|
خواردن
وخواردنه‌وه به‌ئه‌نقه‌ست
پرسیار/ حوكمی
ئه‌و كه‌سه چییه كه به‌ئه‌نقه‌ست له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا خواردن وخواردنه‌وه
ده‌خوات, ئایا كه‌فاره‌تی له‌سه‌ره؟
وڵام/ هه‌ر
كه‌س له‌ڕۆژه‌كانی ڕه‌مه‌زاندا به ئه‌نقه‌ست خواردن وخواردنه‌وه بخوات به‌بێ
بیانویه‌كی ڕێگه پێدراو تاوانی گه‌وره‌ی كردوه‌و ڕێزی مانگی ڕه‌مه‌زانی شكاندوه‌و
سنوری خوای به‌زاندوه‌و پایه‌یه‌ك له‌پایه‌كانی ئیسلامی ڕوخاندوه هه‌روه‌كو
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (ئیسلام له‌سه‌ر پێنج پایه بنیاد
نراوه, یه‌كێك له‌و پایانه ڕۆژوه) (روه البخاري 1/49؛ مسلم 1/176). هه‌ركه‌س
به‌ڕۆژو نه‌بێت له ڕه‌مه‌زاندا به‌بێ بیانویه‌كی شه‌رعی ئه‌م پایه گه‌وره‌ی
ڕوخاندوه‌و شایسته‌ی سزا ده‌بێت هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رمویه‌تی: (بينا انا نائم إذ أتاني رجلان فأخذا بضبعي فأتيا بي جبلا وعرا فقالا
اصعد، فقلت:
اني لا
اطيقه، فقال انا سنسهله لك، فصعدت حتى إذا كنت في سوا‌ء الجبل اذا باصوات
شديدة
فقلت ما هذه الأصوات؟ قال هذا عواء أهل النار ثم انطلق بي فإذا بقوم معلقين
بعراقيبهم مشققة اشداقهم تسيل اشداقهم دما فقلت من هؤلاء؟ قال هؤلاء الذين يفطرون
قبل
تحلة صومهم) (رواه ابن خزيمة 3/237؛ ابن حبان 9/286؛البيهقي 4/216؛الحاكم 1/430
وقال
صحيح على شرط مسلم ويخرجاه ووافقه الذهبي) واته: له‌خه‌ودا بووم دوو پیاو هاتن
بۆلام هه‌ردولایان گرتم و بردیانم بۆلای چیایه‌كی سه‌خت ,پێیان وتم سه‌ركه‌وه وتم
نانوانم سه‌ركه‌وم، وتیان یارمه‌تیت ده‌ده‌ین و بۆت ئاسان ده‌كه‌ین، سه‌ركه‌وتم به
چیاكه‌دا تا چومه لای سه‌ره‌وه‌ی، گوێم له ده‌نگ وهاوارێكی به‌هێز بوو, پێم وتن
ئه‌م هاوارو ڕۆیه چییه؟ وتیان ئه‌مه هاواری خه‌ڵكی دۆزه‌خه, منیان برد‌و به‌لای
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا ڕۆشتن كه به گه‌ردنیان هه‌ڵواسرابون شه‌ویلگه‌یان هه‌ڵدڕابوو
خوێن له لێوه‌كانیانه‌وه ده‌چۆڕا, وتم ئه‌م كه‌سانه كێن؟ وتیان ئه‌مه ئه‌و
كه‌سانه‌ن ڕۆژویان شكاندووه پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژو شكاندنیان بۆ دروست بێت.
به‌ڵام
هه‌ركه‌س ته‌وبه بكات خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت چونكه خوای گه‌وره
فه‌رمویه‌تی: (قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا
تَقْنَطُوا مِنْ
رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ
الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) (الزمر: 53) واته: بڵێ ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاده‌ڕۆیتان
كردوه له‌گوناه كردن‌دا له‌به‌زه‌یی خوا نا‌ئومێد مه‌بن, به‌ڕاستی خوا له‌هه‌موو
تاوانه‌كانتان خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ته‌وبه بكه‌ن, خوای گه‌وره زۆر
لێبورده‌و به‌به‌زه‌ییه. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی:
(ان الله عز وجل يبسط يده بالليل ليتوب مسيء النهار ويبسط يده بالنهار ليتوب مسيء
الليل
حتى تطلع الشمس من مغربها) (رواه مسلم 17/76)
واته: خوای گه‌وره‌و شكۆدار به‌شه‌و ده‌ستی ڕاده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی تاوانبارانی ڕۆژ
ته‌وبه بكه‌ن, وه‌به‌ڕۆژدا ده‌ستی ڕاده‌خات بۆئه‌وه‌ی تاوانبارانی شه‌و ته‌وبه
بكه‌ن هه‌تاكو خۆر له خۆرئاواوه هه‌ڵدێت.
ئه‌و
مسوڵمانه‌ی به‌ئه‌نقه‌ست ڕۆژوی ڕه‌مه‌زانی شكاندوه له‌سه‌ری پێویسته ئه‌و
ڕۆژوانه بگرێته‌وه هه‌رڕۆژێك له‌جیاتی ڕۆژویه‌ك وكه‌فاره‌تیشی له‌سه‌ر نیه, ئیبن
قودامه‌و نه‌وه‌وی فه‌رمویانه ئه‌مه وته‌ی هه‌موو زانایانه.
خواردنی
ئه‌و شتانه‌ی كه خۆراك نین
پرسیار/ حوكمی
خواردنی ئه‌و شتانه چییه كه‌خۆراك نین وه‌كو گه‌ڵاو قوڕو هاووێنه‌ی ئه‌مانه؟
وڵام/
به‌فه‌رموده‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و (صلى الله علیه وسلم) وه وته‌ی هه‌موو زانایان
خواردنی ئه‌و شتانه‌ی بری خواردن ده‌كه‌وێت ڕۆژو ده‌شكێنن, سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ش
كه‌بری خواردن ناكه‌وێت ئه‌وا ڕۆژو ده‌شكێنن ئیبن قودامه‌و نه‌وه‌وی فه‌رمویانه
ئه‌مه بۆچونی هه‌موو زانایانی پێشین ودواینه.
خواردن
وخواردنه‌وه ده‌خوات به‌له‌بیر چونه‌وه
پرسیار/ حوكمی
ئه‌و كه‌سه چییه كه له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوه‌و له‌بیری ده‌چێت خواردن
وخواردنه‌وه ده‌خوات؟
وڵام/ هه‌ركه‌س
له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا خواردن وخواردنه‌وه بخوات وله‌بیری نه‌بێت كه به‌ڕۆژوه
گوناهبار نابێت وڕۆژوه‌كه‌شی دروسته ئه‌مه‌ش وته‌ی هه‌موو زانایانی حه‌نه‌فی و
شافعی و ئه‌حمه‌دیه. به‌ڵام هه‌ركات بیری كه‌وته‌وه ده‌بێت واز له‌خواردن
وخواردنه‌وه‌كه بێنێت. وه‌هه‌ركه‌س بینی ڕۆژوه‌وانێك شت ده‌خوات له‌سه‌ری پێویسته
بیری بهێنێته‌وه كه‌به‌ڕۆژوه ئه‌مه‌ش له‌سنوری فه‌رمان به چاكه‌و نه‌هی له
خراپه ده‌ژمێرێت, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (من نسي وهو
صائم فأكل أو شرب فليتم صومه فإنما أطعمه الله وسقاه) (رواه البخاري 4/155 ، مسلم
8/35/ رقم الحديث 1155) واته: هه‌ركه‌س به‌ڕۆژو بوو له‌بیری چوو خواردن
وخواردنه‌وه‌ی خوارد با ڕۆژوه‌كه‌ی نه‌شكێنێ و ته‌واوی بكات چونكه خوای گوره
خواردن وخوارنه‌وه‌ی داوه‌تێ.
ئه‌و
كه‌سه‌ی پێش ڕۆژئاوابوون به‌نه‌زانی ڕۆژو ده‌شكێنێت
پرسیار/ حوكمی
ئه‌و كه‌سه چییه كه له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا گومانی وایه خۆر ئاوابوه‌و خواردن
وخواردنه‌وه ده‌خوات, پاشان بۆی ده‌رده‌كوێت خۆر ئاوا نه‌بوه؟
وڵام/ هه‌ركه‌س
به‌گومانی ئه‌وه‌ی خۆر ئاوا بوه ڕۆژو بشكێنێ پاشان بۆی ده‌ركه‌وت خۆر ئاوا نه‌بوه
له سه‌ری پێویسته ده‌ست له‌خواردن وخواردنه‌وه هه‌ڵگرێت تا خۆر ئاوا ده‌بێت وه
ده‌بێت ڕۆژوه‌كه‌شی بگرێته‌وه چونكه بیری بوه كه به‌ڕۆژووه و به‌ویستی خۆشی
خواردنی خواردوه، ئه‌مه‌ش وته‌ی هه‌رچوار پێشه‌واكه‌و جگه‌له ئه‌وانیشه,
هه‌روه‌كو چۆن ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژی گوماندا (یوم الشك) به‌ڕۆژو نه‌بێت پاشان بۆی ڕوون
بۆوه كه ڕه‌مه‌زانه پێویسته له‌سه‌ری كه ڕۆژوه‌كه بگرێته‌وه به‌بۆچونی
هه‌موو زانایان, ئه‌سمائی كچی ئه‌بوبه‌كر خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمویه‌تی: (ثم أفطرنا
على عهد النبي صلى الله عليه وسلم يوم غيم ثم طلعت الشمس. قيل (له‌شام):
فأمِرُوا بالقضاء؟ قال: لابد من قضاء) (رواه البخاري 4/199,ومعنى (لابد من
القضاء)استفهام الانكاري محذف الادات أي لابد من القضاء) واته: به‌ربانگمان
كرده‌وه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه وسلم) له ڕۆژێكی هه‌وردا پاشان
خۆر ده‌ركه‌وت به هیشام (ڕاوی فه‌رموده‌كه) وترا فه‌رمانتان پێكرا به‌گرتنه‌وه‌ی
ڕۆژوه‌كه؟ فه‌رموی هه‌رده‌بێت بگیرێته‌وه. هه‌روه‌ها له (خالد بن اسلم,
حنظلة,
بشر بن قيس)ه‌وه وێنه‌ی ئه‌م ڕوداوه گێڕدراوه‌ته‌وه كه‌له‌سه‌رده‌می عومه‌ری
كوڕی خه‌تابدا ڕویداوه‌و ئه‌ویش فه‌رمانی داوه به‌گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كه (رواه عبد
الرزاق 4/178؛ البیهقي 4/417) به‌یهه‌قی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌ڵێت
گێڕه‌ره‌وه‌كانی فه‌رموده‌كه‌ی عومه‌ر له‌فه‌رمان كردن به گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كه
ئاشكران.
به‌ڵام
فه‌رموده‌ی (عفى لامتي الخطأ) واته: تاوان له‌سه‌ریان لابراوه نه‌ك گرتنه‌وه‌ی
ڕۆژو, چونكه ئه‌م فه‌رموده‌یه‌و وێنه‌ی ئه‌م فه‌رموده‌یه گشتین وه‌له‌م
فه‌رموده‌دا گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوی فه‌ڕزو فه‌وتاو لێك جوداكراونه‌ته‌وه, ده‌ستنوێژ به
ده‌رچونی شتێك له پاش وپێشی ئاده‌میزاد ده‌شكێت یا كردنی نوێژ به‌بێ ده‌ستنوێژ
به‌له‌بیرچون وه‌هاووێنه‌ی ئه‌مانه جیاكراونه‌ته‌وه له‌م فه‌رموده‌یه‌و ده‌بێت
دوباره بكرێنه‌وه, ڕۆژوش ده‌بێت بگیرێته‌وه چونكه ده‌یتوانی ده‌ست بگرێته‌وه
له‌و شتانه‌ی ڕۆژو ده‌شكێنن هه‌تا ده‌چه‌سپا كه خۆر ئاوا بوه.
كه‌سێك
گومانی هه‌یه له‌ده‌ركه‌وتنی سپێده‌و خواردن ده‌خوات
پرسیار/ حوكمی
كه‌سێك چییه كه پارشێو ده‌كات له ڕه‌مه‌زانداو گومانی هه‌یه له‌ده‌ركه‌وتنی
سپێده‌ی دووه‌م بۆشی ڕون نه‌بۆوه ئایا خواردنه‌كه‌ی پێش ده‌ركه‌وتنی سپێده‌ی
دووه‌م بوه یان پاش ده‌ركوتنی سپێده‌ی دووه‌م؟
وڵام/ ئه‌گه‌ر
بۆی ڕون نه‌بۆوه كه‌دوای سپێده‌ی دووه‌م خواردویه‌تی ئه‌وه گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوی
له‌سه‌ر نیه ئه‌مه‌ش كۆڕای زانایانی له‌سه‌ره له‌شافعیه‌كان وحه‌نه‌فیه‌كان
وئه‌حمه‌دیه‌كان, خوای گه‌وره‌ش فه‌رمویه‌تی: (وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى
يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ
الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْر) (البقرة: من الآية 187) واته: بخۆن
وبخۆنه‌وه هه‌تا سپێده‌ی به‌یانیتان له‌تاریكایی شه‌و له‌به‌یانیدا بۆ جیا
ده‌بێته‌وه. بنه‌ڕه‌ت مانه‌وه‌ی شه‌وه و گومانیش له‌ودایه تا لاچونی شه‌و
ده‌چه‌سپێت, به‌پێچه‌وانه‌ی ئاوابونی خۆر كه‌تێیدا بنه‌ڕه‌ت مانه‌وه‌ی ڕۆژه
هه‌رئه‌مه‌ش وه‌رده‌گیرێت.
خواردن
و خواردنه‌وه ده‌خوات بۆی ڕون ده‌بێته‌وه سپێده‌ی دوه‌م ده‌ركه‌وتوه
پرسیار/ حوكمی
ئه‌و كه‌سه چییه كه خواردن وخواردنه‌وه ده‌خوات و گومانی وایه سپێده
ده‌رنه‌كه‌وتوه پاشان بۆی ڕون ده‌بێته‌وه كه‌دوای سپێده‌ی دوه‌م خواردنی
خواردوه؟
وڵام/ هه‌ركه‌س
شتێك به‌كاربهێنێت كه‌ڕۆژو ده‌شكێنێت وه‌كو خواردن وخواردنه‌وه, وه بۆی ڕون بۆوه
كه‌ئه‌و شته‌ی له‌دوای سپێده‌ی دووه‌م به‌كارهێناوه ئه‌وه له‌سه‌ری پیًویسته
ده‌ست بگرێته‌وه له‌خواردن و ده‌بێت ڕۆژوه‌كه‌شی بگرێته‌وه چونكه شتێكی
به‌كارهێناوه كه‌ڕۆژو ده‌شكێنێت وله‌بیریشی بوه كه‌به‌ڕۆژوه, ئیبن قودامه‌و
نه‌وه‌وی و ئیبن ته‌یمیه فه‌رمویانه ئه‌مه وته‌ی چوار پێشه‌واكه‌و زۆربه‌ی
ئه‌هلی عیلمه له فه‌قیهه‌كان و جگه له‌وانیش. عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود (خوا لێی
ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: (ئه‌گه‌ر كه‌سێك خواردنی خوارد‌و گومانی وابو سپێده‌ی
به‌یانی نه‌هاتوه پاشان بۆی ڕون بۆوه كه له سپێده‌ی دوه‌مدا خواردویه‌تی, با
ده‌ست له‌خواردن وخواردنه‌وه هه‌ڵگرێت تاكاتی به‌ربانگ وه ڕۆژوه‌كه‌شی
بگرێته‌وه). ئه‌بو سه‌عید فه‌رمویه‌تی: (ئه‌گه‌ر له‌مانگی ڕمه‌زاندا بوو ده‌بێت
ڕۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژوی مانگی ڕه‌مه‌زان نه‌بوو (سوننه‌ت بوو)
با تا ئێواره بخوات چونكه له‌سه‌ره‌تای به‌یانیه‌وه خواردویه‌تی) (روي الاثرين
البيهقي
4/216).
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |