هه‌ندێك له نه‌خۆشیه‌كانی لای منداڵان ده‌بێته هۆی میز به‌خۆداكردن. وه‌ك
شه‌كره, نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله, هه‌ندیێك له تێكچونه‌كانی سیسته‌می ده‌ماخ یا
بڕبره‌ی پشت, هه‌وكردنی بۆری میز, میزڵدانی هه‌ستیار و قه‌بزی و به‌ردی میزڵدان
ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه.
به‌شیوه‌یه‌كی ئاسایی دایك و باوك له ته‌مه‌نی 4 - 5 ساڵی منداڵه‌كانیاندا
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه نیگه‌ران ده‌بن و له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشی یه
ده‌ست به‌كار ده‌بن, منداڵان تا 7 یان 8 ساڵی زۆر گرنگی به‌م مه‌سه‌له‌یه ناده‌ن
ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته‌یه كه ده‌توانرێت ده‌ست بدینه چاره‌سه‌ركردنی میزه‌به‌خۆدا
كردنی مندالان, واته كاتێك كه منداڵ گرنگی پێ ده‌دات, ئه‌ڵبه‌ته زۆربه‌ی منداڵان
شه‌و جێگه‌ی خه‌وتنی خۆیان ته‌ڕده‌كه‌ن, به‌ڵام شتێك كه ئیمه له باره‌یه‌وه
ده‌دوێین شه‌و میز به‌خۆدا كردنێكه له ته‌مه‌نێكدا منداڵ ده‌توانێت كۆنترۆڵی
بكات.
لای منداڵان دوو جۆر شه‌و میزبه‌خۆداكرن له ئارادایه, یه‌كه‌میان جۆرێكی تایبه‌ت
به‌و منداڵانه‌ی كه شه‌وانه هه‌میشه جێگه‌ی نوستنی خۆیان ته‌ڕده‌كه‌ن, دووه‌مین
جۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ منداڵانێكی كه كۆنترۆڵی كردنی میزیان به ده‌ست هێناوه,
به‌ڵام سه‌رله‌نوێ جێگه‌ی خۆیان ته‌ڕ ده‌كه‌نه‌وه.
هۆكاری جۆری كێشه‌ی دووه‌م, به زۆری تێكچونی جه‌سته‌یی یان ده‌رونی نادیاره.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی له منداڵانی جۆری یه‌كه‌می شه‌و میزبه‌خۆداكردندا ئه‌وه‌یه
میزڵدانیان پڕه‌و بێ‌دار نابنه‌وه, ئه‌مه‌ش به زۆری به‌هۆی دواكه‌وتنه له گه‌شه
و كامڵ بوونی سیسته‌می ده‌ماخ, هه‌ندێك له‌م منداڵانه میزڵدانیان بچوكه‌و
هه‌ندێكیشیان كاتێك كه میزڵدانیان پڕ ده‌بێت توانای هێشتنه‌وه‌ی میزیان نییه,
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ڕێژه‌ی دروست بوونی میز له‌كاتی شه‌ودا له ژێر كاریگه‌ری
هۆورمۆنی دژه میزێن (ADH)دا كه‌متره وه‌ك له‌وه‌ی كه له‌رۆژدا هه‌یه,
ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه ئه‌و منداڵانه‌ی كه جێگه‌ی خه‌وی خۆیان ته‌ڕ ده‌كه‌ن
به ئه‌ندازه‌ی پێوست (ADH)یان
نه‌بێت, ئه‌ڵبه‌ته شتێكی له‌م شێوه‌یه هێشتا نه‌سه‌لمێنراوه, هه‌ندێك له
منداڵان وه‌ك خوو پێوه گرتنێگ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو ووشله‌مه‌نی دیكه ده‌خۆنه‌وه
كه میزی زۆر دروست ده‌كات, ئه‌و منداڵانه‌ی كه جۆری یه‌كه‌من و لاوازن له
هێشتنه‌وه‌ی میزدا زۆر جار له ئه‌زموونه‌كانی ئه‌زمونگه‌دا ئاكامێكیان چنگ
ناكه‌وێت, ته‌نیا له ژماره‌یه‌كی كه‌میاندا نه‌خۆشی یه‌كی نادیار له پشت شه‌و
میزكردن به‌خۆدا هه‌یه, منداڵانێك كه به‌هۆی تێكچونی جه‌سته‌یی یان دروونی له
شه‌ودا كۆنترۆلی میزیان نییه سود له‌و چاره‌سه‌رانه وه‌رده‌گرن كه تایبه‌ته
به‌و نه‌خۆشی یه‌وه.
ئاماده‌كردنی: خوشكی ئازیز سۆزیار كاره‌وان/ كوردستان - هه‌ولێر
سه‌رچاوه: گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م