|
بێگومان گوڵ و ڕووه‌ك
وئینجانه جوانیه‌كه بۆناو ماڵ، به‌ڵكو كه‌ش و ڕوویه‌كی گه‌ش ده‌به‌خشێت
به‌و ماڵه، وه مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ستی به‌رز زوو هه‌ستی پێده‌كات، گوڵ و
ڕووه‌ك و ئینجانه‌ش هه‌روه‌كو منداڵ وایه و پێویستی به چاودێڕی و گرنگی
پێ دان و خزمه‌ته تاكو به‌جوانی گه‌شه بكات..
كاتێكیش ده‌بینین گوڵێك
یان ڕووه‌ك وئینجانه‌یه‌ك له ماڵمان گه‌ڵایه‌كی تازه‌ی ده‌رهێناوه
هه‌ست به خۆشی‌یه‌ك ده‌كه‌ین له ناخمانه‌وه و سه‌رمان سوڕ ده‌مێنێت
له كاری بێ وێنه‌یی په‌روه‌ردگارمان له‌سه‌ر جوانی و داهێنانی له
دروستكراوه‌كانی..
ده‌زانین ئێمه و ئێوه‌ش حه‌زمان له
به‌شه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ین جوانی و زندوویه‌تی ببه‌خشین
به‌ناوماڵه‌كانمان به به‌خێوكردنی جۆره‌ها گوڵ و ڕووه‌ك و ئینجانه..
وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له ئێمه شێوازی خزمه‌تكردنی ئه‌م ڕووه‌ك و
ئینجانانه باش نازانین و یان هه‌یه ده‌یكڕێت و پاش ماوه‌یه‌ك سیس
ده‌بێته‌وه‌و ده‌مرێت له‌به‌ر نه‌زانینی چۆنێتی گرنگی پێ‌دانیان، یان
خوشكمان هه‌یه زۆر حه‌زی لێیه به‌ڕاگڕتنی ئینجانه‌و گوڵ و ڕووه‌كی
جۆره‌ها به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی زانیاری ناچار به‌م ئاواته‌وه
ده‌مێنێته‌وه.. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئه‌م به‌شه‌شمان كردۆته‌وه له
ماڵپه‌ڕی خوشكان و تاكو كارئاسانی بكه‌ین بۆ خانه‌واده‌كانمان و جوانی و
ژیان بهێنینه نێو هه‌موو ماڵێك ده‌رگای بۆمان ئاوه‌ڵا ده‌كات.. لێره‌شدا
زۆربه‌ی ڕووه‌ك و ئینجانه‌و گوڵمان ئاماده‌كردووه ئه‌وانه‌ی به‌ناوبانگن
وباسی پێداویستی و زانیاریمان كردووه له‌سه‌ری.. ئه‌م به‌شه كراوه
به دوو به‌شه، گوڵ و گوڵزار، وه ڕووه‌ك و ئینجانه.. به‌و هیوایه‌ی
توانیبێتمان سودمان گه‌یاندبێت. |