڕكردن و ناكۆكی دایك و باوك له‌پێش چاوی
منداڵه‌كه.
- تووش بونی منداڵ
به نه‌خۆشی و بردنی بۆ نه‌خۆشخانه هۆیه‌كی دیكه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌م
گرفته‌دا، چونكه زۆر له منداڵان ده‌ترسن كاتێك ده‌چن بۆ نه‌خۆشخانه.
- سه‌ره‌تای
چوونه منداڵ بۆ قوتابخانه‌و دوركه‌وتنه‌وه له دایك.
- سه‌فه‌ركردن و
گواستنه‌وه له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه یان بۆ ووڵاتێكی تر.
- یان كاتێك منداڵێكی نوێ له دایك ده‌بێت منداڵه‌كه‌ی تر
تووشی غیره ده‌بێت و ئه‌م گرفته‌ی بۆ دروست ده‌بێت.
- دروستبوونی
غیره لای منداڵه‌كه به‌هۆی له‌دایكبوونی منداڵێكی تر.
- بێ‌به‌ش بوونی
منداڵه‌كه له سۆز‌و خۆشه‌ویستی دایك.
دووه‌م: هۆكاری جه‌سته‌یی:
بوونی هۆكاری
جه‌سته‌ییش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به خودی منداڵه‌كه‌وه هه‌یه بۆ نمونه وه‌ك
خه‌وێكی زۆر و دوور ودرێژ، وه زۆر جاریش هۆكاری جه‌سته‌یی یه‌ك ده‌گرێته‌وه له
گه‌ڵ هۆكاره‌كانی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی له میزبه‌خۆداكردنی
منداڵدا.
ئێستاش دێینه سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رو زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌دا:
بێگومان
هه‌ستكردنی منداڵه‌كه به‌و بارودۆخه ناخۆشه‌ی له خۆیدا ده‌یبینێ كار ده‌كاته
سه‌ر باری ده‌رونی و توشی خه‌مۆكی و شه‌رمكردن و شكانه‌وه ده‌بێت له ناو
هاوڕێكانیدا و به‌رده‌وام هه‌ست به كه‌موكوڕی ده‌كات، له ئه‌نجامی ئه‌م
ناڕه‌حه‌تییانه‌ی تووشی ده‌بێت په‌نا ده‌باته به‌ر ته‌نیایی‌وگۆشه‌گیری و دوور
ده‌كه‌وێته‌وه له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ‌و گه‌مه‌و یاری و چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه
دووچاری ڕابواردن و گاڵته‌كردن ده‌بێت له لایه‌ن خوشك و براو هاوڕێكانێه‌وه، وه
به‌م مامه‌ڵه‌كردنه‌ش له‌وانه‌یه توشی توڕه‌یی ببێت وبه‌رو توند‌و تیژی ببات، وه
بێجگه له‌وه‌ی ناو ماڵ و كه‌لوپه‌ل پیس ده‌بێت و دایكه‌كه‌ش توڕه‌یی و لێدانی
جه‌سته ده‌گرێته به‌رو ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی درێژه پێدانی ئه‌م گرفت و
زاڵ‌نه‌بونی منداڵه‌كه به‌سه‌ر خۆیدا.
چه‌ند ئامۆژگاری‌یه‌ك بۆ دایكه‌كه تا یارمه‌تی منداڵه‌كه‌ی بدات له ڕزگاربون
له‌م گرفته:
1- دابین كردن و
سازدانی كه‌ش‌وهه‌واو بارودۆخێكی هێورو له‌بار له ناو ماڵدا
تا منداڵه‌كه دوور بكه‌وێته‌وه له شڵه‌ژاوی و تێكچونی باری ده‌رونی.
2- ئاڕاسته‌كردن و
ئامۆژگاری كردنی خوشك و براكانی تاكو واز له ڕابواردن و گاڵته‌پێكردن بهێنن و
به‌و گرفته‌ی منداڵه‌كه تووشی بووه.
3- پێویسته
به‌رده‌وام سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ دڵنیابون له كۆئه‌ندامی میزی منداڵه‌كه.
4- زۆر پێویسته
پاپه‌ندبون به له‌سه‌رخۆیی و هێوری‌و ئارامگرتن له ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌م
گرفته، وه یارمه‌تی منداڵه‌كه بده‌ین و بڕوابوون به خۆی بڕوێنین له ناخیدا،
وه هه‌ڵنانی منداڵه‌كه له زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌دا.
- یارمه‌تی
منداڵه‌كه بده‌ین له نوستنی شه‌واندا و تێرخه‌و ببێت وه له ڕۆژدا یه‌ك كاتژمێر
بنوێت، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا یارمه‌تی ده‌رێكه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گرفتی خه‌وی
دورودرێژ.
- زۆر پێویسته
خواردنی منداڵه‌كه له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه ته‌واو و دروست بێت، وه ئه‌و
خواردنانه بێ به‌ش بێت له به‌هارات و ئاڵاتی توون و شه‌كرو خوێ.
- هانی منداڵه‌كه
بدرێت به چوون بۆ سه‌رئاو پێش ئه‌وه‌ی بنوێت.
- وه هه‌روه‌ها
هان بدرێت به نه‌خواردنی ساردی و هه‌موو شه‌ربه‌ته گازییه‌كان به ماوه‌ی سێ
كاتژمێر پێش نوستن به لایه‌نی كه‌مه‌وه.
- ئاماده‌كردنی
جل‌و به‌رگی ژێره‌وه‌و دانانی له نزیك منداڵه‌كه، وه هان بدرێت به له‌به‌ركردن
و دانانی ئه‌و جل‌و به‌رگانه كاتێك میزی به‌خۆیدا كرد تاكو هه‌ست به بوونی ئه‌و
كێشه‌یه بكات.
- منداڵه‌كه
به‌خه‌به‌ر دێنینه‌وه‌و ده‌برێته سه‌رئاو له پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی كاتژمێر‌و
نیوێك نوستووه، وه ئه‌م هه‌نگاوه دووباره ده‌كرێته‌وه له پاش سێ كاتژمێری تر.
- باش
مامه‌ڵه‌كردنی منداڵه‌كه‌و هه‌ڵنانی به ووشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی جوان بۆ نمونه: زۆر
باشه ئافه‌رین ئه‌مڕۆ تۆ خۆت ته‌ڕنه‌كردووه‌و میزت به خۆدا نه‌كردووه.
- بۆ زیاتر
هه‌ڵنانی منداڵه‌كه ئه‌و ڕۆژانه‌ی وه‌بیر دێنینه‌وه كه تێیدا میزی به‌خۆیدا
نه‌كردووه، وه پێدانی به‌خشیش و دیاری له به‌رامبه‌ریدا تا به‌ره‌و پێشی به‌رین.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان