|
پێناسه‌ی ڕۆژوو
پرسیار/ مانای
ڕۆژوو له‌زمانه‌وانی و شه‌رعدا چیه؟
وڵام/ ڕۆژوو
له‌زمانه‌وانیدا بریتیه له خۆ گرتنه‌وه‌و وازهێنان له شت، به‌ڕۆژوه‌وان ده‌وترێت
(صائم) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی له‌خواردن و خواردنه‌وه‌و چونه لای خێزان (جووت
بوون) هه‌ڵگرتوه، كه‌سێك بێده‌نگ بوه پێی ده‌وترێت (صائم) چونكه خۆی له
قسه‌كردن گرتۆته‌وه، به‌ئه‌سپ ده‌وترێت (صائم) چونكه وازی له ئالیك خواردن
هێناوه.
ڕۆژوو
له‌شه‌رعدا بریتیه له وازهێنان له‌كۆمه‌ڵه شتێكی تایبه‌تی له‌هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی
ڕاسته‌قینه‌وه بۆ ئاوابونی خۆر له‌لایه‌ن كه‌سێكی تایبه‌تیه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ش
ده‌بێت مسوڵمانێكی پێگه‌یشتوو (بالغ)ی ژیر بێت و توانای گرتنی ڕۆژووی هه‌بێت
ونیشته‌جی بێت له‌ئافره‌تانیشدا له‌بێ نوێژی وزه‌یستانیدا نه‌بێ.
گرتنی ڕۆژوو بۆ
كه‌سێك بیانوو (عذر)ی شه‌رعی هه‌بێت واجب نیه، به‌ڵكو پێویسته له‌كاتی نه‌مانی
بیانوه‌كه‌دا ڕۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌ش پشت به‌خوا له‌مه‌ودوا باس
ده‌كرێت.
سپێده‌ی
یه‌كه‌م و دووه‌م (الفجر الاول والثاني)
پرسیار/
له‌پێناسه‌ی ڕۆژودا باسی سپێده‌ی دووه‌مت كرد، ئایا سپێده‌ی یه‌كه‌م هه‌یه؟
جیاوازی چیه له‌نێوان سپێده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدا؟
وڵام/ به‌ڵی
دووسپێده هه‌یه، سپێده‌ی یه‌كه‌میان به‌سپێده‌ی درۆزن (الفجر الكاذب) ناو
ده‌برێت، ئه‌م سپێده‌یه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه ڕوناكیه‌كی باریكی درێژه وه‌كو
كلكی گورگ وایه له‌لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ناوه‌ڕاستی ئاسمان، ئه‌م
سپێده‌یه په‌یوه‌ندی به‌حوكمی شه‌رعیه‌وه نیه‌و به‌شێكه له شه‌و،
به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌م سپێده‌یه كاتی نوێژی به‌یانی نایه‌ت و له‌م سپێده‌یه‌دا
خواردن وخواردنه‌وه بۆ كه‌سێك بیه‌وێت ڕۆژوو بگرێت قه‌ده‌غه‌نیه.
به‌ڵام سپێده‌ی
دوه‌م كه به سپێده‌ی ڕاستگۆ (الفجر الصادق) ناوده‌برێت وده‌ناسرێته‌وه به‌وه‌ی
كه ڕوناكیه‌كه‌ی به‌پانی له‌كه‌ناری ئاسماندا بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌م سپێده‌یه
جیاكه‌ره‌وه‌یه له‌نێوان شه‌وو ڕۆژدا، خوای كاربه‌جی ده‌رباره‌ی ئه‌م سپێده‌یه
ده‌فه‌رموی وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّي يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ
مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَي
اللَّيْلِ) (البقرة:
من
الآية 187). واته: بخۆن وبخۆنه‌وه تا ڕوناكی به‌ره‌به‌یانتان له‌تاریكی شه‌و
بۆجیا ده‌بێته‌وه، پاشان ڕۆژوه‌كه‌تان تاخۆر به‌ته‌واوی ئاوا ده‌بێت وده‌چنه
شه‌وه‌وه ته‌واو بكه‌ن.
كه سپێده‌ی
دووه‌م ده‌ركه‌وت ده‌چینه ناو كاتی نوێژی به‌یانیه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر
ڕۆژوه‌وان ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ڕۆژوو ده‌شكێنن، پێغه‌مبه‌ری
ئازیزمان (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (الفجر فجران، فجر يطلع
باليل،
يحل فيه الطعام والشراب ولايحل فيه الصلاة، وفجر يحل فيه الصلاة ويحرم فيه
الطعام
والشراب وهو الذي ينتشر على روؤس الجبال) (رواه ابن خزيمة 1/184و 3/210؛
والدارقطني 2/166 والبيهقي 1/377و 457 والحاكم 1/191 وقال صحيح على شرط الشيخين في
عدالة
الرواة ولم يخرجاه، ووافقه الذهبي، وصححه السيوطي، وله شاهد من حديث جابر
وثوبان
رضي الله عنهما.
واته: سپێده
دوو سپێده‌یه، سپێده‌یه‌كیان به شه‌و ده‌رده‌كه‌وێت وخواردن وخواردنه‌وه تیایدا
دروسته ونوێژی به‌یانی تیایدا دروست نیه سپێده‌یه‌كیشیان نوێژی به‌یانی تیادا
دروسته وخوارن وخواردنه‌وه‌ی تیادا قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ڕوناكیه‌كه‌ی
له‌سه‌ر لوتكه‌ی كێوه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه.
بنه‌ڕه‌تی ناوی مانگی ڕه‌مه‌زان
پرسیار/ بۆچی
مانگی ڕه‌مه‌زان به‌مانگی ڕۆژوو ناوبراوه؟
وڵام/ هه‌ندێك
فه‌رمویانه: عه‌ره‌به‌كان ناوی مانگه‌كانیان له‌زمانه كۆنه‌كانه‌وه
گواستۆته‌وه، ئه‌ویش زمانی گه‌لی (ثمود)ه ناویان ناوه به‌و كاته‌ی تێیدا بوون
وڕه‌مه‌زان له‌گه‌ڵ ڕۆژه گه‌رمه‌كان یه‌ك كه‌وتوه بۆیه به‌ڕه‌مه‌زان ناوبراوه.
(هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: بۆیه به‌ڕه‌مه‌زان ناوبراوه چونكه تاوانه گه‌وره‌كان
به‌كرده‌وه‌ی چاك ده‌سڕێته‌وه). له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا كه ئیمام بوخاری ڕیوایه‌تی
كردووه. رواه البخاری 4/118؛ ومسلم 8/31.
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |