چه‌نده‌ها جۆری هه‌یه
(سه‌یری وێنه‌كانی خواره‌وه بكه)، له‌ته‌نیشت په‌نجه‌ره ده‌ژێت و
هه‌روه‌ها له‌ناو باخچه‌ی حه‌وشه‌ی ده‌ره‌وه به‌مه‌رجێك شوێنه‌كه‌ی
سێبه‌ر بێت و پاشان ورده ورده ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ر تیشكی خۆر
بژێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی.
ئه‌م ڕووه‌كه ده‌بێته
دره‌ختێكی گه‌وره گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ناو ماڵ بڕوێنرێت.
ئاو: جارێك بۆ دوو جار
ئاو ده‌درێت له حه‌فته‌یه‌كدا به‌پێی كه‌ش و جه‌وی ته‌ڕ و وشك بێت، وه
به‌رگری ده‌كات له وشكی به‌لام زۆر نا.
له زستاندا پێویستی به
پله‌یه‌كی گه‌رمیی نزم هه‌یه واته له خوارووی (12) پله‌ی گه‌رمی.
له كه‌شی گه‌رما و
له‌ناو ژووری داخراودا پێویستی به ته‌ڕی زیاتر هه‌یه.
ڕۆشنایی: توانایه‌كی
گه‌وره‌ی هه‌یه، ده‌توانێت بژێت له‌ناو باخشه‌ی حه‌وشه‌و له‌به‌ر
ڕۆشنایی ڕاسته‌وخۆ و هه‌روه‌ها له‌ناو ژووردا
وله‌به‌ر ڕۆشناییه‌كی
مامناوه‌ندی. (تێبینی) له‌كاتی كڕینیدا/ هه‌وڵ بده له‌ماڵ پاش كڕینی
هه‌مان كه‌ش و ڕۆشنایی پێ ببه‌خشیت كه له‌ناو ئه‌و مه‌شته‌له
(دوكانه‌كه) كه لێی كڕیوته. واته گه‌ر له مه‌شته‌له‌كه له شوێنێكی
تاریك دانرابوو كاتێك ده‌یهێنیته ماڵه‌وه له‌شوێنێكی تاریك دایبنێ و
هێدی هێدی ڕووی له ڕۆشنایی بكه، وه گه‌ر له مه‌شته‌له‌كه له‌به‌ر
ڕۆشنایی بوو له ماڵیشه‌وه بیخه‌ره به‌ر ڕۆشنایی هه‌مان ئاست بێت،
به‌لام گه‌ر ڕووه‌كێكی بچوك بكڕیت باشتره چونكه ڕووه‌كی بچوك توانای
زیاتر هه‌یه بگونجێت له‌ناو ژووره‌كه و له‌ڕۆشنایی ناو ژوور وه‌ك له
گه‌وره.
پله‌ی گه‌رمی: ده‌توانێت
بژێت له (12 - 40) پله‌ی گه‌رمیی، به‌ڵام كاتێك بخرێته به‌ر خۆر ده‌بێت
سێبه‌ری بۆ بكرێت سه‌ره‌تا تاكو ڕا دێت و گه‌ڵاكانی وشك نه‌بێته‌وه و
نه‌سوتێت.
ته‌ڕی و ڕتوبه‌ت: توانای
به‌رگری وشكی كه‌ش وهه‌وای هه‌یه، به‌لام باشتر وایه له كه‌شێكی ته‌ڕ
بێتبه‌تایبه‌ت گه‌ر پله‌ی گه‌رما به‌رز بوو.