چه‌نده‌ها جۆر و شێوه‌ی
هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو یه‌ك پێداویستی
یان هه‌یه، ئه‌م جۆره‌ش درێژی ده‌گاته دوو مه‌تر و زیاتریش، وه له
(ابت) بنچینه‌ی هه‌ر گه‌ڵایه‌ك ڕه‌گی هه‌وایی ده‌ر ده‌چێت و هه‌ركات
كه‌شی ته‌ڕی بۆ دروست بێت و خۆی ده‌ئاڵێنێت به شته‌وه و گه‌ر شتێك
نه‌بینێته‌وه ئه‌وا ووشك ده‌بێت و ئه‌و ڕه‌گه هه‌واییه ده‌مرێت. (گه‌ر
ڕووه‌كه‌كه ئاڵابوو به دارێك یان شتێكی درێژ ده‌بێت ئه‌و داره ڕۆژانه
ته‌ڕ بكرێت و به‌ئاو ئاوڕشێن بكرێت تاكو ڕووه‌كه‌كه بئاڵێت پێیه‌وه،
به‌ڵام گه‌ر هه‌ڵواسرابوو به دیوار و یان به په‌ته‌وه ئه‌وا پێویست
ناكات ئه‌و ڕه‌گانه ئاوڕشێن بكرێت به‌ڵكو بێگومان وشك ده‌بێته‌وه).
ڕۆشنایی: پێویستی به
ڕۆشناییه‌كی باش هه‌یه به‌ره‌و كزی بڕوات، واته زۆر زۆر نهه‌بێت و
ڕاسته‌وخۆ بێت له‌به‌ر هه‌تاو؟
ئاو: حه‌فته‌ی دوو جار
ئاو ده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه گڵه‌كه‌ی به‌ته‌ڕایی تۆزێك بمێنێته‌وه و
تێر ئاو نه‌بوبێت تاكو كه‌ڕوو لێی نه‌دا (گڵه‌كه مه‌خنكێنه له ئاو).
گه‌رمیی:
توانای پله‌ی گه‌رمایی هه‌یه، باشتر وایه له‌نێوان (15 بۆ 30) پله‌ی
گه‌رمیی دابنرێت، گه‌ر زیاتریش بوو ئاساییه به‌ڵام پێویستی به ته‌ڕایی
زیاتر ده‌بێت.
ته‌ڕایی: زۆر پێویسته
به ئاو ئاوڕشێن و ته‌ڕ بكرێت چه‌ند جارێك به‌تایبه‌ت گه‌ر ژووره‌كه
گه‌رم بوو یان ژووره‌كه له ئه‌سڵه‌وه ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی تیا بوو
وه‌ك زۆر له ماڵه‌كانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌یه‌تی. بۆ ئاوڕشێنكردنیش
وه‌كو پێشنیارێك ئه‌و په‌مپه به‌كار بهێنرێت كه ده‌لاك به‌كاری دێنن بۆ
قژ ته‌ڕكردن.