|
ده‌رزی
له‌جیاتی خۆراك وله‌جیاتی خۆراك نه‌بێت
پرسیار/ كه‌سێك
ده‌رزی له‌خۆی ده‌دات له‌ڕه‌مه‌زاندا له‌جیاتی خۆراك یان ده‌رزی ئاسایی بێت؟
وڵام/ ده‌رزی
له‌خۆدان له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا له‌جیاتی خۆراك ڕۆژو ده‌شكێنێت چونكه بری خواردن
ده‌كه‌وێت بۆی. به‌ڵام ده‌رزییه‌ك له‌بری خۆراك نه‌بێت ئه‌وا ڕۆژوو ناشكێنێت
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رزیه ناگاته بۆشایی سك وڕۆژوه‌وان له‌خواردن وخواردنه‌وه
بێ‌نیاز ناكات.
تامكردنی خواردن
پرسیار /
ئه‌گه‌ر چێشت لێنه‌ر تامی خواردنی كرد ئایا زیان به‌ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت؟
و42/ تامكردنی
خواردن بۆ چێشت لێنه‌رێكی ڕۆژوه‌وان یان كه‌سێك بیهه‌وێت خواردنه‌كه بكڕێت هیچ
زیانێكی نیه به‌ڵام پێویسته نه‌هێڵێت خواردنه‌كه بگاته گه‌روی چونكه تامكردنی
خواردن به‌قه‌راغی زمان ده‌بێت پاشان فڕێی ده‌داته ده‌ره‌وه له‌ناو ده‌می.
عبدالله‌ی كوڕی عه‌بباس (خوا لێی ڕازی بێت) فه‌رمویه‌تی: (چه‌شتنی تامی خواردن به
ئه‌ندازه‌ی پێویست زیانی نیه). رواه
البخاري
تعليقا 4/153 وانظرتغليق التعليق
3/151
هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی (چه‌شتنی تامی سركه یان هه‌رشتێكی تر ئه‌گه‌ر نه‌گاته
گه‌رو زیانی نییه هه‌رچه‌نده به‌ڕۆژوش بێت. رواه ابن ابي شیبة. حه‌سه‌نی به‌ێریش
(خوا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت (ده‌بێت فڕی بداته‌وه ده‌ره‌وه). رواه ابن ابي
شیبة. به‌ڵام خۆدورگرتن له‌تامكردنی خواردن باشتره له‌به‌ر ڕۆژوه‌كه‌ی. نص عليه
الامام احمد ومال اليه ابن تيمية.
ئاو
له‌ده‌م ولوت وه‌ردان
پرسیار / حوكمی
ئاو له‌ده‌م ولوت وه‌ردان بۆ كه‌سی ڕۆژوه‌وان چییه؟
وڵام/ ئاو
له‌ده‌م ولوت وه‌ردان هیچ زیانی نییه بۆ ڕۆژوه‌وان به‌ڵام ده‌بێت خۆی بپارێزێت
له‌زیاده‌ڕه‌وی كردن تیایدا بۆ ئه‌وه‌ی ئاو نه‌گاته گه‌روی ئه‌مه‌ش یه‌كده‌نگی
زانایانی له‌سه‌ره. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (بالغ
في
الاستنشاق الا ان
تكون
صائما). رواه
احمد
4/33؛
ابو
داود 1/236 , الترمذي 3/419 ,
النسائي
1/66 , ابن ماجة 1/142 , الحاكم 1/147 , وقال
الترمذي
حسن صحيح وقال الحاكم صحيح ووافقه الذهبي. واته: زیاده‌ڕه‌وی بكه له‌ئاو له‌لوت
ڕادان مه‌گه‌ر به‌ڕۆژو بیت. ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سێكه كه ده‌ست نوێژ بگرێت چونكه ئاو
له‌لوت ڕادان به‌شێكه له‌شتنی ده‌م وچاو. ئه‌و كه‌سه‌ی زیاده‌ڕه‌وی بكات له ئاو
له‌ده‌م ولوت وه‌ردان تا ده‌گاته گه‌روی ئه‌وه سه‌رپێچی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری
خوای كردوه‌و ڕۆژوه‌كه‌ی شكاوه‌وپێویسته ڕۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه ئه‌مه‌ش وته‌ی
جه‌ماوه‌ری زانایانه له مالیكی وشافعی و زاهیری و ئه‌حمه‌دی.
تف
قوتدان
پرسیار/ حوكمی
قوتدانی تف له‌لایه‌ن ڕۆژوه‌وانه‌وه چییه؟
وڵام/ قوتدانی
تف ڕۆژو ناشكێنی ئه‌مه‌ش یه‌كده‌نگی زانایانی له‌سه‌ره. به‌ڵام چڵم (ئه‌وه‌ی
له‌لوتدا كۆده‌بێته‌وه‌و له‌سه‌ر شێوه‌ی شله‌یه‌كی به‌ستو ده‌رده‌چێت زۆر جاریش
زه‌رده) حوكمه‌كه‌ی له‌تف جیاوازه چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی لاشه كۆده‌بێته‌وه,
ئه‌گه‌ر ڕۆژوه‌وان چڵمی له‌لوتیه‌وه بۆناوده‌می ڕاكیشا پاشان قوتی دا ئه‌وه
ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێت چونكه به‌ئاره‌زو چڵمه‌كه‌ی قوت داوه‌و شوێنی چڵم ناوده‌م
نییه‌و ده‌یتوانی قوتی نه‌دات ئه‌مه‌ش وته‌ی شافعیه‌كان وئه‌حمه‌دیه‌كانه.
مێش و
تۆز
پرسیار/
ئه‌گه‌ر مێش بچێته ناو گه‌روی كه‌سێكی ڕۆژوه‌وانه‌وه ئایا ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێت؟
وڵام/ ئه‌گه‌ر
تۆز یان مێش یان تۆزی ئارد چوه گه‌روی ڕۆژوه‌وانه‌وه هیچ زه‌ره‌ر له ڕۆژوه‌كه‌ی
نادات چونكه به‌بی ویست چۆته گه‌رویه‌وه‌و ناتوانرێت خۆی لی بپارێزرێت. پرسیار
له‌عبدالله‌ی كوڕی عه‌بباس (خوا لێی ڕازی بێت) كرا ده‌رباره‌ی كه‌سێك مێش چوبێته
گه‌رویه‌وه ئه‌ویش له وه‌ڵامدا فه‌رموی ڕۆژوه‌كه‌ی ناشكێنێت. رواه ابن ابي شيبة
3/107,وهو اجماع العلما‌ء وذكره ابن قدامة وابن حجر
عن ابن
المنير.
خۆشۆردن
به‌مه‌به‌ستی فێنك بونه‌وه
پرسیار/ حوكمی
ڕۆژوه‌وانێك چییه كه‌له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا به‌مه‌به‌ستی فێنك بونه‌وه یان پاك
بونه‌وه خۆی ده‌شۆرێت؟
وڵام/ خۆشۆردن
له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌مه‌به‌ستی فێنك بونه‌وه یان پاك بونه‌وه هیچ زیانی نییه
جاله‌سه‌ره‌تای ڕۆژدابێت یاله‌كۆتایی ڕۆژدا ئه‌مه‌ش بۆچونی جه‌ماوه‌ری زانایانه
له‌مالیكی و شافعی و ئه‌حمه‌دیه‌كان. له‌هه‌ندێك له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خواوه
(صلى الله علیه وسلم)گێردراوه‌ته‌وه كه فه‌رمویانه: (لقد
رأيت
رسول الله صلي الله عليه وسلم بالعرج يصب الما‌ء علي رأسه وهو صائم من العطش أو
من
الحر) رواه مالك 1/294؛احمد 3/475؛عبدالرزاق 4/206؛ ابن ابي شيبة 3/41؛ ابوداود
6/492 , وصححه النووي وابن الحجر. واته: بینیمان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
له‌شیوێك ئاوی ده‌كرد به‌سه‌ریداو به‌ڕۆژو بوو, له‌تینوا بوو یان له‌گه‌رمابوو.
مه‌له
كردن بۆڕۆژوه‌وان
پرسیار/ حوكمی
مه‌له‌كردن بۆ ڕۆژوه‌وان چییه؟
وڵام/ له‌سه‌ر
ڕۆژوه‌وان پێویسته خۆی بپارێزێت له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌نزیكه ڕوژوه‌كه‌ی
به‌ره‌و به‌تاڵبونه‌وه به‌رێت, یه‌كێك له‌وشتانه مه‌له‌یه, مه‌له‌وان ناتوانێت
زامنی ئه‌وه بكات كه‌ئاو نه‌چێته سكیه‌وه له‌ڕێگای لوته‌وه یان گوێكانه‌وه یان
له‌ده‌میه‌وه بۆگه‌روی, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ڕێی نه‌داوه له‌كاری
سوننه‌تدا زیده‌ڕه‌وی بكرێت كه ئاو له‌ده‌م ولوت ڕادانه نه‌وه‌ك ئاو بگاته
گه‌روی ئه‌ی بۆ مه‌له‌وانی چۆن ده‌بێت زیاده‌ڕۆیی بكرێت, له‌به‌رئه‌وه بۆچونی
جه‌ماوه‌ری زانایان وایه كه هه‌ركه‌س مه‌له‌بكات ئاو له‌یه‌كێك له‌ڕێگه‌كانه‌وه
بگاته گه‌روی ئه‌وه ڕۆژوه‌كه‌ی به‌تاڵ بۆته‌وه‌و ده‌بێت ڕۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه.
به‌كارهێنانی سیواك بۆ ڕۆژوه‌وان
پرسیار/ حوكمی
به‌كارهێنانی سیواك له ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا چییه؟
وڵام/
به‌كارهێنانی سیواك له ڕه‌مه‌زان وغه‌یری ڕه‌مه‌زانیشدا سوننه‌ته له‌به‌رئه‌وه‌ی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (لولا
ان اشق
علي امتي لأمرتهم بالسواك مع كل صلاة) رواه البخاري 2/347 ؛ مسلم 3/143.
واته:ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م گران نه‌بوایه فه‌رمانم پێده‌كردن به‌سیواك
كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو نوێژێكدا. نوێژ ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای ڕۆژوو كۆتایی ڕۆژ
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) سیواكی تایبه‌ت نه‌كردوه به‌و كه‌سانه
به‌ڕۆژو نین, عبدالله‌ی كوڕی عومه‌ر (خوا لێی ڕازی بێت) فه‌رمویوتی:(له‌سه‌ره‌تای
ڕۆژو كۆتاییه‌كه‌ی سیواكی ده‌كرد). رواه البخاري تعلیقا جازما به 4/153.
خوێن
گرتن بۆ پشكنین (فحص)
پرسیار/ حوكمی
خوێن گرتن به‌مه‌به‌ستی پشكنین (فحص) بۆ ڕۆژوه‌وان چییه؟
وڵام/ خوێن
گرتن به‌مه‌به‌ستی پشكنین له‌خوێن هێنه‌ره‌وه (الورید) یان له‌خوێن به‌ره‌وه
(الشریان) بێت هیچ زیان به‌ڕۆژو ناگه‌یه‌نێت, به‌ڵام ئه‌و خوێنه‌ی كه‌لێی ده‌گیرێت
ئه‌گه‌ر زۆر بوو باشتر وایه دوابخرێت بۆ شه‌و.
چاو
ڕشتن
پرسیار/ حوكمی
چاو ڕشتن بۆ ڕۆژوه‌وان چییه؟
وڵام/ چاو ڕشتن
چه‌ند جۆرێكه, هه‌یانه گه‌رمه یان بۆن خۆشه‌و تامه‌كه‌ی ده‌گاته گه‌رو, ئه‌گه‌ر
ڕۆژوه‌وان چاوی ڕشت وتامه‌كه‌ی له‌گه‌رویدا هه‌ست پێكرد یازانی تامه‌كه‌ی چۆته ناو
سكیه‌وه ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێت به‌بۆچونی ئیمام مالیك و ئیمام حه‌نبه‌ل. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر چاو ڕشتنه‌كه‌ی به جۆره سارده‌كان بوو وه‌تامه‌كه‌ی نه‌گه‌یشته گه‌روی
ڕۆژو ناشكێنێت, وه‌خۆپاراستن له‌چاو ڕشتن له ڕه‌مه‌زاندا باشتره له‌كاتی
ڕۆژووگرتندا بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كه‌ی به‌ره‌و به‌تاڵ بونه‌وه نه‌چێت.
به‌كارهێنانی بڕنوتی (السعوط)
پرسیار/ حوكمی
به‌كارهێنانی ده‌رمانی لوت (بڕنوتی) چییه؟
وڵام/ له‌سه‌ر
بۆچونی جه‌ماوه‌ری زانایان له‌وانه‌ش شافعی و حه‌نبه‌لی وحه‌نه‌فی ومالیكی
به‌كارهێنانی ده‌رمان له‌لوته‌وه ڕۆژو ده‌شكێنێت, بۆیه له‌سه‌ر ڕۆژوه‌وان
پێویسته خۆی به‌دور بگرێت له‌به‌كارهێنانی.
پاكردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌كان
پرسیار/ حوكمی
به‌كارهێنانی (حقنة) كه‌پاكردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌كانه له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه؟ وه‌حوكمی
شاف هه‌ڵگرتن چییه؟
وڵام/
به‌كارهێنانی (حقنة) كه‌پاكردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌كانه له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه دروست نیه
هه‌روه‌ها شاف هه‌ڵگرتنیش هه‌مان حوكمی هه‌یه, جا (حقنة) وشاف هه‌ڵگرتن به‌پێش بێت
یان به‌پاش وه‌كو یه‌ك وایه‌و ڕۆژو ده‌شكێنێت ئه‌مه‌ش بۆچونی جه‌ماوه‌ری زانایان و
هه‌رچوار مه‌زهه‌به‌كه‌شه, نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت ئه‌مه وته‌ی زانایانه به‌گشتی,
چونكه كۆم وپێشی ئافره‌تیش بۆشاییه بۆناو سك به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاو قه‌تره یان
وێنه‌ی قه‌تره‌ی به‌كارهێنا له‌ڕێی كۆئه‌ندامی نێرینه‌یه‌وه ئه‌وه ڕۆژوه‌كه‌ی
ناشكێت چونكه ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو بۆشایی نیه بۆ ناو سك ئه‌مه‌ش بۆچونی
جه‌ماوه‌ری زانایانه له‌ناویشیاندا حه‌نه‌فی و مالیكی و حه‌نبه‌لی.
برین
وكێم
پرسیار/
ئه‌گه‌ر برینێك له‌له‌شی ڕۆژوه‌وانێكدا كێمی ده‌كردو خوێنی لێده‌ڕژا ئایا زیان
به‌ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت؟
وڵام/ هه‌ركه‌س
بریندار بوو به‌ڕۆژوش بوو یان كێم له‌ژێر پیًستیا كۆبۆوه‌و ده‌رچوو یان دانی كێشا
(نابێت خوێن بچێته ناوسكی -وه‌رگێڕ) یان خوێنی لوتی به‌ربوو یاخوێن له‌هه‌رشوێنێكی
لاشه‌ی ده‌رچوو زیان به‌ڕۆژوه‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێت وڕۆژوه‌كه‌ی دروسته.
ڕشانه‌وه
پرسیار/
ڕۆژوه‌وانێك له‌ڕه‌مه‌زاندا هه‌ست به‌دڵ ته‌نگی و تفتی ده‌كات په‌نجه ده‌خاته ناو
ده‌میه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕشێته‌وه ئایا چی له‌سه‌ر پێویسته؟
وڵام/ هه‌ركه‌س
به‌ویستی خۆی خۆی بڕشێنێته‌وه به‌هۆی په‌نجه خستنه ناو قوڕگیه‌وه یان گه‌ده‌ی
بگوشێت یان هه‌ر كارێك بكات مه‌به‌ستی پێی ده‌ركردنی ئه‌و خۆراكه بێت
كه‌له‌گه‌ده‌ی دایه ئه‌وه ناو ده‌برێت به (استفراغ) واته خۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌و
ڕۆژوه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌و له‌سه‌ری پێویسته رۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه. به‌ڵام
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ڕشانه‌وه زۆری بۆ دێنێت وبه‌بی ویستی خۆی ده‌ڕشێته‌وه هیچ شتێكی
له‌سه‌ر نیه‌وڕۆژوه‌كه‌شی دروسته به‌یه‌كده‌نگی زانایان (ذكره
ابن
المنذر والطحاوي والخطابي والبغوي وابن قدامة). پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم) فه‌رمویه‌تی: (من
ذرعه
القي فليس عليه قضاء, ومن استقاء عامدا فليقض) رواه احمد 2/498 , ابوداود 7/6 ,
الترمذي 3/409 , ابن ماجة 1/536 , الدارمي 2/14 , ابن
الجارود140؛
الطحاوي
2/97 , ابن
خزيمة
3/226؛
البيهقي. واته: هه‌ركه‌س ڕشانه‌وه زۆری بۆ هێناو ڕشایه‌وه گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كه‌ی
له‌سه‌ر نیه, هه‌ركه‌س به‌ئه‌نقه‌ست خۆی ڕشانده‌وه له‌سه‌ری پێویسته ڕۆژوه‌كه‌ی
بگرێته‌وه.
به‌كارهێنانی خه‌نه
پرسیار/ ئایا
دروسته ئافره‌تی ڕۆژوه‌وان خه‌نه بدا له‌سه‌ری؟
وڵام/ به‌ڵی
دروسته بۆ ئافره‌تی ڕۆژوه‌وان خه‌نه له‌سه‌رو ده‌ست وقاچی بگرێت.
ڕۆنی قژ
پرسیار/ حوكمی
به‌كارهێنانی ڕۆنی قژ (كرێمی قژ) بۆ ڕۆژوه‌وان چییه؟
وڵام/ دروسته
بۆ ڕۆژوه‌وان ڕۆن بۆ سه‌ری و پێستی لاشه‌ی به‌كاربێنێت چونكه پێست رێگه‌ی نیه
بۆناو بۆشایی لاشه.
فڵچه‌و
ده‌رمانی ددان شۆردن
پرسیار/ حوكمی
به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ددان شۆردن چییه بۆ ڕۆژوه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌زانین زۆر
جار فڵچه هۆیه‌كه بۆخوێن هاتن له‌پوكه‌كان؟
وڵام/
به‌كارهێنانی فڵچه له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا هیچ زیانی نیه چونكه وه‌ك سیواك وایه
هه‌رچه‌نده خوێنیشی لێ بێنێت چونكه ئه‌و خوێنه كاریگه‌ری خراپی نابێت له‌سه‌ر
ڕۆژوه‌كه‌ی, وه‌ده‌رمانی ددان شۆردنیش بۆنی هه‌یه‌و نامێنێت به‌لاِم تامێكی تیژی
هه‌یه له‌گه‌ڵ تفدا تێكه‌ڵ ده‌بێت و دڵنیا نابیت له‌نه‌چونه ناوسكه‌وه بۆیه
باشتر وایه بۆ ڕۆژوه‌وان خۆی دوربگرێت له به‌كارهێنانی هه‌روه‌كو چۆن پێویسته
خۆی دور بگرێت له‌هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی ڕۆژوه‌كه‌ی به‌ره‌و به‌تاڵ بونه‌وه ده‌به‌ن,
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (دع مايربيك الى ما لا يربيك).
رواه احمد عن حسن 1/200؛ الترمذي 7/221؛ النسائي 8/327 , والحديث صححه الترمذي وابن
حبان. واته: وازبێنه له‌وه‌ی گومانت لادروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گومانت لا دروست
ناكات, بۆپاكردنه‌وه‌ی ددان سیواك وفڵچه به‌سه به‌بێ ده‌رمان
ماچ
كردنی خێزان بۆ ڕۆژوه‌وان
پرسیار/ پیاوێك
خێزانه‌كه‌ی ماچ ده‌كات وبه‌ڕۆژوشه ئایا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆژوه‌كه‌ی هه‌یه؟
وڵام/
یه‌كده‌نگی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پیاوێك خێزانه‌كه‌ی ماچ كرد
كارناكاته سه‌ر ڕۆژوه‌كه‌ی مه‌گه‌ر مه‌نی بێته‌وه. عائشه خوا لێی ڕازی بێت
ده‌گێڕێته‌وه (كان
النبي
صلى الله عليه وسلم يقبل ويباشر وهو صائم وكان أملككم لإربه) رواه البخاری
4/194؛مسلم 7/216. واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) عاده‌تی وابوو
خێزانه‌كانی ماچ ده‌كردو ده‌ستی به‌ر پێستیان ده‌كه‌وت وبه‌ڕۆژوش بوو وه‌پێغه‌مبه‌ر
له هه‌موو كه‌س زیاتر توانای هه‌بوو به‌سه‌ر ده‌رونیدا. ئه‌م فه‌رموده‌یه ئاماژه
به‌وه ده‌كات كه‌ماچ كردنی خێزان وبه‌ر یه‌ك كه‌وتنی پێستیان حه‌ڵاڵه ئه‌مه‌ش بۆ
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ناترسن له‌گه‌ڵ خێزانیان توشی جوت بوون (جیماع) ببن به‌ڵام ئه‌و
كه‌سه‌ی ترسا مه‌نی بێته‌وه یان توشی جوت بوون ببێت له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا ئه‌وه لێی
قه‌ده‌غه‌یه ماچی خێزانی بكات.
خێزانی
ماچ ده‌كات ومه‌نی دێته‌وه
پرسیار/
ئه‌گه‌ر پیاوێك خێزانی ماچ كرد‌و مه‌نی هاته‌وه حوكمی چییه؟
وڵام/ ئه‌گه‌ر
پیاوێك خێزانه‌كه‌ی ماچ كرد یان به‌خۆیه‌وه گوشی یان زۆر سه‌یری كرد‌و مه‌نی
هاته‌وه ڕۆژوه‌كه‌ی به‌تاڵه به‌یه‌كده‌نگی زانایان, پێویسته داوای لێ‌خۆش بوون
له‌خوا بكات و ئه‌و ڕۆژه‌ش هیچ نه‌خوات وڕۆژوه‌كه‌شی بگرێته‌وه.
خێزانه‌كه‌ی ماچ ده‌كات ومه‌زی * دێته‌وه
پرسیار/ پیاوێك
به‌ڕۆژوه‌و خێزانه‌كه‌ی ماچ ده‌كات ومه‌زی دێته‌وه حوكمه‌كه‌ی چییه؟
وڵام/ مه‌زی
له‌مه‌نی جیاوازه, مه‌نی شله‌یه‌كی سپی چڕه بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه. به‌هاتنه‌وه‌ی
مه‌نی ڕۆژو به‌تاڵ ده‌بێته‌وه به‌ڵام ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی مه‌زی زانایان بۆچونی
جیاوازیان هه‌یه, لای پێشه‌وا ئه‌حمه‌دو مالیك مه‌زیش ڕۆژو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌و
پێویسته ڕۆژوه‌كه بگرێته‌وه به‌ڵام لای پێشه‌وا شافعی و ئه‌بو حه‌نیفه مه‌زی
ڕۆژو بوتاڵ ناكات به‌ڵكو تاوانی كردوه، بۆ ده‌رچون له‌م بۆچونه جیاوازانه باشتر
وایه ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌زی لێ ده‌رده‌چێت ڕۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه, ڕۆژو گرتن بۆ
ئه‌وه‌یه مرۆڤ واز له ئاره‌زوه‌كانی بهێنێت هه‌ركه‌س مه‌زی لێ ده‌رچو وازی له
ئاره‌زوه‌كانی نه‌هێناوه چونكه مه‌زی له‌كاتی هێرشی ئاره‌زودا نه‌بێت ده‌رناچێت.
* - مه‌زی
شله‌یه‌كی درێژبۆوه‌ی ڕونه له‌كاتی زۆربونی ئاره‌زودا له‌پیاو ده‌رده‌چێت.
وه‌رگێڕ.
هێنانه‌وه‌ی مه‌نی به‌ده‌ست له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا
پرسیار/ حوكمی
مه‌نی هێنانه‌وه به‌ده‌ست له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا چییه؟
وڵام/
یه‌كده‌نگی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ك ه هه‌ركه‌س مه‌نی خۆی بهێنێته‌وه به‌هۆی
به‌كارهێنانی عاده‌تێكی نهێنیه‌وه یان جگه له‌و عاده‌ته ئه‌وه ڕۆژوه‌كه‌ی
به‌تاڵه و پێویسته داوای لێ‌خۆش بون له خوای گه‌وره بكات و ئه‌و ڕۆژه‌ش خۆی دور
بگرێت له‌خواردنی ئه‌و شتانه‌ی ڕۆژو ده‌شكێنن وده‌بێت ڕۆژوه‌كه‌ش بگرێته‌وه.
جوت
بوون (جیماع) له‌گه‌ڵ خێزان
پرسیار/ پیاوێك
له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ خێزانی جوت ده‌بێت, چی له‌سه‌ر پیاوو ئافره‌ته‌كه
پێویسته؟
وڵام/ هه‌ركه‌س
له‌ڕوژی ڕمه‌زاندا به‌ڕۆژو بێت وگه‌ڵ خێزانی‌دا جوت ببێت جا مه‌نی بێته‌وه یان نا
تاوانێكی گه‌وره‌ی كردوه‌و ئه‌تكی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی كردوه بۆیه پێویسته
له‌سه‌ری چوار شت بكات:
- 1-
گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاست بۆلای خوای گه‌وره به‌شێوه‌یه‌كی وا كه نه‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی كردویه‌تی چونكه ئه‌وه تیاچونه, پیاوێك هات بۆلای
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا تیاچوم
(له‌ڕیوایه‌تێكی ترداوتویه‌تی: خۆم سوتاند خۆم سوتاند), پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) پێی فه‌رمو چی تۆی له‌ناو بردوه؟ پیاوه‌كه وتی له‌ڕۆژی ڕمه‌زاندا له‌گه‌ڵ
خێزانمدا جوت بووم, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) دانی نابه تیاچونه‌كه‌یدا,
تیاچونیش به‌تاوان لێك ده‌درێته‌وه بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رمانی پێكرد كه داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره بكات. رواه ابوداود 7/23؛ ابن
خزیمة 3/224 ؛ ابن حبان 5/214, وسكت عنه ابوداود والمنذري, وصححه ابن خزیمة وابن
حبان والدارقطني 2/190 وقال هذا اسناد صحیح.
2- هه‌رچه‌نده
به هۆی جوت بونی له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا ڕۆژوه‌كه‌ی به‌تاڵ بۆته‌وه به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و
ڕۆژه‌ی ته‌واو بكات وهیچ كرده‌وه‌یه‌كی تر ئه‌نجام نه‌دات كه‌ڕۆژو ده‌شكێنێت .
3- ده‌بێت
ڕۆژویه‌ك بگرێته‌وه له‌جیاتی ئه‌و ڕۆژوه‌ی كه‌به‌تاڵی كردۆته‌وه به هۆی جوت
بوونی لوگه‌ڵ خێزانی‌دا. له‌به‌ر فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كه
فه‌رمانی داوه به‌و كه‌سه‌ی كه جوت بوه له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا (وصم يوم مكانه) رواه
ابوداود 7/26؛ ابن خزیمة 3/224؛ البیهقي 4/226, وقال النووي اسنادها جید, وصححه
الحافظ في الفتح. واته: ڕۆژیك به‌ڕۆژو به له‌جیاتی ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانتدا
جوت بوویت چونكه ڕۆژوی ڕۆژێكی ڕه‌مه‌زانی به تاڵ كردۆته‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ری
بیگرێته‌وه, وه‌كو چۆن ئه‌گه‌ر به‌هۆی خواردن یان خواردنه‌وه به‌تاڵی بكاته‌وه
یان ڕۆژوی واجب له‌غه‌یری ڕه‌مه‌زاندا به‌هۆی جوت بونه‌وه به‌تاڵ بكاته‌وه
له‌سه‌ری پێویسته بیگرێته‌وه ئه‌مه‌ش بۆچونی جه‌ماوه‌ری زانایانه له‌وانه‌ش
ئه‌بو حه‌نیفه‌و مالیك وئه‌حمه‌دو شافعیش له‌وته‌یه‌كیدا.
4- ده‌بێت
كه‌فاره‌ت بدات, هه‌روه‌كو ئه‌بو هوڕه‌یڕه (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه:
(بينما
نحن
جلوس عند النبي صلي الله عليه وسلم إذ جاءه رجل فقال: يا رسول الله هلكت؟
قال: ما
لك, قال: وقعت على امرأتي وأنا صائم, فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم
هل تجد
رقبة تعتقها؟ قال لا, قال: فهل تستطيع أن تصوم شهرين متتابعين؟ قال: لا,
فقال:فهل تجد اطعام ستين مسكينا, قال: لا, قال: فمكث النبي صلى الله عليه وسلم
فبينا
نحن على ذلك أتي النبي صلى الله عليه وسلم بعرق فيها تمر- والعرق- المكتل
قال:
أين السائل؟ فقال: أنا, قال: خذ هذا فتصدق به, فقال الرجل: أعلى أفقر مني يا
رسول
الله؟ فوالله ما بين لابتيها يريد الحرتين أهل بيت أفقر من أهل بيتي, فضحك
النبي
صلى الله عليه وسلم حتى بدت أنيابه ثم قال, أطعمه أهلك) رواه البخاري 4/163؛مسلم
7/224. واته: له‌كاتێكدا ئێمه لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
دانیشتبوین پیاوێك هات وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) تیاچوم,
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموی: توشی چی بووی؟ وتی: له‌گه‌ڵ خێزانمدا جوت
بووم وبه‌ڕۆژوش بووم, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموی: ئایا هه‌ته
به‌نده‌یه‌ك ئازاد بكه‌یت؟ وتی: نه‌خێر, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموی:
ده‌توانیت دوومانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژو بیت؟ وتی: نه‌خێر, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) فه‌رموی: ده‌توانیت خواردنی شه‌ست هه‌ژار بده‌یت؟ وتی: نه‌خێر, ئێمه
هه‌ر دانیشتبوین پێوانه‌یه‌ك خورمایان بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هێنا,
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموی: كوا پرسیاركه‌ره‌كه؟ پیاوه‌كه وتی
منم, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموی: بڕۆ ئه‌م خورمایه ببه‌و بیكه
به‌خێر, پیاوه‌كه وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بیبه‌خشم به‌هه‌ژارتر له‌خۆم؟ سوێند
به‌خوا له‌به‌ینی ئه‌م دوو لایه‌دا (ئه‌م دوو كێوه‌ی ئه‌ملاولای مه‌دینه) له‌ماڵی
من هه‌ژارتری تێدانیه, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) پێكه‌نی هه‌تا
ددانه‌كانی قه‌راغی ده‌می ده‌ركه‌وتن, پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
به‌پیاوه‌كه‌ی فه‌رمو: بۆخۆتان بیخۆن.
كه‌فاره‌تیش سی
پله‌یه:-
پله‌ی یه‌كه‌م/
ئازاد كردنی به‌نده‌یه‌كی ئیمانداره, ئه‌گه‌ر به‌نده‌ی بۆ ئازاد نه‌كرا له‌به‌ر
هه‌ژاری یان نه‌بونی ده‌چێته پله‌ی دووه‌م.
پله‌ی دووه‌م/
بریتیه له‌به‌ڕۆژو بوونی دوومانگ به‌شوێن یه‌كدا به‌بی به‌ین خستنه نێوان
ڕۆژوه‌كان, ئه‌گه‌ر یه‌ك ڕۆژ له‌به‌ینی دوو مانگه‌كه‌دا به‌ڕۆرژوو نه‌بێت به‌بی
هۆیه‌كی شه‌رعی له‌سه‌ری پێویسته له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست بكاته‌وه به‌گرتنی
ڕۆژوه‌كانی چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی دوو مانگ به‌شوێن
یه‌كدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێك یان زیاتر له‌به‌ینی ئه‌و دوو مانگه‌دا به‌ڕۆژو نه‌بو
له‌به‌رهۆیه‌كی شه‌رعی وه‌كو نه‌خۆشی وه‌خۆشی مه‌به‌ستی نه‌بێت به‌ین بخاته نێوان
ڕۆژوه‌كانی -دوومانگه‌كه- ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژوانه‌وه ده‌ست پێده‌كاته‌وه
كه‌له‌وه‌و پێش گرتویه‌تی. بۆ نمونه كه‌سێك مانگێك به‌ڕۆژو ده‌بێت پاشان له‌دوای
مانگه‌كه سی ڕۆژ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه به‌ڕۆژو نابێت پاشان كه‌چاك بۆوه ئه‌و
ڕۆژانه ده‌گرێت كه‌له‌سه‌ری ماوه كه‌بریتیه له مانگه‌كه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
كه‌سێك نه‌یده‌توانی به‌ڕۆژو بێت له‌به‌ر نه‌خۆشیه‌ك كه ئومێدی چاكبونه‌وه‌ی
لێنه‌ده‌كرا یان پیرێك كه گرتنه‌وه‌ی ڕۆژوه‌كه له‌سه‌ری گران بوو ئه‌وه
ده‌گوێزرێته‌وه بۆ پله‌ی سییه‌م.
پله‌ی سێیه‌م/
بریتیه له خواردن دان به‌شه‌ست هه‌ژار, چونكه دوو مانگ شه‌ست ڕۆژه هه‌ركه‌س
نه‌یتوانی به‌ڕۆژو بێت له‌به‌ر نه‌خۆشیه‌ك كه‌ئومێدی چاك بوونه‌وه‌ی لێنه‌ده‌كرا
یان له‌به‌ر پیری نه‌یده‌توانی به‌ڕۆژو بێت له‌جیاتی هه‌ر ڕۆژێك كه‌به‌ڕۆژوو
نه‌بوه خواردنی هه‌ژارێك ده‌دات, وه‌ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی خواردنیش بدات كه‌فاره‌تی
له‌سه‌ر نامێنێت (ئه‌گه‌ر تامردن نه‌یتوانی كه‌فاره‌ته‌كه بدات له‌قیامه‌تدا
تاوانبارنابێت. وه‌رگێڕ). ئه‌مه‌ش سۆز‌و به‌زه‌یی خوایه به‌رامبه‌ر به‌نده‌كانی
كه‌هه‌ركارێك له‌توانایاندا نه‌بێت به‌جێی بگه‌یه‌نن له‌سه‌ری لابردون. سه‌باره‌ت
به‌و ئافره‌ته‌ش كه مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا جوت ده‌بێت بۆچونی جه‌ماوه‌ری زانایان
له حه‌نه‌فی و مالیكی و ڕیوایه‌تێكیش له‌شافعیه‌وه وایه ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه
به‌و جوت بوونه ڕازی بوو ئه‌وه ئافره‌ته‌كه‌ش وه‌كو پیاوه‌كه كه‌فاره‌تی
ده‌كه‌وێته‌سه‌ر, به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه زۆری لێكرا ئه‌وا كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر
نیه‌و ته‌نها له‌سه‌ری پێویسته ڕۆژوی ئه‌و ڕۆژه بگرێته‌وه.
جوت
بوون زیاتر له‌جارێك
پرسیار/ پیاوێك
له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا زیاد له‌جارێك له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا جوت ده‌بێت, ئایا یه‌ك
كه‌فاره‌تی له‌سه‌ره؟
وڵام/ ئه‌گه‌ر
پیاوێك له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا زیاد له‌جارێك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا جوت بێت پێش
ئه‌وه‌ی كه‌فاره‌ت بدات یه‌ك كه‌فاره‌تی له‌سه‌ره, وه‌به‌هه‌موو جوت بونێك
گوناهباربوه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕۆژێكی جیاواز له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا جوت بوو
ئه‌وه له‌سه‌ری پێویسته بۆ هه‌موو ڕۆژێك كه‌فاره‌تی خۆی بدات, بۆنمونه ئه‌گه‌ر
پیاوێك له‌ڕۆژه‌كانی ڕه‌مه‌زاندا سی جار له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا جوت بوو ئه‌وه سێ
كه‌فاره‌تی له‌سه‌ره چه‌نكه هه‌موو ڕۆژێك خواپه‌رستیه‌كی سه‌ربه‌خۆیه, ئه‌مه‌ش
بۆچونی جه‌ماوه‌ری زانایانه له شافعی و مالیكی و حه‌نبه‌لی.
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |