|
پرسیار/ كه‌ی
فه‌رمان به‌منداڵ ده‌كرێت بۆ گرتنی ڕۆژوو؟ ئایا وازی لێ ده‌هێنرێت تا بالغ ده‌بێت
یا ناچار ده‌كرێت له‌سه‌ر گرتنی ڕۆژوو له منداڵی‌دا؟
وڵام/ گومان
له‌وه‌دانیه كه‌پێویسته له‌سه‌ر باوكان ودایكان نه‌وه‌كانیان په‌روه‌رده‌بكه‌ن,
ئه‌م په‌روه‌رده‌كردنه ئه‌مانه‌تێكه له‌و ئه‌مانه‌تانه‌ی مرۆڤ هه‌ڵَیگرتوه‌و
پرسیاری لێده‌كرێت ده‌رباره‌ی, جاهه‌ر كه‌س به‌وشێوه‌ی خوا پێی ڕازیه هه‌ستا
به‌جێبه‌جێَكردنی سه‌رده‌كه‌وی, وه‌هه‌ر كه‌س كه‌م ته‌رخه‌می تێدا كرد له‌دنیاو
دواڕۆژدا زه‌ره‌رده‌كات.

خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ
نَاراً وَقُودُهَا
النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلائِكَةٌ غِلاظٌ شِدَادٌ لا يَعْصُونَ اللَّهَ
مَا
أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا
يُؤْمَرُونَ) (التحریم:6) واته: ئه‌ی باوه‌ڕداران خۆتان وخێزانتان له‌ئاگرێك
بپارێزن كه سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی مرۆڤ وبه‌رده, پاسه‌وانی ئه‌و دۆزه‌خه كۆمه‌ڵه
فریشته‌یه‌كن زۆر دڵ ڕه‌ق وتوندوتیژن, بی فه‌رمانی خوا ناكه‌ن له‌هه‌ر شتێك‌دا كه
فه‌رمانیان پی بدات وهه‌رچی كارێكیان پی بسپێردرێت به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نن. له‌م
ڕوانگه‌وه له‌سه‌ر مسوڵمان پێویسته كه‌سوربێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی
نه‌وه‌كانی به‌په‌روه‌رده‌یه‌كی ڕاست به‌و شێوه‌ی كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی
فه‌رمانیان پێداوه‌و ڕایان بهێنێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی په‌رستشه‌كان . ڕۆژووش
یه‌كێكه له‌په‌رستنه‌كان كه‌پێویستی به‌ئارام گرتن وخۆگری هه‌یه, پێویسته مناڵ
ڕابهێنرێت له‌سه‌ر گرتنی ڕۆژوو به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌كاتی گه‌وره‌یدا لای ئاسان بێت,
هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیان
به‌بچوكی ڕۆژوو بگرن پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) دانی به‌م ڕۆژووگرتنه‌دا
ناوه, له‌ڕه‌بیعی كچی مه‌عوزه‌وه خوا لێی ڕازیبێت ده‌فه‌رموێت: (فكنا بعد ذلك
نصومه, ونصوم صبياننا الصغار منهم, ونذهب الى المساجد, فنجعل له‌م
اللعبة
من العهن, فاذا بكي احدهم على الطعام اعطيناه اياه, حتى يكون عند الافطار,
وفي
رواية فاذا سألونا الطعام اعطيناهم اللعبة نلهيهم حتى يتموا صومهم). رواه البخاري
4/200 ؛ مسلم 8/13. واته: له‌دوای هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی ڕۆژووی فه‌ڕز
كرد ئێمه به‌ڕۆژوو ده‌بوین, مناڵه بچوكه‌كانیشمان به‌ڕۆژوو ده‌بون و ده‌مان بردن
بۆ مزگه‌وت, یاریچه‌مان له خوری بۆ دروست ده‌كردن, ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌مناڵه‌كان بۆ
خواردن بگریایه یاریچه‌كه‌مان ده‌دایه تا كاتی ڕۆژوو شكاندن ده‌هات,
له‌ریوایه‌تێكی تردا هاتوه ئه‌گه‌ر داوای خواردنیان لێ بكردینایه یاریچه‌كانمان
ده‌دانی تاخۆیانی پێوه خه‌ریك بكه‌ن تاڕۆژوه‌كه‌یان ته‌واو ده‌كرد.
هه‌ر كه‌س
كوڕێك یان كچێكی هه‌بوو وه‌توانای ڕۆژووگرتنی هه‌بو له‌سه‌ر باوك ودایكه‌كه
پێویسته ڕۆژووی پی بگرێت هه‌رچه‌نده باڵغیش نه‌بوبێت به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌سه‌ر
ڕۆژوو گرتن ڕابێت, پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمانمان
پێده‌كات كه نه‌وه‌كانمان به ئه‌نجام دانی خواپه‌رستیه‌كانه‌وه پابه‌ند بكه‌ین
له‌كاتێكدا كه‌ژیر بوون و توانای ئه‌نجام دانیان هه‌بوو, (ابن عمر) ده‌گێڕێته‌وه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (مروا أبناءكم بالصلا‌ة لسبع سنين,
وضربوهم لعشر سنين, وفرقوا بينهم في المضاجع. (رواه احمد 2/180؛ ابو داود 2/162؛
الدارقطني 1/230 ؛ الحاكم 1/197؛ البيهقي 2/229 , البغوي 4/406 ,صححه السيوطي).
واته: فه‌رمان به‌نه‌وه‌كانتان بكه‌ن به‌نوێژ كردن له‌حه‌وت ساڵیدا, له‌ته‌مه‌نی
ده‌ساڵیدا له‌سه‌ر نوێژ نه‌كردن لێیان بده‌ن, وشوێنی خه‌وتنیان لێك
جودابكه‌نه‌وه.
ئه‌م فه‌رمانه
بۆ ئێمه‌یه كه‌نه‌وه‌كانمان له‌حه‌وت ساڵیدا به‌نوێژه‌وه پابه‌ند بكه‌ین وله‌پێش
باڵغ بوون له‌سه‌ر نوێژ نه‌كردن لێیان بده‌ین تا كاتێ پێگه‌یشتن له‌سه‌ریان گران
نه‌بێت, ڕۆژووش هه‌روه‌هایه ئه‌گه‌ر ئێمه واز له منداڵه بچوكه‌كانمان بێنین
وفه‌رمانیان پی نه‌كه‌ین به‌نوێژو ڕۆژوو تاپێده‌گه‌ن ئه‌وه له‌سه‌رنه‌كردنی
خواپه‌رستی ڕادێن, ئه‌گه‌ر له‌پاش پێگه‌یشتنیان فه‌رمانیان پی بده‌ین به‌نوێژكردن
وڕۆژو گرتن بێگومان به‌گوێمان ناكه‌ن وهیچ بایه‌خێك بۆ قسه‌كانمان دانانێن, ئه‌و
كاته وه‌كو ئه‌وه‌ی لی دێت كه‌بمانه‌وێت له‌دڕك ترێ بچنین.
به‌ڵام هه‌ندێك
له دایك وباوكان وا گومان ده‌به‌ن كه‌پابه‌ند نه‌كردنی مناڵه‌كانیان
به‌خواپه‌رستیه‌وه له‌به‌زه‌یی و سۆزه‌وه‌یه, به‌ڵام ئه‌م بۆچونه هه‌ڵه‌یه
چونكه هه‌ركه‌س بۆ نه‌وه‌كانی به‌سۆز بێت له‌ڕێگای چونه دۆزه‌خ دوریان
ده‌خاته‌وه‌و پابه‌ندیان ده‌كات به‌ڕێگه‌ی چونه به‌هه‌شت, هه‌رچه‌نده له‌وه‌ی
باسكرا جۆرێك له‌توندی هه‌یه به‌ڵام پاشه‌ڕۆژی ڕوناك و باشه.
ئامۆژگاری دایك
وباوكان ده‌كه‌م گرنگی بده‌ن به خۆشه‌ویست كردنی خواپه‌رستی لای نه‌وه‌كانیان و
پابه‌ندیان بكه‌ن به‌خواپه‌رستیه‌وه هه‌ركاتێت له‌توانایاندا بوو جارێك له‌ڕێگه‌ی
هاندان وجارێك له‌ڕێگه‌ی ترساندن.
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |