پاكژی – به‌شی یه‌كه‌م
شاره‌زایی خاوێنی (فقه الطهارة):
واتای زمانه‌وانی خاوێنی: خاوێن كردنه‌وه له‌هه‌ر شتێك كه ڕێگه له نوێژ بگرێت، وه‌كو: بێ‌ده‌ست نوێژی، له‌ش پیسی (حدث و جنب).
جۆره‌كانی خاوێن كه‌ره‌وه‌كان:
ا- ئاو: بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی له‌ش پیسی وپیسیز
ب- گڵ: به‌كاردێت بۆ ته‌یه‌مموم ولابردنی پیسی وبێ ده‌ست نوێژی، هه‌روه‌ها گڵاویی سه‌گ وبه‌راز.
ج- خۆشه‌كردن (الدباغة): بۆ خۆشه‌كردنی پێستی مردووی ئاژه‌ڵ به‌كار دێت.
د- سركه: بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی مه‌ست كراوه‌كان.
ئاوی شیاو بۆ خاوێن كردنه‌وه:
ا- ئاوی ڕه‌ها:
ئه‌و ئاوه خاوێنه‌یه كه بۆ خاوێن كردنه‌وه له پیسی و له‌ش پیسی به‌كاردێ. جۆره‌كانی:
1- ئاوی باران: (وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّن السَّمَاء مَاء لِّيُطَهِّرَكُم بِهِ) (سوره الانفال: 11).
2- ئاوی كانی و ڕووبار.
3- ئاوی ده‌ریا، له‌باره‌ی ئاوی ده‌ریاوه له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)یان پرسی فه‌رمووی: (هو الطهور ماؤه، الحل ميتته) رواه الخمسة.
4- ئاوی بیر: (سهل) ده‌گێڕێته‌وه كه له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)یان پرسی ووتیان ئه‌ی نێردراوی خوا چۆن له ئاوی بیر ده‌ستنوێژ ده‌گیرێت له‌كاتێكدا به‌هۆی پیسی و له‌ش پیسیه‌وه پیس ده‌بێت؟ له‌وه‌ڵام پێعه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (الما‌ء طهور لا ينجسه شي‌ء) (رواه الترمذي و صححه الامام احمد).
5- ئاوی به‌فراو (سه‌هۆڵاو): ابو هریرة ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) دوای (الله اكبر)ی یه‌كه‌می نوێژ ماوه‌یه‌ك بێ ده‌نگ ده‌بوو، ووتم ئه‌ی نێرراوی خوا بۆ بێ ده‌نگ ده‌بی؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (أقول الله باعد بيني و بين خطايايَ كما باعدْتَ بين المشرقِ والمغرب، اللهم نقِّني من خطاياي كما ينقى الثوب الأبيض من الدنس، واغسلني من خطاياي كما بالماء والثلج والبرد) (رواه الشیخان).
6- ئاوی زه‌مزه‌م: ئیمام عه‌لی (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: (إن رسول الله صلى الله عليه وسلم دعا بسجل من ما‌ء زمزم فشرب منه وتوضأ) (رواه احمد). واته: پێغه‌مبه‌ری خوا داوای شه‌ربه‌یه‌كی (سجل) پڕ له ئاوی زه‌مزه‌م كرد، لێی خوارده‌وه‌و ده‌ستنوێژی پێ گرت.
7- ئاوێك نه‌توانرێت بپارێزرێت له قه‌وزه‌و گه‌ڵا و ڕووه‌كی: ئاوی بۆ خاوێن كردنه‌وه به‌كار دێت.
ب- ئاوی به‌ر ڕۆژ:
ئاوێكی خاوێنه‌و خاوێن كه‌ره‌وه‌یه: به‌ڵام به‌كارهێنانی چاك نییه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كه نه‌هی كردووه له خاتوو عائیشه ئاوی به‌ر ڕۆژ به‌كار بهێنێت، چونكه گولی زۆر ده‌كات (انه يورث البرص) ئه‌گه‌ر له ده‌فری مس و قوڕقوشم، ئاسن كرابێت.
هه‌روه‌ها ابن عباس له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (من إغتسل بماء مشمس فأصابه وضح فلا يلومنّ إلا نفسه) واته: هه‌ركه‌سێ له ئاوی به‌ر ڕۆژ خۆی بشوات ده‌بێ گله‌یی له‌خۆی بكات.
ج- ئاوی به‌كارهاتوو (الما‌ء المستعمل):
ئه‌و ئاوه‌یه بۆ خاوێن كردنه‌وه به‌كار دێت به مه‌رجێك تام و بۆنی نه‌گۆڕابێت، هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (خلق الله الما‌ء طهورا لا ينجسه شي‌ء , إلا ما غيّر طعمه أو ريحه) (رواه ابوداود). هه‌روه‌ها یارانی له‌كاتی ده‌ستنوێژدا له ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كۆ ده‌بوونه‌وه تا به‌ئاوی ده‌ست نوێژه‌كه‌ی ده‌ست نوێژیان بگرتایه هه‌رچه‌نده له‌ناو زانایان ڕاو بۆچونی جیایان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئاوی به‌كارهاتوو به‌گشتی له پاك به‌كار هاتبێت یان نا. به‌ڵام به‌هێزترینیان ئه‌وه‌یه كه نوسراوه.
د- ئاوی تێكه‌ڵبوو (دوو جۆره).
ا- تێكه‌ڵ بوونی ئاو له‌گه‌ڵ مادده‌یه‌كی خاوێن: وه‌كو ئاوی گوڵاو، مه‌ره‌كه‌ب، كه‌تیره، یان شتێكی پاكی تیا بكوڵێنرێت وه‌كو پاقله بۆ خاوێنكردنه‌وه ناشێت، هه‌رچه‌نده ئاوه‌كه پاكه چونكه بۆن و تامی ده‌گۆڕێت.
ب- تێكه‌ڵ بوونی ئاو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ مادده‌ی خاوێن كه ئه‌بێته هۆی گۆڕانی بۆن و تامی وه‌كو سابون و زه‌عفه‌ران و ئارد به‌كارد دێت بۆ خاوێن كردنه‌وه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی (ام هانی) ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێ كه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (اغتسل هو وزوجته ميمونة من قصعة فيها أثر العجين). رواه احمد و النسائي.
ئاوێك به قه‌واره‌ی (500) ڕتڵ بێت و بمێنێته‌وه پیس نابێت به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه (إذا بلغ الما‌ء قلتين لم يحمل الخبث) ابن حبان به سه‌حیحی داناوه، به‌مه‌رجێ تام و بۆن و ڕه‌نگی نه‌گۆڕابێت به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه: (خلق الله الما‌ء طهورا لا ينجسه شي‌ء , إلا ما غيّر طعمه أو ريحه) ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه ئاوێك زیاتر بێت له (قوللـه‌ته‌ین) پیس نابێت هه‌رچه‌نده پیسیشی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ببێت.
ئاوێك به مادده‌ی پیس گه‌رم بكرێت ئه‌وا
- سه‌ری ئاوه‌كه دانه‌پۆشرابێت پیسی تێ بكه‌وێت بۆ خاوێن كردنه‌وه ناشێت.
- دڵنیا نه‌بێت له سه‌ره‌كه‌ی، چاك نیه ئاوه‌كه بۆ خاوێن كردنه‌وه به‌كار بێت.
- سه‌ره‌كه‌ی جوان داپۆشرابێت، بۆ خاوێن كردنه‌وه ده‌شێت.
به‌رماوه (السئور):
ا- به‌رماوه‌ی موسڵمان: پیس نیه وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ) (الاسرا‌ء/ 70) به‌ڵام كاتێك ده‌فه‌رموێ: (آمَنُواْ إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ) (التوبة/ 28) لێره‌دا مه‌به‌ست له هاوبه‌شكه‌ره‌كه نیه به‌ڵكو مه‌به‌ست له بیروباوه‌ڕه چه‌وته‌كه‌یه‌تی به به‌ڵگه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كه بوویه‌تی له‌كاتی هاتوچۆی موشریكه‌كاندا وه‌كو وه‌فد.
ب- به‌رماوه‌ی گیانه‌وه‌ر: به‌رماوه‌ی گیانه‌وه‌ری زیندوو له گۆشت خۆر و گۆشت نه‌خۆر جگه له سه‌گ و به‌راز به‌رماوه‌كه‌یان پیس نابێت به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه جابر (ڕه‌زای خوای لێ بێت) له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) ده‌یگێڕێته‌وه، پرسیاریان لێ كرد: (انتوضأ بما أفضلت الحمر؟ قال: نعم, وبما أفضلت السباع كلها) واته: ده‌توانین له به‌رماوه‌ی گوێ درێژ ده‌ست نوێژ بگرین؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ ده‌توانن، وه له‌به‌رماوه‌ی شێریش ده‌توانن وه له به‌رماوه‌ی پشیله‌ش ده‌ست نوێژ بگرن. ده‌فه‌رموێت: (انها ليست بنجس انها من الطوافين عليكم والطوافات) رواه الخمسة. واته: به‌رماوه‌ی پشیله پیس نیه چونكه هه‌رده‌م له‌گه‌ڵمانن وه له باره‌ی به‌رماوه‌ی سه‌گ ده‌فه‌رموێ: (طهور إنا‌ء احدكم اذا ولغ فيه الكلب ان يغسله سبع مرات أولاهنّ بالتراب) رواه احمد ومسلم. واته پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ: سه‌گ ده‌می تێ خستووه حه‌وت جار ده‌بێ بشۆردرێت، وه‌یه‌كه‌م جار ده‌بێت به گڵ بێت. وه له باره‌ی به‌رازه‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَوْ لَحْمَ خِنزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ) (الا‌نعام/ 145). رجس واته پیس. وه نابێ سابون له‌جیاتی گڵ به‌كار بهێنین به‌ڵام دوای گڵه‌كه ده‌توانین به‌كاری بهێنین به‌ڵام ئه‌گه‌ر گڵاوی سه‌گ و به‌راز كه‌وته سه‌ر جل ده‌بێت دوایی ئاوی پیا بكرێت و بگوشرێت.
گیانه‌وه‌ر كه‌وتنه ناو ئاوه‌وه:
ا- مێروه بێ خوێنه‌كان:
1- ئه‌و مێروانه‌ی له پاكی دروست بوون پاكن نابنه هۆی پیس بوونی ئاوه‌كه وه‌كو په‌پوله و هه‌نگ و كولله و هاووێنه‌كانیان.
2- ئه‌و مێروانه‌ی له پیسی دروست بوون وه‌و سیسرك، قالۆنچه و كرم بكه‌ونه ئاوه‌وه ده‌بێته هۆی پیس بوونی.
ب- ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ی كه خوێنیان تێ دایه:
1- گیانه‌وه‌ره ئاویه‌كان به زندویه‌تی و مردویه‌تی نابنه هۆی پیس بوونی ئاو هه‌رچه‌ند خوێنیان هه‌بێت.
2- گیانه‌وه‌ره وشكانیه‌كان له‌وانه‌ی كه گۆشتیان ده‌خورێت یان گۆشتیان ناخورێت به مردوویه‌تی بكه‌ونه ئاوه‌وه پیسی ده‌كه‌ن.
3- مرۆڤ به زندوویی و به مردوویی پاكه، بكه‌وێته ناو ئاوه‌وه نابێته هۆی پیس بوونی.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -