|
كه‌ی
ڕۆژو ده‌گیرێته‌وه‌و چۆنیش ده‌گیرێته‌وه
پرسیار/
ئه‌گه‌ر كه‌سێك گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوی ڕه‌مه‌زانی له‌سه‌ر بوو كه‌ی بیانگرێته‌وه,
وه‌ئایا پێویسته به‌دوای یهكدابن یان به‌ین خستنیان دروسته؟
وڵام/ ئه‌گه‌ر
كه‌سێك گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوی چه‌ند ڕۆژێكی ڕه‌مه‌زانی له‌سه‌ر بوو دروسته
له‌هه‌رمانگێك له‌مانگه‌كانی ساڵدا ڕۆژوه‌كان بگرێته‌وه هه‌ر له شه‌واله‌وه تا
شه‌عبان. به‌ڵام ڕۆژی جه‌ژنه‌كان وڕۆژه پرشنگ داره‌كان (ایام التشریق) دروست نیه
تێیدا به‌ڕۆژو بین چونكه ڕۆژی خواردن وخواردنه‌وه‌ن, سوننه‌ته په‌له بكرێت
له‌گرتنه‌وه‌ی ڕۆژو چونكه له ئه‌ستۆی لاده‌چی, ده‌شتوانێت ڕۆژوه‌كان له‌و
ڕۆژانه‌دا بگرێته‌وه كه‌ڕۆژو تێیاندا سوننه‌ته, ئه‌گه‌ر گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كان
ڕاسته‌وخۆ دوای ڕه‌مه‌زان قورس بوو دروسته دوابخرێت بۆ مانگی شه‌عبان هه‌روه‌كو
چۆن عائشه‌ی دایكی ئیمانداران كردویه‌تی (فقد كانت تشغل عن الصوم برسول الله (صلى
الله عليه وسلم) فلا تستطيع القضاء الا في
شعبان
لان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يصومه, فما استطيع ان اقضي الا في شعبان
وذالك
لمكان رسول الله صلى الله عليه وسلم). رواه الدارقطني 2/194 وقال:اسناده حسن
انه
مرسل ,وقال ابن القيم اسناده حسن,وفي الباب احاديث يقوي بعضها بعضا انظر مصنف
عبدالرزاق 4/243؛ابن ابي شيبة 1/32؛البيهقي 4/258. واته: به‌ڕاستی له‌به‌ر
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) سهرقاڵبوم نه‌متوانی ئه‌و ڕۆژوانه
بگرمه‌وه كه‌له‌سه‌رم بوون له‌شه‌عباندا نه‌بێت, چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) له‌شه‌عباندا به ڕۆژوو ده‌بوو منیش ڕۆژوی ڕه‌مه‌زانم ده‌گرته‌وه له‌به‌ر
پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم).
سه‌باره‌ت
به‌چۆنیه‌تی گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كان باشتر وایه به‌دوای یهكدابن بۆ ئه‌وه‌ی
ڕۆژوه‌كان لهڕۆژوی واجب بچن هه‌رچه‌نده به‌دوای یه‌كدا گرتنیان واجب نیه‌و
ئه‌گه‌ر به‌ینیان تێبكه‌وێت دروسته, خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: (فَعِدَّةٌ مِنْ
أَيَّامٍ أُخَرَ) (البقرة: من الآية185) , گرتنه‌وه‌ی ڕۆژولهم ئایه‌ته‌دا ڕه‌هایه
پابه‌ند نه‌كراوه بهڕیزوبهدوای یه‌كدا, ئه‌مه‌ش وته‌ی زۆرینه‌ی زانایانه
له‌پێشین ودواین و هه‌رچوار پێشهواكهش.هه‌روه‌ها پرسیار كراوه له پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی به‌ش به‌ش كردنی ئه‌و ڕۆژوانه‌ی له‌جیاتی ڕۆژوی
ڕه‌مه‌زان ده‌گیرێته‌وه ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: (ذالك
اليك,
أرايت لو كان على احدكم دين فقضى الدرهم والدرهمين, ألم يكن قضاء؟ فالله احق
ان يعفو
ويغفر). رواه الدارقطني 2/194 وقال:اسناده حسن انه مرسل ,وقال ابن القيم
اسناده
حسن,وفي الباب احاديث يقوي بعضها بعضا انظر مصنف عبدالرزاق 4/243؛ابن ابي
شيبة
1/32؛البيهقي 4/258. واته: ئه‌وه له‌ئه‌ستۆی خۆیدایه, پێم بڵی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر
یه‌كێكتان قه‌رز هه‌بێت درهه‌م درهه‌م ودوو درهه‌م دوو درهه‌م بیداته‌وه قه‌رز
دانه‌وه نیه؟ خوای گه‌وره شایسته تره بهلێخۆش بوون ولێبوردن.
گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژوانه‌ی كه ژماره‌كه‌یان نازانرێت
پرسیار/ ئه‌و
كه‌سه‌ی له ڕهمهزانداچهند ڕۆژێك به‌ڕۆژوو نه‌بوه به‌ڵام ژماره‌كه‌یان نازانێت
چۆن بیان گرێته‌وه؟
وڵام/ له‌سه‌ر
ئه‌و كه‌سه پێویسته ئیحتیا‌ت بكات.وهبهڕۆژو بێت تا ده‌گاته یه‌قین كه هه‌موو
ئه‌و ڕۆژوانه‌ی له‌سه‌رێتی گرتویه‌تیه‌وه.
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |