ڕووه‌كێكه كه‌شێكی جوان
ده‌به‌خشێت به ده‌وروبه‌ری
و باشتر وایه جیا بكرێته‌وه‌و به‌ته‌نها دابنرێت وه‌كو له سوچێكی ناو
ماڵ دابنرێت و تاكو گولًه جوانه‌كه‌ی ده‌ركه‌وێت. باشتر وایه تیشكی
ڕاسته‌وخۆی به‌رنه‌كه‌وێت و زۆر نزیك نه‌بێت له په‌نجه‌ره.
ئاودان: جارێك بۆ دوو جار
ئاوده‌درێت له حه‌فته‌یه‌ك و به زستان ئاوی كه‌متر ده‌درێت، هه‌روه‌ها
له به‌هار تا پاییز زوو زوو سه‌مادی ده‌درێتێ.
پله‌ی گه‌رمی: پێویستی
به پله‌ی گه‌رمیی (15 تا 25) پله‌ی گه‌رمییه.
ڕۆشنایی: ڕۆشناییه‌كی
مامناوه‌ندی بۆ لاوازی ئه‌وێت، واته ڕۆشنایی یان تیشكی ڕاسته‌وخۆی خۆر
زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت جا نزیك په‌نجه‌ره باش نیه دابنرێت.
ته‌ڕیی و ڕتوبه‌ت:
زۆربه‌ی ڕووه‌ك و ئینجانه‌ی ناو ماڵ پێویستی به ته‌ڕیی هه‌یه‌و ته‌ڕ
بكرێت، بۆیه ئه‌میش ده‌بێت به‌رده‌وام به ئاو ئاوڕشێن بكرێت یان هه‌یه
گه‌ڵاكانی ته‌ڕ ده‌كات و به ئیسفه‌نج ده‌یسڕێت، وه شتێكی زۆر باشه
گه‌ر سینیه‌كی پڕ به‌رد و چه‌وی گه‌ور بكرێت و پڕ ئاو بكرێت و ئه‌م
ڕووه‌كه‌ش له‌ناو ئه‌و سینیه دابنرێت، تاكو هه‌ڵمی ئاوه‌كه وه‌ربگرێت و
ه‌میشه ته‌ڕ بێت. به‌ڵام ده‌بێت گه‌ر گوڵی گرت گوڵه‌كه ئاوی
به‌رنه‌كه‌وێت ئه‌گینا گوڵه‌كه ده‌گه‌نێ وسیس ده‌بێته‌وه.
ئه‌م ڕووه‌كه زۆر ناسك و
هه‌ستیاره و به‌رگه‌ی پشتگوێ خستن ناگرێت و پێویسته پله‌ی گه‌رمیی
هه‌میشه نه‌گۆڕ بێت و له (12) پله گه‌رمی دانه‌به‌زێت له زستاندا.
له‌وانه‌یه گه‌ڵای لێ
وشك بێته‌وه‌و بكه‌وێته خواره‌وه.
جروجانه‌وه‌ر (حشرات) زوو
له‌ناویدا زاوزێ ده‌كه‌ن و ده‌ژێن.
كه‌سێك زۆر شاره‌زایی له
ڕووه‌ك به‌خێوكردن نه‌بێت باشتر وایه ئه‌م جۆره به‌خێو نه‌كات چونكه
وه‌كو باسكرا زۆر هه‌ستیاره.
كرته له‌سه‌ر وێنه‌كانی
خواره‌وه بكه تا به گه‌وره‌یی و جوانتر بیبینیت