|
پرسیار/ ئه‌و
هۆكارانه كامه‌ن كه ده‌بێت له‌مرۆڤدا بێته‌جێ تا ڕۆژووی له‌سه‌ر پێویست بێت؟
وڵام/
ئه‌وهۆكارانه بریتین له:
1. ده‌بێت
مسوڵمان بێت چونكه بێ باوه‌ڕ خواپه‌رستی لێ وه‌رناگیرێت.
2. ده‌بێت
پێگه‌یشتو (بالغ) بێت, چونكه مسوڵمان تا بالغ نه‌بێت خواپه‌رستی له‌سه‌ر نیه.
3. ده‌بێت ژیر
(عاقل) بێت, چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی ژیری له‌ده‌ست دابێت خواپه‌رستی له‌سه‌ر فه‌ڕز
نیه. به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌و خاڵی پێش‌و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله
علیه وسلم) كه‌ده‌فه‌رموێت: (رفع القلم عن الثلاث,
عن
النائم حتى يستيقظ, وعن الصبي حتى يحتلم, وعن المجنون حتى يعقل). رواه الامام
الاحمد
6/100 وابو داود 2/72ا ولنسائي 6/156 وابن ماجة 1/658 والدارمي 1/171 وابن
حبان
1/178 والبيهقي 6/84 والحاكم 3/59 وقال صحيح على شرط مسلم ولم يخرجاه, ووافقه
الذهبي
وصححه السيوطي. واته: پێنوسی تاوان نوسین له‌سه‌ر سێ كه‌س لابراوه: له‌سه‌ر
خه‌وتو تا خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه, له‌سه‌ر مناڵ تا پێده‌گات, له‌سه‌ر شێت هه‌تا ژیر
ده‌بێت.
4. ده‌بێت
توانای ڕۆژوو گرتنی هه‌بێت, خوای گه‌وره خواپه‌رستیه‌كی له‌سه‌ر به‌نده‌كانی
پێویست نه‌كردوه كه له‌توانایاندا نه‌بێت وه‌كو فه‌رمویه‌تی (لا يُكَلِّفُ
اللَّهُ
نَفْساً إِلَّا وُسْعَهَا) (البقرة: من الاية 286) واته: خوای گه‌وره ئه‌رك
ناخاته سه‌ر هیچ كه‌سێك مه‌گه‌ر له‌توانایدا هه‌بێت.
5. ده‌بێت
نیشته‌جێ (مقیم) بێت, چونكه گه‌شتیار دروسته به‌ڕۆژوو نه‌بێت وڕۆژووه‌كان
بگرێته‌وه, خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی (وَمَنْ
كَانَ
مَرِيضاً أَوْ عَلَي سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ) (البقرة: من
الآية
185) واته: جائه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یا له گه‌شتدا بوو
بابه‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆی نه‌گیراوه له‌ڕۆژه‌كانی تردا بگرێته‌وه.
6. له
ئافره‌تاندا ده‌بێت پاك بێت له‌بێ نوێژی وزه‌یستانی (الحیض والنفاس)، ڕۆژووی بێ
نوێژ‌و زه‌یستان دروست نیه‌و دوای ڕه‌مه‌زان كه له بێ نوێژی و زه‌یستانی پاك بۆوه
ده‌یگرێته‌وه.
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |