ئه‌م ڕووه‌كه قه‌دێكی داری
هه‌یه درێژی ده‌گاته (120) سانتیمه‌تر.
ڕۆشنایی: پێویستی به
ڕۆشناییه‌كی به‌هێز هه‌یه، وه له‌و شوێنانه‌ی ساردن باشتر وایه بخرێته
به‌ر تیشكی ڕاسته‌وخۆی خۆر، وه گه‌ر ڕۆشنایی مامناوه‌ندی بێت وا ده‌كات
له قه‌ده‌كه‌ی بشكێته‌وه یان لار بێته‌وه به‌ڕووی ڕۆشناییه‌كه، بۆیه
باشتر وایه تا بتوانرێت ڕۆشنایی زۆر بێت و له‌تنیشت په‌نجه‌ره‌وه
دابنرێت.
ئاودان: پێویسته گڵه‌كه‌ی
ته‌ڕ بێت وه‌كو هه‌ر ڕووه‌كێكی تر به‌ڵام نابێت پڕ بكرێت له‌ئاو تاكو
كه‌ڕوو لێی نه‌دات.
گه‌رمی: له پله‌ی (15 تا
35) پله‌ی گه‌رمیی ده‌ژێت به‌ڵام له كه‌شێكی ته‌ڕ و ڕتوبه‌ت بێت.
ته‌ڕ و ڕتوبه‌ت: باشتر
وایه ئاوڕشێن بكرێت به‌ئاو تاكو ماڵی جانجاڵۆكه‌ی لێ دور بخرێته‌وه گه‌ر
له‌سه‌ری دروستی كردبو.