بێگومان دایك
ده‌كه‌وێته ژێر زۆربه‌ی ئه‌و عادات وخوو نه‌ریته باوه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا باوه
له‌هه‌ڵسوكه‌وتكردن به‌رامبه‌ر به كۆرپه‌كه‌ی، وه زۆر جار هه‌ندێ كار ده‌كات كه
ئه‌و كاره له‌ناوه‌ڕۆكی یه‌وه زیان به‌خشه بۆ كۆرپه‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی زانیاری
هه‌بێت له‌سه‌ری، بۆیه پێم خۆش بوو لێره‌دا هه‌ندێ له‌و هه‌ڵانه بخه‌مه به‌ر
ده‌ستی خوشك ودایكان به‌ئومێدی سوودبه‌خشین لێی.
یه‌كه‌م/ به‌كارهێنانی سه‌هۆڵ بۆ نزمكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی منداڵه كۆرپه‌كه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی
پله‌ی گه‌رمیی له لاشه‌ی منداڵه‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئیلتیهابی بۆ دروست
بووه، هۆكه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێك له ڤایرۆس و میكرۆب و توفه‌یلیانه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییش یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی لاشه بۆ به‌رگریكردن
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆس ومیكرۆبانه، چونكه پله‌ی گه‌رمیی گه‌ر نزم بێت هیچ
كاریگه‌رێكی ئه‌وتۆی نیه له‌سه‌ر لاشه، بۆ نمونه پله‌ی گه‌رمیی ئاسایی
له‌لاشه‌دا له‌نیوان
(36.5 تا 37.5) پله‌یه، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌رمیی تا (39)
یان به‌ره‌و
سه‌ره‌وه له‌وانه‌یه منداڵ ئه‌زێت بدات وكاریگه‌ر بكاته سه‌ر ته‌ندروستیی بۆیه
پێویست ده‌كات به‌هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌رمیی لاشه‌ی.
به‌ڵام ده‌رگاكانی
چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گه‌رمی یه له لاشه‌دا گرنگترینیان پێسته كه كونی
تیادایه وله‌گه‌ڵ غودده‌ی ده‌رهێنه‌ر، بۆیه ئه‌و غودده‌و كونانه چالاك ده‌بن بۆ
ده‌رردنی ئه‌و گه‌رمیه گه‌ر كۆ بووه‌وه واته گه‌ر زیاد بوو له‌ناو لاشه‌و
به‌رزبووه‌وه‌هه‌روه‌ك چۆن ڕوو ده‌دات له‌حاڵه‌تی ئیلتیهاب یان له‌كاتی هاویندا.
به‌ڵام گه‌ر پله‌ی
كه‌ش وده‌ره‌وه نزم بوو هه‌روه‌ك كاتی زستان ئه‌وا ئه‌و كون وغوددانه‌ی لاشه
داده‌خرێت وناهێلێت ئه‌و گه‌رمیه له‌لاشه‌دا بچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام گه‌ر خێرایی
به‌رهه‌مهێنانی گه‌رمیی له‌ناوه‌وه‌ی لاشه‌دا به‌رزتر وزیاتر بوو ئه‌وا خێرایی
ده‌ركردنی گه‌رمیی ئاسایی له‌لاشه‌كه‌دا كه‌م ده‌بێته‌وه. وه ئه‌گه‌ر پله‌ی
گه‌رمیی لاشه زیاتر وبه‌رز تر بوو ئه‌وا ده‌بێت ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بگرترێته به‌ر بۆ
نزمكردنه‌وه‌ی، بۆیه له‌م حاڵه‌تانه‌دا ئه‌م ڕێگه‌یانه ده‌گرینه‌به‌ر:
1- داكه‌ندنی
جله‌كان له‌به‌ر منداڵه‌كه ته‌نها
جلی ته‌نك
وفراوان نه‌بێت.
2- منداڵه‌كه
ده‌خرێته شوێنێكی كراوه واته
داخراو
نه‌بێت وهاتوچۆی هه‌وای تیادا بێت.
3- ئاو و
شله‌مه‌نی زۆری ده‌درێتێ چونكه لاشه
له‌گه‌ڵ
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی ئاو‌و شله‌مه‌نیه‌كی زۆر له‌ده‌ست ده‌دات.
4-
ده‌رمانی نزمكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی ده‌درێتێ هه‌موو (4) تا (8) سه‌عات
له‌ماوه‌ی شه‌وو ڕۆژێكدا ئه‌گه‌ریش پله‌ی گه‌رمیی به‌رزنه‌بووه‌وه پاش یه‌كه‌م
جاری پێدانی ده‌رمانه‌كه.
5- جاروایه ئه‌و
هه‌نگاوانه‌ی پێشوو هیێ سوودێكی ئه‌وتۆی نیه‌و پله‌ی گه‌رمیی لاشه‌ی كۆرپه‌كه هه‌ر
به‌رزه یان ته‌ندروستی منداڵه‌كه هێشتا باش نه‌بووه، له‌م حاڵه‌تانه‌دا ئاو
به‌كاردێت بۆ ده‌ركردنی ئه‌و گه‌رمی یه ئه‌ویش دوو ڕێگه هه‌یه بۆ ئه‌مه:
یه‌كه‌م:
به‌كارهێنانی پارچه په‌ڕۆ یان خاولی ته‌ڕ وداده‌نرێت له‌سه‌ر سنگی منداڵه‌كه یان
سگی یان سه‌ری، یان قۆڵ وبازویی پێ ده‌ئاڵكێنرێ یان قاچ وڕانی وباشتر وایه هه‌موو
پێنج ده‌قه‌یه‌ك ئه‌و پارچه‌انه بگۆڕدرێت. وه زۆر هه‌ڵه‌یه كه‌وا سه‌هۆڵ یان
ئاوی سارد به پارچه په‌ڕۆوه به‌كاربهێنرێت بۆ نزمكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی،
چونكه سه‌هۆڵ یان ئاوی سارد به پارچه په‌ڕۆ یان خاولی وا ده‌كات كه‌وا پێستی
منداڵه‌كه چرچ ببێته‌وه‌و دابخرێت هه‌روه‌ك چۆن ڕوو ده‌دات له وه‌رزی زستاندا
ئیتر ئه‌و كونه ووردانه‌ی سه‌ر پێست داده‌خرێت وده‌رهێنانی گه‌رمیی وئاره‌قه‌یشی
كه‌م ده‌بێته‌وه‌و لاشه‌ش سارد نابێته‌وه.
دووه‌م:
فێنك كردنه‌وه‌و شۆردنی هه‌موو لاشه‌ی منداڵه‌كه ته‌نها سه‌ری نه‌بێت بۆ ماوه‌ی 15
ده‌قه یان بخرێته ژێر ئاوی دوشدا، پاشان وشك ده‌كرێته‌وه‌و جلی فراوان وسوكی
له‌به‌ر ده‌كرێت وپێویسته دوور بگیردرێت له بای سارد وه‌كو با و هه‌وای پانكه‌و
موبه‌ریده.
دووه‌م: گه‌رم كردنه‌وه‌ی مه‌مه شوشوی شیری منداڵه‌كه
له
گۆڤارێكی به‌ریتانی تایبه‌ت به ته‌ندروستی ڕاپۆرتێك هاتووه كه‌وا گه‌رم
كردنه‌وه‌ی مه‌مه شووشه‌ی شیری منداڵان به خستنه ناو ئاوێك بكوڵێ له‌ناو جامێك
یان مه‌نجه‌ڵێكی بچوك زیاتر مه‌ترسی دروست ده‌كات له توشبوونی به سوتانی ناو ده‌م
وقوڕگ له‌لای ئه‌و منداڵانه‌ی كه شیره‌خۆره‌ن.
ڕاپۆرته‌كه‌ش ئاماژه ده‌كات بۆ چه‌نده‌ها چاودێری پزیشكیی له‌نێوان ساڵانی (1995
تا 1998) له نه‌خۆشخانه‌ی (پادشا فیكتۆریا) له (ئێست گرینستێد) كه تیمێكی پزیشكی
ئه‌نجامی داوه، وه ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كاته‌وه كه حاڵاتی سوتان به‌هۆی گه‌رم
كردنه‌وه‌ی مه‌مه شوشه‌ی شیر له‌ناو قاپ ویان مه‌نجه‌ڵی بچوك به ئاوی كوڵاو
كارێكی زۆر خراپ وزیان به‌خشه.
وه
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا كه هانی شیری سروشتیی دایك ده‌دات ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له‌و
زیانانه‌ی گه‌رم كردنه‌وه‌ی شیری منداڵ به (میكرۆ) چونكه میكرۆ هه‌موو شیره‌كه
گه‌رم ناكاته‌وه به‌یه‌كسانیی وده‌بێته هۆی سوتاندنی ناو ده‌م وقورگ. وه
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه زۆر حاڵاتی سووتان كه ده‌گاته نه‌خۆشخانه‌كان
به‌هۆی گه‌رم كردنه‌وه‌ی مه‌مه شوشه‌ی شیره.
سێ یه‌م: به‌كارهێنانی كل بۆ چاوڕشتنی چاوی كۆرپه‌كه.
به‌كارهێنانی كل بۆ چاوڕشتنی منداڵ له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا زۆر جار به‌كار
ده‌هێندرێت بۆ جوانكاری وزۆربه‌ی جۆره‌كانی كلی چاو پێكهاته‌ی ژه‌هراوی تیادایه
ئه‌ویش مادده‌ی قوڕقۆشمه (الرصاص).
به‌ڵام
به‌كارهێنانی له‌لایان گه‌وره‌وه یان لاشه‌ی ساغدا هیچ زیانێك نابه‌خشێت چونكه
ناچێته ناو لاشه‌وه. به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی لای خۆمان به‌كاری ناهێنن ته‌نها بۆ
ئافره‌تان به‌ڵكو بۆ منداڵانیش به‌كاری ده‌هێنن وه‌ك جوانكاری یه‌ك بۆ چاوه‌كانی
وپاككه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ ناوكی منداڵ وه‌یان كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی ددان،
وه‌یه‌كێكه له‌و داوده‌رمانه سروشتی یه كه‌به‌كار دێت له‌دژی ئازار وجگه له‌و
به‌كارهێنانه‌ی هه‌ڵانه‌ش.
وه له
مه‌ترسیه‌كاندا بۆ كۆرپه‌و منداڵانی تازه له‌دایك بوو ئه‌وه‌یه كه بخرێته سه‌ر
پێست ڕاسته‌وخۆ وه‌كو ددان یان چاو پاشان هه‌ڵی ده‌مژێت بۆناو لاشه‌ی منداڵه‌كه
به‌تایبه‌تی مادده‌ی قوڕقۆشم كه زه‌هراوی یه و ده‌چێته ناو چه‌نده‌ها ئه‌دامی
لاشه‌ی وده‌بێته هۆی زیانی به‌رده‌وام به‌تایبه‌تی كۆئه‌ندامی عه‌سه‌بی. وه
ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌شێوه‌ی ته‌شه‌ننوج ویان دواكه‌وتنی عه‌قڵیی ده‌رده‌كه‌وێ.