شێوه و قه‌باره‌ی ئه‌م
ڕووه‌كه جیاوازی هه‌یه، هه‌یه پان و درێژه یان هێلكه‌ییه یان
خڕاوخڕه، ڕه‌نگیشی یان سوره یان پڕته‌قالِیه یان سه‌وز و هه‌روه‌ها
زه‌ردیشی هه‌یه یان هه‌موو ڕه‌نگه‌كان تێكه‌ڵه.
ڕۆشنایی:
پێویستی به ڕۆشناییه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆیه باشتر له‌ته‌نیش په‌نجه‌ره
دابنرێت و ڕۆشناییه‌كی چاكی بۆ بێت به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ
بكه‌وێته به‌ر تیشكی خۆر و گه‌ڵاكانی
بسوتێنێت.
ئاودان: حه‌فته‌ی یه‌ك
جار باشه.
گه‌رمیی: له (15 تا 25)
پله‌ی گه‌رمی یان زۆر زۆر تاكو (30) پله.
ته‌ڕی و ڕتوبه‌ت:
به‌ڕۆژانی گه‌رم به‌ئاو ئاوڕشێن بكرێت هه‌موو ڕۆژێك.
گه‌ڵاكانی ئه‌م ڕووه‌كه
زه‌هراویه بۆیه منداڵی لێ دوربخه‌ره‌وه. وه گه‌ر ویستت گوڵدانه‌كه‌ی
بگۆڕیت ده‌بێت ده‌ستت پاك به‌ئاو و سابون بشۆ به‌دواییدا.