توێژینه‌وه‌یه‌ك كه لێكۆڵه‌ره‌وه ئه‌مریكیه‌كان ئه‌نجامیان داوه دۆزیه‌وه كه
په‌یوه‌ندیه‌كی گرنگ هه‌یه له نێوان (ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن له ته‌مه‌نی
منداڵیه‌وه و كێشه‌كانی به‌ئاگابوون له
ساڵه‌كانی
دواتری ته‌مه‌ن)دا, وه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ڕوونی كرده‌وه كه تووش بوونی منداڵ
به كێشه‌كانی به‌ئاگابوون و دیقه‌ت دان زیاد ده‌كات به زیادبوونی كاته‌كانی
دانیشتنیان به‌رامبه‌ر به ته‌له‌فزیۆن له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی یان كه‌متر بۆ سێ
ساڵی.
وه
هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان بینیان كه هه‌موو كاتژمێرێك كه منداڵ به‌سه‌ری ده‌بات
له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن دا له پێش ته‌مه‌نی چوونه قوتابخانه‌ی ده‌بێته هۆی زیاد
بوونی مه‌ترسی تووش بوون به كێشه‌كانی به‌ئاگابوون به ڕێژه‌ی 10% له دواتر دا
(له پاش چه‌ند ساڵێكی تردا) به‌تایبه‌ت كه كاتێك منداڵی ته‌مه‌ن بچوك سه‌یری
ته‌له‌فزیۆن ده‌كات مێشكی ماندوو ده‌بێت به‌و هه‌موو وێنه‌و شتانه‌ی دێت و ده‌رِوات
له‌به‌رچاوی به‌په‌له جگه له ده‌نگه‌كه كه مێشكی منداڵه‌كه ماندوو ده‌كات
به‌زیاتر ته‌ركیزكردن.
وه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر كه ئه‌كادیمیایه‌كی ئه‌مریكی ده‌ری كردوه ئه‌وه‌شی زیاد
كردوه كه لاوازی به‌ئاگابوون (كه‌م دیقه‌تی) یه‌كێكه له زیانه‌كانی زۆر
ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن وه هه‌روه‌ها توڕه‌یی منداڵ و میزبه‌خۆدا كردنیش هه‌ر
هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ته‌ماشا كردنه له‌ساته‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی
منداڵی‌دا.
وه
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بوون ووتی : شتێكی مه‌حاڵه
كه بتوانین ئاستێكی ئاسایش دیاری بكه‌ین بۆ سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن بۆ ئه‌و
منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له نێوان ساڵێك بۆ سێ ساڵ دان, به‌ڵام هه‌تا زیاتر
ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن بكه‌ن زیاتر تووشی مه‌ترسی ده‌بن.
وه
دیراسه‌ته‌كه 2500 منداڵی گرته‌وه كه ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 2 بۆ 3 كاتژمێر بۆ
منداڵانی یه‌ك ساڵان وه ماوه‌ی 3 بۆ 6 سه‌عات بۆ منداڵی سێ ساڵ ته‌ماشای
ته‌له‌فزیۆنیان ده‌كرد له كاتێكدا هه‌ندێكی تر بۆ ماوه‌ی 12 سه‌عات ته‌ماشای
ته‌له‌فزیۆنیان ده‌كرد.
وه
لێكۆڵینه‌وه‌كه ڕوونی كرده‌وه كه ئاستی ته‌مه‌ن رِۆڵێكی زۆر گرنگی هه‌یه چونكه
گه‌شه‌كردن و نه‌ش و نمای مۆخ له‌م ساڵانه‌ی ته‌مه‌ن دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه
هه‌ندێ حاڵه‌ت له نێوانی 3% وه 5% له منداڵان له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مریكا دیاری كران كه ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست لاوازی به‌ئاگابوون (بوونی خه‌له‌ل له
ووریایی دا) كه ئه‌م كێشه‌یه‌ش له‌كاتی لاوازی توانایان به‌سه‌ر دیقه‌ت و قورسی
ڕێكخستنی هه‌ڵس‌وكه‌وتی بێ سه‌روبه‌ریان دا ده‌رده‌كه‌وێت, كه ئه‌مانه
نیشانه‌یه‌كن ده‌رناكه‌ون ته‌نها له‌دوایدا نه‌بێت, له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی دا.
كه له
ڕێگه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌وه ده‌ركه‌وت كه هه‌تا منداڵی ته‌مه‌ن (یه‌ك ساڵ بۆ سێ
ساڵ) زیاتر ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن بكات زیاتر مه‌ترسی تووش بوونی به كه‌م دیقه‌تی
بۆ دروست ده‌بێت, كه ئه‌م مه‌ترسیه‌ش ده‌رناكه‌وێت ته‌نها له‌پاش گه‌وره‌بوونی
منداڵه‌كه نه‌بێت كه له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی به‌دواوه هه‌ستی پێ ده‌كرێت كه
كه‌م دیقه‌ته و توانای زاڵبوونی به‌سه‌ر هه‌ڵس‌وكه‌وته‌كانی دا كه‌مه.
بۆیه پێویسته
زۆر ئاگاداری منداڵه‌كانمان بین وه ته‌له‌فزیۆن به‌كار نه‌هێنین وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك
بۆ خۆ ڕزگار كردن له ئیزعاجیه‌كانی منداڵ به‌ڵكو هه‌ر هیچ نه‌بێت تا بتوانین
ساته‌كانی ته‌ماشاكردنی منداڵ بۆ ته‌له‌فزیۆن كه‌م بكه‌ینه‌وه تاكو بتوانین
منداڵه‌كانمان به به‌خته‌وه‌ری و سه‌لامه‌تی گه‌وره بن.