|
كاتی ڕۆژو شكاندن
پرسیار/
له‌سه‌ر ڕۆژوه‌وان پێویسته كه‌ی ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت؟
وڵام/
ڕۆژوه‌وان به‌ئاوابوونی خۆر ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێنێت, واته به‌دیار نه‌مانی هه‌موو
به‌شه‌كانی خۆر له‌خۆرئاواوه, وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: (ثُمَّ أَتِمُّوا
الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ) (البقرة:
من الآية 187) واته: پاشان ڕۆژوه‌كه ته‌واو بكه هه‌تا شه‌و به‌سه‌ردا دێت
(خۆرئاوا ده‌بێت). هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (اذا
أقبل الليل من هاهنا، وادبر النهار من هاهنا، وغربت الشمس فقد افطر الصائم) (1)
واته: هه‌ركاتێك شه‌و ئالێره‌وه (له‌خۆرهه‌ڵات) هات وخۆر ئا لێره‌وه
(له‌خۆرئاوا)وه نه‌ما, وه خۆر به‌ته‌واوی ئاوا بوو ڕۆژوه‌وان ڕۆژوه‌كه‌ی
ده‌شكێنێت.
په‌له‌كردن له‌به‌ربانگ كردن
پرسیار/ حوكمی
په‌له‌كردن له‌ڕۆژو شكاندن چییه؟
وڵام/
په‌له‌كردن له‌ڕۆژو شكاندن كارێكی سوننه‌ته له‌به‌ر ئه‌م فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) كه فه‌رمویه‌تی: (لايزال الناس بخير ما عجلوا الفطر) (2)
واته: به‌رده‌وام خه‌ڵكی له‌خێرو چاكه‌دان تا له‌به‌ربانگ كردن‌دا په‌له‌بكه‌ن.
به‌ڕاستی هاوه‌ڵان سوربوون له‌سه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌م سوننه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
خێره‌ی له‌فه‌رموده‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه به‌ده‌ستی بێنن. عومه‌ری كوڕی
مه‌یمونه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌ستایشی هاوه‌ڵاندا ده‌فه‌رموێت: (كان أصحاب
محمد (صلى الله عليه وسلم) اسرع الناس افطارا، وابطأُهم سحورا) (3) واته:
هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌هه‌موو كه‌س خێراتربوون له‌به‌ربانگ
كردنه‌وه‌دا, وه‌هێواش ترینی خه‌ڵك بوون له‌پارشێو كردن‌دا. په‌له‌كردن له‌شكاندنی
ڕۆژودا له‌هه‌موو كاتێكدا سوننه‌ته, پێویسته پێش نوێژ دابه‌ستن بێت. ئه‌نه‌س (خوا
لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: (ما رأيت رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قط على صلاة
المغرب حتى يفطر ولو على شربة الما‌ء) (4) واته: هیچ كاتێك پێغه‌مبه‌رم (صلى الله
علیه وسلم) نه‌بینیوه نوێژی مه‌غریبی كردبێت تا ڕۆژوی نه‌شكاندبێت هه‌رچه‌نده
به‌قومێك ئاویش بێت.
به‌ربانگ كردنه‌وه
پرسیار/ ئایا
ڕۆژوه‌وان به‌چ خواردنێك ڕۆژو بشكێنێت؟
وڵام/
هه‌رجۆرێك له‌خواردن وخواردنه‌وه هه‌بێت ڕۆژوی پێده‌شكێنرێت, به‌ڵام باشتر
وایه‌شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) بكه‌وین له به‌ربانگ كردن‌دا,
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (اذا كان أحدكم صائما فليفطر على تمر
فأنه بركة، فأن لم يجد التمر فليفطر على الما‌ء فأنه طهور) (5) واته: هه‌ركه‌س له
ئێوه به‌ڕۆژو بوو با ڕۆژوه‌كه‌ی به خورما بشكێنێت چونكه به‌ره‌كه‌ته, ئه‌گه‌ر
خورما ده‌ست نه‌كه‌وت با به ئاو ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت چونكه ئاویش پاكه‌ره‌وه‌یه.
ئه‌نه‌س (خوا
لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: (كان
رسول
الله (صلى الله عليه وسلم) يفطر على رطبات قبل أن يصلي فأن يكن رطبات فتمرات فأن لم
يكن تمرات حسا حسوات من ما‌ء) (6) واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌چه‌ند
ده‌نكه خورمایه‌كی فه‌ریكه به‌ربانگی ده‌كرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی نوێژ بكات ئه‌گه‌ر
ده‌ستی بكه‌وتایه, وه‌ئه‌گه‌ر نا به‌چه‌ند ده‌نكه خورمایه‌كی وشك ده‌یشكاند,
وه‌ئه‌گه‌ر خورمای ده‌ست نه‌كه‌وتایه به‌چه‌ند قومێك ئاو ڕۆژوی ده‌شكاند.
له‌مه‌وه
زانیمان باشتر وایه بۆ به‌ربانگ خورمای ته‌ڕ به‌كار بێنین , ئه‌گه‌ر نه‌بوو خورمای
وشك, ئه‌گه‌ر خورما نه‌بوو به‌ئاو, ئه‌گه‌ر ئاویش ده‌ست نه‌كه‌وت بۆ شكاندنی ڕۆژو
زانایان ده‌فه‌رمون نیه‌تی ڕۆژو شكاندن ده‌هێنیت به‌دڵ تا خواردن ده‌ست ده‌كه‌وێت.
پاڕانه‌وه‌ی كاتی به‌ربانگ
پرسیار/
ڕۆژوه‌وان له‌كاتی شكاندنی ڕۆژوه‌كه‌یدا (به‌ربانگ) چی ده‌ڵێت؟
وڵام/
سوننه‌ته بۆ ڕۆژوه‌وان له‌كاتی به‌ربانگ كردن‌دا نزا‌و پاڕانه‌وه بكات, له‌خوای
گه‌وره بپاڕێته‌وه تاڕۆژوه‌كه‌ی گیرابكات, چونكه ڕۆژوه‌وان له‌و كۆمه‌ڵانه‌یه
كه نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان ڕه‌ت نابێته‌وه (ان شاءالله) به‌تایبه‌تی له‌كاتی
به‌ربانگدا, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (ثلاثة لاترد دعوتهم:
الصائم حتى يفطر، والامام
العادل،
ودعوة المظلوم، يرفعها الله فوق الغمام ويفتح لها أبواب السما‌ء ويقول الرب: وعزتي
لانصرنك ولو بعد حين) (7) واته: سێ كه‌س داوایان ڕه‌ت ناكرێته‌وه, ڕۆژووه‌وان تا
ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێنێت, پێشه‌وای دادپه‌روه‌ر, پاڕانه‌وه‌ی سته‌ملێكراو, خوای
گه‌وره داواكه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رو هه‌وره‌كان وده‌رگاكانی ئاسمانی بۆ
ده‌كرێته‌وه‌و په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: سوێند به‌گه‌وره‌یی خۆم سه‌رت ده‌خه‌م
هه‌رچه‌نده له‌دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت.
یه‌كێك له‌و
نزا‌و پاڕانه‌وانه‌ی له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) گێڕدراوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌یه كه‌له‌كاتی به‌ربانگدا فه‌رمویه‌تی: (ذهب الظمأ، وابتلت العروق وثبت
الأجر ان شا‌ء الله) (8) واته: تونیه‌تی ڕۆشت, ده‌ماره‌كان تێر ئاو بوون وپاداشت
جێگیر بوو به‌ویستی خوا.
(1) رواه
البخاري 4/196 , مسلم 7/209 .
(2) رواه
البخاري 4/198 , مسلم 7/207 , قال ابن عبدالبر أحاديث تعجيل الافطار وتاخير السحور
صحاح متواتر.
(3) رواه
عبدالرزاق 4/226 ؛ ابن ابي شيبة 3/10 ؛ البيهقي 4/238 , االهيثمي 3/154 وقال رجال
الصحيح , وصححه النووي وابن الحجر.
(4) رواه ابن
ابي شيبة 3/107 , ابن خزيمة 3/276 , ابن حبان 5/207 , الحاكم 1/432 , البيهقي 4/239
, والحديث صححه ابن خزيمة وابن حبان.
(5) رواه أحمد
4/17 , ابوداود 6/480 , الترمذي 3/381 , وابن ماجة 1/542 , والحديث سكت عنه أبوداود
والمنذري, وقال الترمذي حسن صحيح, وصححه ابن خزيمة وابن حبان, وقال الحاكم صحيح على
شرط البخاري, ووافقه الذهبي وصححه ابو حاتم الرازي والسيوطي.
(6) رواه أحمد
3/164 , أبوداود 6/480 وسكت عنه, الترمذي 3/379 وقال حسن غريب , الدارقطني 2/185
وقال هذا اسناد صحيح, الحاكم 1/432 , البيهقي 4/293 , البغوي 6/266 , وسكت عنه
المنذري وحسنه السيوطي.
(7) رواه أحمد
2/445 , الترمذي 10/56 وقال حسن؛
ابن
ماجة
1/557 , ابن مبارك
في
الزهد 380 , ابن حبان 5/181 و صححه , البيهقي 1/88 و حسنه ابن حجر والسيوطي.
(8) رواه
أبوداود 6/428 , وسكت عنه, الدارقطني 2/185 و قال اسناده حسن, الحاكم 1/422 و قال
صحيح على شرط البخاري ومسلم, البيهقي 4/239 , البغوي 6/265 , وسكت عنه المنذري,
ووافقه الذهبي.
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |