|
پرسیار/ حوكمی
نیه‌ت له‌ڕۆژوودا چییه, شێوازه‌كه‌ی چۆنه, كاته‌كه‌ی كه‌یه؟
وڵام/ نیه‌ت مه‌رجی
گیرابووونی هه‌موو خواپه‌رستیه‌كه, هیچ خواپه‌رستیه‌ك لای خوا به‌بی نیه‌تێكی
تایبه‌تی وه‌رناگیرێت, خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا
لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ
الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ
الْقَيِّمَةِ) (البينة: 5). واته: فه‌رمانیان پێنه‌درابوو به‌خواپه‌رستی و دڵسۆزی
بۆ به‌رنامه‌كه‌ی و ئاینه‌كه‌ی, واز له‌هه‌موو ئاینێك بێنن و پابه‌ند بن
به‌یاساكانیه‌وه به‌چاكی نوێژ ئه‌نجام بده‌ن وزه‌كاتی ماڵیان بده‌ن, ئائه‌وه‌یه
دینی ڕاست ودروست. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (انما
الاعمال بالنيات
وانما
لكل امريء مانوى). رواه البخاري 1/9؛ مسلم 13/53. واته: هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك
به‌نیه‌ت وه‌رده‌گیری, وه‌هه‌موو مرۆڤێك مه‌به‌ستێكی هه‌یه له‌كارێكدا. ڕۆژووش
خواپه‌رستیه‌كی تایبه‌تیه‌و پێویستی به‌نیه‌ت هه‌یه, نیه‌تیش بریتیه
له‌دامه‌زرانی دڵ له‌سه‌ر كارێك, هه‌ركاتێك مرۆڤ مه‌به‌ستی كردنی شتێك بوو ئه‌وه
نیه‌تی هێناوه، شوێنی نیه‌ت ناو دڵه, چۆنێتی نیه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه شه‌و
بزانێت به‌یانی ڕه‌مه‌زانه‌و (پشت به‌خوا) به‌ڕۆژوو ده‌بیت, ئه‌مه ئه‌و نیه‌ته‌یه
كه‌داوا كراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س به‌زمان ده‌یڵێن (ئه‌ی خوایه نیه‌تم
هه‌یه به‌یانی به‌ڕۆژوو ده‌بم له‌ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان) ئه‌م نیه‌ته هیچ
بنه‌ڕه‌تێكی نیه.
كاتی نیه‌ت
له‌ڕۆژوودا له سه‌ره‌تای شه‌وه‌وه‌یه هه‌تا ده‌ركه‌وتنی سپێده‌ی دووه‌م,
له‌هه‌ركاتێكی شه‌ودا نیه‌تی هێنا دروسته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رمویه‌تی: (من لم يبيت الصيام قبل
الفجر
فلا صيام له). رواه مالك عن حفصة 1/288؛ احمد 6/287؛ ابو داود 7/122؛ الترمذي 3/426
, النسائي 4/196؛ ابن ماجة 1/542؛ وحسنه الدارقطني والخطابي والنووي وحسن
السيوطي
وقال ابن كثير اسناده حسن جيد. واته: هه‌ركه‌س نیه‌تی ڕۆژوو نه‌هێنێت له‌پێش
سپێده‌ی به‌یانیدا ڕۆژوی بۆ نیه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (من لم يبيت الصيام قبل
طلوع
الفجر فلا صيام له). رواه الدارقطني عن عائشة رضي اله عنها 2/172 وقال رواته
كلهم
ثقات, وحسنه السيوطي. واته: هه‌ركه‌س له‌شه‌ودا نیه‌تی ڕۆژوو نه‌هێنێت له‌پێش
هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی به‌یانی ئه‌وه ڕۆژووی بۆ نیه.
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |