گه‌ر قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی كێش لای گه‌وره‌كان كێشه‌یه‌كی
ئاسایی بێت ئه‌وا بۆ منداڵان كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزه و ئاسایی نیه، چونكه مرۆڤی
پێگه‌یشتوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌توانێت پابه‌ند
ی
ڕژێمێكی خۆراكیی تایبه‌ت ببێت یا وه‌رزش بكات و له‌كێشی خۆی كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام
سه‌باره‌ت به منداڵ نه ئه‌توانێت خۆی بگرێته‌وه له خواردن و نه وه‌رزش ئه‌كات
به‌پێی پێویست تا كێشی دابگرێت و چاو له گه‌وره بكات.
بێگومان قه‌ڵه‌وی لای منداڵ یه‌كێكه له‌و كێشه
ته‌ندروستیانه‌ی به‌ربڵاووه و به‌داخه‌وه دایك وا تێئه‌گات كه خڕبوونه‌وه‌و
زۆری چه‌وری له لاشه‌ی منداڵه‌كه‌ی نیشانه‌ی باشی ته‌ندروستیه‌تی، وه منداڵی
قه‌ڵه‌و نمونه‌ی منداڵی جوانه كه گوایه هه‌موو دایكێكی كورد خه‌ونی پێوه
ئه‌بینێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و دایكانه نازانن هه‌ندێكیان
منداڵه‌كانیان ئه‌خه‌نه سه‌ر یه‌كه‌مین پلیكانه‌ی په‌یژه‌ی قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی
كێشیان و به‌م شێوه‌یه‌ش زیادبوونه‌كه له‌ئارادا ئه‌بێت تا ئه‌بێته نه‌خۆشیه‌ك و
پێویست ئه‌كات چاره‌سه‌ر بكرێت.
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر دایك یارمه‌تی منداڵه‌كه‌ی بدات تا
كێشه زیاده‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات و تاكو خۆی دوور بگرێت له‌و مه‌ترسیانه‌ی به‌هۆی
قه‌ڵه‌ویه‌وه توشی ئه‌بێت، ئه‌ویش بێگومان بریتیه له چه‌نده‌ها نه‌خۆشی جۆراوجۆر
و مه‌ترسیدار.
ئه‌مڕۆ قه‌ڵه‌وی بۆته كێشه‌یه‌كی
واقعی له‌ناو هه‌موو منداڵانی جیهاندا، بۆ نمونه له ئه‌ڵمانیا ئه‌م ڕێژه‌یه
گه‌شتۆته (%21) لای منداڵان، وه له به‌لجیكا گه‌شتۆته (%11) و له ئیتاڵیاش
(%15).
وه به‌پێی هه‌ندێ سه‌رژمێری له ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه
ئه‌كات كه (%71)ی منداڵان له ئه‌مریكا له كێشی ئاسایی خۆیان زیاترن و (%5) زۆر
قه‌ڵه‌ون. ڕه‌نگه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه بڕوات له پێنج ساڵی
ئایینده‌دا.
خراپی و ناڕێكی داب و نه‌ریته خۆراكیه‌كان
هۆكاری یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی قه‌ڵه‌ویی بریتیه له‌و خوو و داب
و نه‌ریته خۆراكیانه‌ی له سه‌ره‌تای منداڵێتیه‌وه هانای بۆ ده‌برێت، له‌ناو
كورده‌واری خۆشمان‌دا ڕه‌فتاری هه‌ڵه‌ی دایكه‌كان له خواردن پێدانی منداڵه‌كانیان
به‌بێ مه‌رج و به هه‌ڕه‌مه‌كی بۆته هۆكاری قه‌ڵه‌ویی منداڵه‌كانیان و له ڕۆژێكدا
ئه‌بینیت جگه له ژه‌مه سه‌ره‌كیه‌كان چه‌نده‌ها ژه‌می سوك و لاوه‌كی ئاماده
ئه‌كرێت و خواردنی بازاڕ و ئه‌ملاولا بۆستێت له‌ولاوه..
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ش دایكه‌كه هیچ زانیاری لانیه له‌سه‌ر
ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی تووشی جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ئه‌بێت به‌هۆی قه‌ڵه‌ویه‌وه، بۆ نمونه
ئه‌و خانه چه‌وریانه‌ی گه‌وره‌و كه‌ته بوون خانه‌یه‌كی نه‌خۆش و ناساغن و
مادده‌یه‌كی نیوه هۆرمۆنی ئه‌ڕێژن كه ئه‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره،
هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و جگه له نه‌خۆشی دڵ و تووشبوونی
جمگه‌كان.
ئه‌م نه‌خۆشیانه به‌ڕاستی زۆر مه‌ترسیدارن و هه‌ڕه‌شه له
ئایینده‌ی ژیانی مرۆڤه‌كه ئه‌كه‌ن، هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌رگری له‌لاشه‌ی كه‌م
ئه‌بێته‌وه‌و تووشی چه‌نده‌ها نه‌خۆشی لاوه‌كی ئه‌كات.
ڕێگه‌چاره بۆ خۆپاراستن له‌و مه‌ترسیانه:
ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت ڕجێمكردنی منداڵ له خۆراكدا مانای
ئه‌وه نیه منداڵه‌كه مه‌حروم بكه‌یت له خواردن یان توشی برسێتی بكه‌یت، به‌ڵكو
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی مانای وایه شێوازی خۆراك پێدانی ورده ورده ڕاست
بكرێته‌وه، ڕه‌نگه زه‌حمه‌ت بێت منداڵ بگریته‌وه له خواردنی شرینه‌مه‌نی و كێك
و یان خواردنه ئاماده‌كراوه‌كان وه‌كو چپس و ساردی و شتی تر به‌ڵام هیچ گران نیه
ڕێژه‌ی ئه‌و خواردنانه كه‌م بكرێته‌وه و له‌جێی ئه‌و بڕه‌ی تر خۆراكی سوود به‌خشی
پێ بدرێتێ كه پارێزگاری له ته‌ندروستی منداڵه‌كه ئه‌كات و ئه‌یپارێزێت له
نه‌خۆشی.
چاره‌سه‌ر له نه‌ریتێكی خۆراكی ساغ و دروست ئه‌بینیته‌وه
نه‌ك بیگریته‌وه له خواردنه‌كان، ئه‌ویش له‌م خاڵانه خۆی ئه‌بینێته‌وه:
- خۆراك پێدان به رێژه‌یه‌كی كه‌م و جۆراوجۆر بێت.
- خۆدوورگرتن له‌و ژه‌مه خێرا و ئاماده‌كراوانه‌ی پڕن له
چه‌وری و شرینی (به‌تایبه‌ت له‌فه و سه‌نده‌ویچ و خواردنی بازاڕ) كه ڕێژه‌یه‌كی
زۆر گه‌رمه چه‌وری تیادایه.
- دووركه‌وتنه‌وه له ساردی (پیپسی)، چونكه زیانبه‌خشه‌و
منداڵه‌كه توشی كێشه‌ی هه‌رس ئه‌كات.
- دووركه‌وتنه‌وه له شیرینه‌مه‌نی و حه‌له‌ویات یان هه‌ر
هیچ نه‌بێت ڕێژه‌یه‌كی كه‌می پێ بدرێتێ.
- زۆر خواردنی میوه‌و سه‌وزه و ڕاهێنانی منداڵه‌كه
له‌سه‌ری.
- ڕاهێنانی منداڵه‌كه له‌سه‌ر وه‌رزش كردن.
- ڕێگه خۆشكردن له‌به‌رده‌م منداڵه‌كه تا زیاتر یاری بكات،
چوون پسپۆڕان وای ئه‌بینن كه یاری یه‌كێكه له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی و
چالاكی منداڵه‌كه نوێ ئه‌كاته‌وه‌و چه‌وریه زیاده‌كان له‌ناوئه‌بات و
یاریده‌ده‌رێكه بۆ گه‌شه‌كردن و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیاتر بڕوا به‌خۆبوون و
توانای زیاتری پێ ئه‌به‌خشێت بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن.
- له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پێویسته به‌رده‌وام چاودێڕی كێشی
ته‌واوی منداڵه‌كه بكه‌ین له‌ڕێی پزیشكێكی تایبه‌ته‌وه‌و چه‌ند مانگێك جارێك
كێشه‌كه‌ی به‌راورد بكه‌ینه‌وه به ته‌مه‌ن و باڵاكه‌ی.
- له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
14/1/2008