|
نه‌خۆشی
به‌رده‌وام
پرسیار/ كه‌سێك
توشی نه‌خۆشیه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێت و ناتوانێت به‌ڕۆژو بێت, پزیشك پێی ده‌ڵێت
ده‌رمانی نیه, ئه‌و نه‌خۆشه چی بكات باشه؟
وڵام/ نه‌خۆشی
به‌رده‌وام ئه‌گه‌ر ئومێدی چاك بونه‌وه‌ی لێنه‌ده‌كرا به‌ڕۆژو نابێت, وه له جیاتی
هه‌ر ڕۆژێك خواردنی هه‌ژارێك ده‌دات, خوای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات فه‌رمویه‌تی (وَمَا
جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَج) (الحج: من الآية78) واته: پێویستم
نه‌كردوه له‌سه‌رتان له‌م ئاینه‌دا شتی قورس و گران.
نه‌خۆشی
كتوپڕ
پرسیار/ كه‌سێك
توشی نه‌خۆشی ده‌بێت, مانگی ڕه‌مه‌زان به‌سه‌ردا دێت ناتوانێت به‌ڕۆژو بێت, ئایا
دوای ڕه‌مه‌زان كه چاك بۆوه ڕۆژوه‌كانی بگرێته‌وه یان فدیه بدات ؟
وڵام/ ئه‌گه‌ر
كه‌سێك نه‌خۆش كه‌وت به‌ڵام له‌پاش ماوه‌یه‌ك نه‌خۆشیه‌كه‌ی ئومێدی چاك بونه‌وه‌ی
لێده‌كرا له‌هه‌مان كاتدا مانگی ڕه‌مه‌زان هات و نه‌یتوانی به‌ڕۆژو بێت ئه‌وه
كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر نیه به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی چاك بونه‌وه ده‌كات, پاشان ئه‌و
ڕۆژوانه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌گرێته‌وه كه‌به‌ڕۆژو نه‌بوه, خوای كاربه‌جی
فه‌رمویه‌تی (فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضاً أَوْ عَلَي سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ
أَيَّامٍ أُخَرَ) (البقرة: من الآية 184) واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ئێوه نه‌خۆش
بوو یان له‌گه‌شت وگه‌ڕان بوو بابه‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه بگرێته‌وه كه
به‌ڕۆژوو نه‌بوه له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
ئه‌و
نه‌خۆشه‌ی ڕه‌وایه به‌ڕۆژو نه‌بێت
پرسیار/ بۆ چ
جۆره نه‌خۆشیه‌ك ڕه‌وایه مرۆڤ له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژو نه‌بێَت؟
وڵام/ ئه‌و
نه‌خۆشیه‌ی زۆر به‌هێزبێت, یان به‌هۆی ڕۆژوه‌وه زیاد بكات, یان به‌هۆی ڕۆژوه‌وه
چاك بونه‌وه‌ی دوابكه‌وێت, به‌ڵام نه‌خۆشی سوك وه‌كو ئازاری دان یان كۆكه یان
هه‌ڵامه‌ت و وێنه‌ی ئه‌وان نابێت ڕۆژوی بۆ بفه‌وتێنرێت.
توش
بوون به‌نه‌خۆشی ڕه‌بۆ
پرسیار/ كه‌سێك
توشی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ بوه ئامێری هه‌ناسه‌دان (البخاخ) به‌كار ده‌هێنێت ئایا
ڕۆژوه‌كه‌ی دروسته؟
وڵام/ به
گوته‌ی پزیشكان (البخاخ) بریتیه له ئامێرێك كه ئوكسجینی په‌ستێنراوی تیایه
كاتێك ئه‌م ئامێره ئه‌خاته ده‌میه‌وه هه‌وایه‌كی پاڵپێوه‌نراو ده‌چێته
سیه‌كانیه‌وه, ئه‌م غازه هه‌ناسه ته‌نگیه‌كه ناهێڵێت, گه‌ر ئه‌وه‌ی باس كرا
ڕاست بێت (البخاخ) خواردن نیه‌و له‌مانای خواردندا نیه‌و به‌و شوێنه‌ش ناگات كه
خواردنی پێده‌گات له‌به‌ر ئه‌وه (البخاخ) هیچ زیانێك به‌ڕۆژو ناگه‌یه‌نێت.
ڕۆژووی
پیری به‌ساڵاچوو
پرسیار/
كه‌سێكی پیری به ساڵاچوو له‌به‌ر پیری ناتوانێت ڕۆژوو بگرێت چی بكات؟
وه‌ڵام/ پیری
به ساڵاچوو ئه‌گه‌ر ڕۆژوو گرتن ئازاری ئه‌دا و په‌كی ده‌خست ئه‌وه دروسته
به‌ڕۆژوو نه‌بێت (للاجماع كما ذكره
ابن
المنذر وابن رشد والنووي)، وه‌پێویسته له‌سه‌ری له‌جیاتی هه‌ر ڕۆژویه‌ك خواردنی
هه‌ژارێك بدات, ئه‌مه‌ش وته‌ی زۆربه‌ی زانایانه له حه‌نه‌فیه‌كان وئه‌حمه‌دیه‌كان
وشافعیه‌كانیش له‌وته‌یه‌كیاندا كه‌ئه‌ویش به‌هێزه. خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه
فه‌رمویه‌تی: (وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ )
(البقرة: آية 184) واته: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی توانای كه‌فاره‌تیان هه‌یه‌و
توانای ڕۆژو گرتنیان نیه (پیر, نه‌خۆش) كه‌فاره‌ت بده‌ن كه خواردنی نه‌بویه‌كه.
عبدالله كوڕی عه‌بباس فه‌رمویه‌تی (ئه‌م ئایه‌ته ده‌رباره‌ی پیاوی پیرو ئافره‌تی
پیر هاتۆته خواره‌وه) (رواه البخاري 8/180).
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |