|
نوێژی
ته‌راویح
پرسیار/ حوكمی
نوێژی ته‌راویح چییه؟ كاته‌كه‌ی كه‌ی ده‌ست
پێده‌كات؟
وه‌ڵام/
به‌یه‌كده‌نگی زانایان نوێژی ته‌راویح سوننه‌ته (1) و كردنیشی به‌جه‌ماعه‌ت باشتره
(2). كاته‌كه‌ی له‌دوای نوێژی خه‌وتنانه‌وه ده‌ست پێده‌كات, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (من قام رمضان ايمانا واحتسابا غفر له ماتقدم من ذنبه) (3)
واته: هه‌ركه‌سێك نوێژی ته‌راویح بكات وباوه‌ڕی پێی هه‌بێت وبه‌ته‌مای پاداشت بێت
خوای گه‌وره له تاوانه‌كانی ڕابوردوی خۆش ده‌بێت.
ژماره‌ی
ڕكاته‌كانی نوێژی ته‌راویح
پرسیار/
ژماره‌ی ڕكاته‌كانی نوێژی ته‌راویح چه‌نده؟
وه‌ڵام/
له‌دیاریكردنی ژماره‌ی ڕكاته‌كانی نوێژی ته‌راویح بۆچوون زۆرن وژماره‌ی
دیاریكراویان نیه تا مسوڵمان پابه‌ند بێت پێوه‌ی, به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه
ئه‌گه‌ر مرۆڤ قورئانی زۆری تیادا خوێند بابه‌چاكی بیخوێنێت وڕه‌چاوی حاڵه‌ته‌كانی
ته‌جوید بكات هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) په‌یڕه‌وی كردوه وه
هه‌وڵ بدات (7) یان (9) یان (11) یان (13) ڕكات ته‌راویح بكات, وه ئه‌گه‌ر قورئان
خوێندنه‌كه‌ی مامناوه‌ندی بوو با (21) یان (23) ڕكات ته‌راویح بكات, وه ئه‌گه‌ر
قورئان خوێندنه‌كه‌ی زۆر كه‌م بوو با (39) یان (41) ڕكات ته‌راویح بكات, هه‌موو
ئه‌مانه‌ی باسمان كرد له پێشینانی ساڵحه‌وه گێڕدراونه‌ته‌وه‌و ئه‌وان
به‌ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه پابه‌ند نه‌بوون تا خه‌ڵكیش پێوه‌ی پابه‌ند بێت و
لێی لانه‌ده‌ن (4) .
ئیمامی مالیك
(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) فه‌رمویه‌تی: ئه‌م نوێژه لای ئێمه له مه‌دینه (39)
ڕكاته‌و له‌مه‌ككه (23) ڕكاته هیچ كێشه‌یه‌كیش نیه له‌م كاره‌دا. ئیمامی شافعی
(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) فه‌رمویه‌تی: له‌م باره‌وه هیچ ئاڵۆزیه‌ك نیه ئه‌ندازه‌و
ژماره‌ی كۆتایی نیه چونكه سوننه‌ته. پرسیار له‌ئیمام ئه‌حمه‌د كرا ده‌رباره‌ی
نوێژی ته‌راویح ئه‌و هیچ فتوایه‌كی له‌سه‌ر نه‌دا چونكه به‌لای ئه‌وه‌وه ئه‌م
كاره فراوانی تێدایه.
شێخی ئیسلام
ئیبن ته‌یمیه ده‌فه‌رموێت:
هه‌ركه‌س گومان
به‌رێت كه نوێژی ته‌راویح ژماره‌ی دیاریكراوی هه‌یه‌و له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه
(صلى الله علیه وسلم) دیاری كراوه‌و لێی كه‌م و زیاد ناكرێت به‌هه‌ڵه‌دا چوه.
ئیمامی شه‌وكانی فه‌رمویه‌تی: كورتكردنه‌وه‌ی نوێژی ته‌راویح له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی
دیاریكراو‌و تایبه‌ت كردنی به قورئان خوێندنێكی تایبه‌ته‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی سوننه‌تی
له‌سه‌ر نیه.
له‌پێغه‌مبه‌ری
خواوه (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموده‌یه‌ك نه‌هاتوه به‌سه‌نه‌دێكی ڕاست (صحیح)
یان لاواز (ضعیف) كه فه‌رمانی دابێت به‌مسوڵمانان پابه‌ند بن به‌ژماره‌یه‌كی
دیاریكراو له‌نوێژی ته‌راویح, یاژماره‌یه‌كی دیاریكراو شه‌و نوێژ هه‌بێت, له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هاوه‌ڵانی هانداوه بۆ كردنی شه‌ونوێژو
لای خۆشه‌ویست كردون وگه‌وره‌یی ئه‌و به‌ندایه‌تیه‌ی بۆ ڕون كردونه‌ته‌وه, به‌ڵام
ئاماژه‌ی نه‌كردوه بۆ ژماره‌ی ڕكاتی دیاریكراو كه لێی زیادو كه‌م نه‌كرێت, ئه‌مه
به‌ڵگه‌یه كه نوێژی ته‌راویح ڕه‌هایه‌و سنوری بۆ دیاری نه‌كراوه, مه‌به‌ستیش
له‌نوێژی ته‌ڕاویح زیندوكردنه‌وه‌ی به‌شێكه له‌شه‌و به‌نوێژی دوو ڕكات دوو ڕكات
وكۆتایی هێنانێتی به‌نوێژی وه‌تر.
(1) ذكره ابن
رشد والنووي وابن تيمية.
(2) أجمع
الصحابة على ذلك, كره النووي عن ابن سريج وابي اسحاق المروزي.
(3) رواه
البخاري 4/250؛ سلم 6/40 .
(4) له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی هاوه‌ڵان وجگه له‌وانیش وایان به‌چاك زانیوه نوێژی ته‌راویح (23)
ڕكات بێت ئه‌مه‌ش كۆڕا (اجماع)ی زانایانی له‌سه‌ره‌و ئیبن ڕوشدو ئیبن قودامه
باسیان كردوه, عومه‌ر (خوا لێی ڕازی بێت) له‌سه‌ر (20) ڕكات كۆی كردونه‌ته‌وه‌و
كه‌سیش پێچه‌وانه‌ی نه‌كردوه. ئه‌گه‌ر باسه‌كه درێژه‌ی نه‌كێشایه باسی به‌ڵگه‌شم
ده‌كرد له قورئان وسوننه‌ت و وته‌ی پێشه‌وایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌و نوێژ (قیام
الیل) قسه‌كردن تیایدا ڕه‌هایه‌و شه‌رع ژماره‌ی بۆ دیاری نه‌كردوه ئومێدم وایه
خوای گه‌وره بۆمان ئاسان كات له‌شوێنێكی تردا باسی بكه‌ین.
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |