|
پرسیار/ بۆچی
هه‌ندێك له‌گه‌وره‌یی مانگی ڕه‌مه‌زانت بۆ باس نه‌كردین؟
وڵام/ به‌ڵی
مانگی ڕه‌مه‌زان مانگێكی پیرۆزه، ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانی تێدا هاتۆته
خواره‌وه، خوای گه‌وره‌و كاربه‌جی ده‌فه‌رموێت: (شَهْرُ رَمَضَانَ
الَّذِي
أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدي لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَي
وَالْفُرْقَانِ) (البقرة: من الآية185) واته: مانگی ڕمه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه
قورئانی تێدا هاتۆته خواره‌وه، ڕێنماییه بۆ خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تێدایه
له‌ڕێنمویی و جیاكه‌ره‌وه‌ی ڕاست وناڕاست. قورئان له‌شه‌وێكی گه‌وره‌و پیرۆزدا
هاتۆته‌خواره‌وه ئه‌و شه‌وه‌ش شه‌وی قه‌دره، خوای باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت: (حم،
وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ، إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ إِنَّا
كُنَّا
مُنْذِرِينَ، فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ، أَمْراً مِنْ عِنْدِنَا
إِنَّا
كُنَّا مُرْسِلِينَ) (الدخان:1-5).
ئه‌و شه‌وه‌ی
كه قورئانی تیادا هاتۆته ئاسمانی دنیا شه‌وی قه‌دره وه‌كو خوای گه‌وره له‌م
باره‌وه فه‌رمویه‌تی: (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ
فِي
لَيْلَةِ الْقَدْرِ، وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْر، لَيْلَةُ
الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ، تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا
بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ،سَلامٌ هِيَ حَتَّي مَطْلَعِ الْفَجْرِ)
(القدر:1-5)
واته: ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان له شه‌وێكی به‌ڕێزدا دابه‌زاندۆته خواره‌وه، تۆ
چوزانی شه‌وی به‌ڕێز چه‌ند گه‌وره‌یه، خواپه‌رستی سوننه‌ت له‌شه‌وی به‌ڕێزدا
له‌هه‌زارمانگ باشتر‌و خێرتره، فریشته‌كان وجیبریلیش به‌ئیزن ومۆڵه‌تی
په‌روه‌ردگاریان داده‌به‌زن به‌جۆره‌ها كار‌و فه‌رمان، ئه‌و شه‌وه تابه‌ره‌به‌یان
ئاسوده‌یی و ئاشتیه.
ئه‌م
ئایه‌تانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی مانگی ڕه‌مه‌زان، ئێستاش ده‌چینه خزمه‌ت
چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری ئازیزیمان سه‌باره‌ت به گه‌وره‌یی مانگی
ڕه‌مه‌زان له‌وانه: (كل عمل بني آدم له
يضاعف،
الحسنة
بعشر
امثالها
الى
سبعمائة
ضعف،
قال
الله
تعالى:
إلاّ
الصوم
فانه
لي وانا
اجزي به،
يدع
شهوته
وطعامه
من اجلي، للصائم فرحتان فرحة عند فطره، وفرحة عند لقا‌ء ربه،
لخلوف
فيه اطيب
عند
الله من
ريح
المسك)
وفي رواية (الصوم جنة، فاذا كان يوم صوم احدكم فلا يرفث ولايسب فان سابه احد
او
قاتله فليقل: اني صائم). رواه البخاري 4/118؛ ومسلم 8/31.
واته: هه‌موو
كرده‌وه‌كانی نه‌وه‌ی ئاده‌م بۆ خۆیانه‌و چه‌ند به‌رامبه‌ریش پاداشتیان
ده‌درێته‌وه، یه‌ك چاكه ده پاداشتی هه‌یه تا یه‌ك به حه‌وسه‌د چه‌ندانه، خوای
كاربه‌جی ده‌فه‌رموێت: بێجگه له‌ڕۆژو ڕۆژوو بۆ منه‌و من پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه. با
لێره‌دا گوێ‌بگرین بۆ (ابو عبید) ده‌فه‌رموێت: (خوای گه‌وره بۆ ڕۆژوی تایبه‌ت
كردوه به‌خۆیه‌وه‌و هه‌رئه‌و پاداشتی ئه‌داته‌وه، چونكه ڕۆژوو نه وته‌یه
له‌سه‌ر زمانی نه‌وه‌كانی ئاده‌م ده‌ركه‌وێت ونه‌كرده‌وه‌یه چاودێره‌كان بینوسن،
ڕۆژوو مه‌به‌سته‌و له‌دڵدایه، وه‌ده‌ست هه‌ڵگرتنه له‌خواردن و خواردنه‌وه، بۆیه
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت من پاداشته‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرم و چه‌ندم پی خۆش
بێت له پاداشته‌كه‌ی زیاد ده‌كه‌م وله‌سه‌ر نوسه‌ر نیه بینوسێت). ڕۆژوه‌وان وازی
له ئاره‌زوه‌كانی و خواردن وخواردنه‌وه هێناوه له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی من، دوو خۆشی
بۆ ڕۆژوه‌وان هه‌یه، خۆشیه‌كیان له‌كاتی به‌ربانگدایه‌و خۆشیه‌كیان له‌كاتی
گه‌یشتنه به‌په‌روه‌ردگار، بۆنی زاری ڕۆژوه‌وان لای خوا له‌بۆنی میسك خۆشتره.
له‌ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه (ڕۆژوو پارێزه‌ره، هه‌رڕۆژێك یه‌كێكتان به‌ڕۆژوو بوو
باوته‌ی خراپ نه‌ڵێ و هاوارنه‌كات، ئه‌گه‌ر یه‌كێك جوێنی پێدا یان به‌گژیدا چوو با
بڵی من به‌ڕۆژووم).
هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (الصلوات
الخمس،
والجمعة الى الجمعة، ورمضان الى رمضان، مكفرات لما بينهن اذا اجتنبت
الكبائر). رواه مسلم 3/11. واته: پێنج نوێژه‌كان،هه‌ینی بۆ هه‌ینی،ڕه‌مه‌زان بۆ
ڕه‌مه‌زان،لابه‌ری تاوانه بچوكه‌كانن ئه‌گه‌ر خۆ بپارێزی له‌تاوانی گه‌وره.
هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (الصيام والقران يشفعان
للعبد
يوم القيامة،
يقول
الصيام:
أي رب
منعته
الطعام
والشهوات بالنهار فشفعني فيه، ويقول القرا‌ن: منعته النوم بالليل فشفعي فيه،
قال
فيشفعان). روه الامام احمد 2/174؛ والبيهقي في الشعب 4/559 ؛ الطبراني 3/181
وقال
الهيثمي رجال الطبراني رجال الصحيح وحسن اسناد احمد في 10/381 والحاكم 1/554
وقال
صحيح على شرط شيخين ولم يخرجاه, ووافقه الذهبي وصححه السيوطي. واته: ڕۆژوو قورئان,
تكا بۆ مرۆڤ ده‌كه‌ن له‌ڕۆژی دوایدا، ڕۆژو ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار خواردن و
خواردنه‌وه‌و ئاره‌زوه‌كانیم به‌ڕۆژ لی قه‌ده‌غه كرد تكام وه‌رگره بۆی، وه‌قورئان
ده‌ڵێت: به‌شه‌و خه‌وم لی قه‌ده‌غه‌كرد تكام وه‌رگره بۆی, پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای
له‌سه‌ر) فه‌رموی تكا ده‌كه‌ن بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
له‌فه‌رموده‌یه‌كی تردا پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رمویه‌تی: (اذا دخل شهر رمضان فتحت
ابواب
الجنة. وغلقت ابواب جهنم, وسلسلت الشياطين). رواه البخاري 4/112؛مسلم 7/187. واته:
كاتێك مانگی ڕه‌مه‌زان هات, ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێته‌وه، ده‌رگاكانی دۆزه‌خ
داده‌خرێت, شه‌یتانه‌كان كۆت وزنجیر ده‌كرێن.
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |