دایكی ئازیز: پاش
له دایك بوونی منداڵه‌كه‌ت گوێ بیستی چه‌ند ئامۆژگاری‌یه‌ك ده‌بیت له‌لایه‌ن
ده‌وروبه‌رته‌وه كه پێشتر نه‌ت بیستووه, به‌ڵام له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێ له‌م
ئامۆژگاریانه هه‌ڵه بن له‌ڕووی زانستی و ته‌ندروستییه‌وه، بۆیه ئێمه‌ش به‌پێی
توانا له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك ڕاستكراوه‌ی هه‌ندێك له‌و هه‌ڵانه‌ن ده‌خه‌ینه پێش
چاوت به‌ئومێدی به‌خته‌وه‌ری بۆ منداڵه‌كه‌ت:
1- ده‌ڵێن
ده‌توانرێت شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ به منداڵی ته‌مه‌ن دوو مانگانه بدرێت بۆ به‌رگری
كردن له تووش بوون به‌هه‌ڵامه‌ت‌و گه‌یاندنی ڤیتامین (ج).
ئه‌م
هه‌ڵه‌یه‌ش بڵاوه له ناو خه‌ڵكیدا, ته‌نانه‌ت دایك‌و باوكان پرسیاری پزیشكی
منداڵان ناكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره بكه‌ن, ئه‌مه‌ش كرده‌وه‌یه‌كی ترسناكه
چوونكه شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ ترشی‌یه‌كی زۆری تێ‌دایه, وه ئه‌گه‌ر زوو بدرێت به
منداڵ ئه‌وه كار ده‌كاته سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رسی منداڵه‌كه له دوارۆژیدا.
وه
ئه‌گه‌ر شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ ڕوونیش بێت نابێت بدرێت به منداڵ تا ته‌مه‌نی 9
مانگی, وه باشترین شه‌ربه‌ت كه له‌ته‌مه‌نی (4) مانگی‌دا بدرێت به منداڵ
شه‌ربه‌تی سێوه یان شه‌ربه‌تی هه‌رمێ ئه‌ویش ڕوون بكرێته‌وه به ڕێژه‌ی یه‌ك بۆ
ده, واته بۆ نمونه یه‌ك كه‌وچك ئاوی سێوه‌كه یان هه‌رمێ‌یه‌كه تێكه‌ڵ بكرێت
به ده كه‌وچك ئاو.
2- ده‌ڵێن
خواردنه‌وه‌ی ئاو له كاتی شیر پێدانی
سروشتی‌دا
ده‌بێته هۆی ڕوونكردنه‌وه‌ی شیره‌كه‌ت و باش نیه ئاو زۆر بخۆیته‌وه.
ئه‌مه‌ش
هه‌ڵه‌یه چوونكه خواردنه‌وه‌ی ئاو پێكهاته‌ی شیری دایك ناگۆڕێت, به‌ڵكو
خواردنه‌وه‌ی زۆر له شله‌مه‌نی‌یه‌كان زۆر گرنگه بۆ شیردانی سروشتی تا شیری
دایكه‌كه ڕێژه‌یه‌كی گونجاوی هه‌بێت‌و تووشی وشكی نه‌بێت.
3- ده‌ڵێن كورسی
ناو سه‌یاره تایبه‌ت به منداڵان
به‌كار
مه‌هێنن تا ده‌گاته سێ مانگی.
هه‌ڵه‌یه چوونكه كورسی سه‌یاره زۆر گرنگه بۆ پارێزگاری منداڵه‌كه‌ت, چوونكه
ماسولكه‌كانی ملی منداڵ زۆر لاوازن‌و سه‌ریشیان قورسه, وه ئه‌گه‌ر هاتوو
سه‌یاره‌كه كتو‌پڕ وه‌ستا یان تووشی پێكدادان هات (خوا نه‌خواسته)، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ریش سه‌یاره‌كه به خێرایی‌یه‌كی هێواش ڕۆشت, ئه‌وه منداڵه‌كه له‌م
حاڵه‌ته‌دا تووشی پێكدادان‌و زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره ده‌بیت كه له‌وانه‌یه
ببێته هۆی مردنی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كورسی تایبه‌ت به‌خۆی دانه‌نرابو به شێوه‌یه‌كی
ڕێك‌و پێك. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه زۆربه‌ی وڵاتان ته‌نانه‌ت ڕێگه ناده‌ن به دایك‌و
باوكان نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان جێ‌بهێڵن كاتێك منداڵی تازه‌یان بووه تا ئه‌و
كورسی‌یه ئاماده نه‌كه‌ن و منداڵه‌كه‌یان پێ نه‌به‌نه‌وه, چه‌ندین جۆری ئه‌م
كورسیانه‌ش هه‌ن كه به‌پێی ته‌مه‌نی منداڵان دروست كراون, وه پێویسته له سه‌ر
هه‌موو دایك‌و باوكان ئه‌و زانیاریانه به شێوه‌یه‌كی باش بخوێنه‌وه كه له‌گه‌ڵ
كورسیه‌كاندا هه‌یه تا دڵنیا بن له‌وه‌ی ئه‌م كورسیه ده‌گونجێت بۆ منداڵه‌كه‌یان,
وه هه‌روه‌ها ئه‌و زانیاریانه‌ش بخوێننه‌وه كه تایبه‌ته به چۆنیه‌تی
به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و كورسیه به شێوه‌یه‌كی باش‌و ڕێك‌و پێك. باشتر وایه ئه‌گه‌ر
كورسیه‌كه له به‌شی دواوه‌وه‌ی سه‌یاره‌كه دابنرێت و بۆ منداڵی ته‌مه‌ن بچوك
كورسیه‌كه ڕووی له دواوه‌ی سه‌یاره‌كه بێت.
4- ده‌ڵێن
باشترین
شێوه بۆ نوستنی منداڵ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر سكی بنوێت ئه‌ویش بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی
غازات وئێشی ناو سك.
ئه‌مه‌ش
هه‌ڵه‌یه‌كی تره, ئه‌م شێوه‌یه كه منداڵ له‌سه‌ر سكی ڕابكێشرێت ئه‌ویش كاتێك
به‌خه‌به‌ر بێت نه‌ك له‌كاتی نوستندا ئه‌ویش بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی غازات, به‌ڵام به
هیچ جۆرێك به جێ‌ی مه‌هێڵه له‌سه‌ر ده‌م نه‌وه‌ك بنوێت, چونكه دوپاتیان
كردۆته‌وه نوستن له‌سه‌ر ده‌م ڕێگه‌یه‌كه بۆ مردنی كتوپڕی منداڵه تازه‌بووه‌كان.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن
ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه نی‌یه كه ناتوانێت هه‌ناسه بدات له ڕێگه‌ی
لوتی‌یه‌وه وه‌ك هه‌ندێك بڕوایان وایه. به‌ڵام گرنگی له‌وه‌دایه كه ناتوانێت
ماسولكه‌كانی سنگی به‌كار بهێنێت بۆ هه‌ناسه‌دان, ئه‌م گرفته‌ش به زۆری له‌وه‌رزی
زستاندا زۆرتره‌كه منداڵ جلو‌به‌رگێكی زۆری له‌به‌ردایه, وه باشترین جۆر بۆ
نوستنی منداڵ ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر پشت بنوێت یان له‌سه‌ر لاكانی وه ده‌سته‌كانی
بۆ سه‌ره‌وه بێت تا منداڵه‌كه نه‌توانێت بكه‌وێته سه‌ر ده‌م‌و سكی, وه ده‌بێت
تێبینی به‌وه‌ش بده‌ین كه نابێت سه‌رین به‌كار بهێنرێت تا پێش ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی
چوونكه له‌وانه‌یه بێته هۆی خنكاندنی منداڵه‌كه.
5- ده‌ڵێن
ده‌توانرێت
خواردنی ڕه‌ق له ته‌مه‌نی سێ مانگی‌یه‌وه بدرێت به منداڵ.
هه‌ڵه‌یه چوونكه
ئامێری به‌رگری له گه‌ده‌ی منداڵ پێگه‌یشتوو نی‌یه تا ته‌مه‌نی چوار مانگی, وه
ئامۆژگاری دایكان كراوه كه خواردنی ڕه‌ق نه‌درێت به منداڵ تا پێش ته‌مه‌نی شه‌ش
مانگی‌و حه‌وت مانگی.
چونكه ژماره‌ی
ئه‌و منداڵانه‌ی كه ده‌ناڵێنن به نه‌خۆشی هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌و, كۆڵۆن‌و,
كۆئه‌ندامی هه‌رس, چه‌نده‌ها توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه زۆرینه‌ی ئه‌و
منداڵانه‌ن كه زۆر پێش وه‌خت خواردنی ڕه‌قیان پێ‌دراوه.
وه باشتر وایه
دایكان دوور بكه‌ونه‌وه له خۆراك پێدانی ڕه‌ق به زویی به منداله‌َكانیان,
چونكه زمانی منداڵ ڕه‌ددانه‌وه‌یه‌كی هه‌یه كه زوو زوو زمانی ده‌رده‌هێنێت
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و جۆره خواردنانه‌ی بۆ نه‌خورێت تا پێش ته‌مه‌نێكی دیاری
كرا‌و, ئه‌ویش ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی‌یه. چونكه له‌م ته‌مه‌نه‌دا زۆرینه‌ی منداڵ
ده‌توانن بێ یارمه‌تی دایك‌و باوكیان دانیشن له كورسی تایبه‌ت به‌خواردنی خۆیان.
ئه‌م دوو
كاریگه‌ره‌ش وا له منداڵ ده‌كه‌ن كه زۆر به‌ئاسانی خواردن وه‌ربگرن, وه
كاریگه‌ری تریش كه وا ده‌گه‌یه‌نێ منداڵ ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ خواردنی ڕه‌ق
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كاتێك هه‌وڵ ئه‌دا بۆ لای دایك‌و باوكی بۆ خواردن, یان ده‌می
ده‌جوڵێ وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت داوای خواردن ده‌كات.

6- ده‌ڵێن منداڵ
پێویستی به
پێڵاو
هه‌یه كاتێك فێری ڕۆشتن ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش
هه‌ڵه‌یه, چونكه پێ‌یه‌كانی منداڵ به بێ پێڵاو باشتره
چونكه یارمه‌تی
منداڵ ده‌دات به شێوه‌یه‌كی باش هه‌ست به هاوسه‌نگی پێ‌یه‌كانی بكات له كاتی
ڕۆیشتندا, وه هه‌ست به به‌ریه‌ك‌كه‌وتن‌وگه‌یشتنی پێ‌یه‌كانی بكات به زه‌وی
كاتێك هه‌وڵی ڕۆیشتنی یه‌كه‌م ده‌دات. وه منداڵ كاتێك به بێ پێڵاو ده‌ڕوات ته‌نها
له‌ماڵدا ده‌بێت یان شوێنی پاك. به‌ڵام بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ده‌بێت بۆی به‌كار
بهێنرێت ئه‌ویش بۆ پارێزگاری پێ‌یه‌كانی كاتێك كه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێ‌دایه بۆ
ڕۆیشتن.
وه ئه‌و
پێڵاوانه‌ی كه ژێره‌كانیان به‌رزه مه‌ترسی هه‌یه بۆیه ده‌بێت دایكان دور
بكه‌ونه‌وه له‌و جۆره پێڵاوانه‌ی كه مۆدێلن وه‌ك پوت‌و جۆره‌ها پێڵاوی تر, وه
پزیشكان ئاماژه‌یان به‌وه كردوه ئه‌و جۆره پێڵاوانه به‌كار بهێنرێت كه
به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك په‌نجه له پێشه‌وه‌و یه‌ك په‌نجه له پاشه‌وه‌ی پێ‌ی
منداڵه‌كه درێژ تر بێت, چونكه ئه‌گه‌ر هاتو بچوك بو به پێ‌ی ئه‌وا پێ‌یه‌كانی
ده‌گوشێ‌و سور ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی
ته‌نگی
پێڵاوه‌كه ده‌رده‌خات یان ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه
چه‌ند جار دوباره‌ی كرده‌وه پێڵاوه‌كان له پێ‌ی خۆی لابه‌رێت, له‌به‌ر ئه‌وه
دایك ده‌بێت ئاگاداری ئه‌م خاڵه‌ش
بێت.