|
زه‌كاتی
سه‌رفیتره
پرسیار/ حوكمی
سه‌رفیتره چییه؟ له‌سه‌ر كێ پێویسته؟ ئه‌ندازه‌كه‌ی چه‌نده؟
وڵام/
به‌یه‌كده‌نگی زانایان زه‌كاتی سه‌رفیتره واجبه له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانێكی ئازاد‌و
كۆیله جا نێر بێت یان مێ گه‌وره بێت یان بچوك (ذكره اسحاق وابن المنذر والبيهقي
وابن رشد, وروي خلافه عن ابن علية والأصم). به‌ڵام كۆرپه له‌سكی دایكی‌دا له‌سه‌ری
واجب نیه به‌یه‌كده‌نگی زانایان.

ئهندازهكهشی
یه‌ك (صاع)ـه له گه‌نم یا جۆ یا خورما یا مێوژ یا كه‌شك، صاع: چوار موده, مود:
پڕكردنی ده‌ستی پیاوێكه كه ده‌سته‌كانی مامناوه‌ندی بێت, مودێك (544) غرامه
كه‌واته صاعێك (2.176) غرامه. به‌ڵام له په‌یڕه‌وی پێشه‌وا شافعی‌دا مودێك (600)
غرامه كه‌واته صاعێك (2.400) غرامه. (وه‌رگێڕ).. عبدالله كوڕی عومه‌ر
ده‌فه‌رموێت: (فرض رسول الله (صلى الله عليه وسلم) زكاة الفطر صاعا من التمر أو
صاعا من شعير على العبد والحر والذكر والأنثى والصغير والكبير من المسلمين وامر بها
أن تؤدي قبل خروج الناس الى الصلاة) رواه البخاري 3/367؛ مسلم 7/59 . واته:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ی فه‌ڕز كردوه صاعێك له خورما
یا جۆ له‌سه‌ر كۆیله‌و ئازاد‌و نێر‌و مێ و گه‌وره‌و بچوكی مسوڵمانان وه فه‌رمانی
داوه كه بدرێت -به‌هه‌ژاران- پێش ده‌رچونی خه‌ڵك بۆ نوێژی جه‌ژن. ئه‌بو سه‌عید
(خوا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: زه‌كاتی سه‌رفیتره صاعێكه له‌خۆراك یان صاعێكه
له‌جۆ یان صاعێكه له خورما یان صاعێكه له‌كه‌شك یان صاعێكه له مێوژ. رواه
البخاری 3/371؛ مسلم 7/61.
زه‌كاتی
سه‌ر فیتره به‌كێ ده‌درێت
پرسیار/ كه‌ی
زه‌كاتی سه‌رفیتره ده‌درێت؟ به‌كێ ده‌درێت؟
وڵام/ كاتی
ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره به ئاوابوونی خۆر له شه‌وی جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات
وتانوێژی جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بێت, وه‌به‌یه‌كده‌نگی زانایان دروسته ڕۆژێك یان دوو
ڕۆژ له‌پێش جه‌ژندا بدرێت، ذكره ابن هبیرة وابن رشد وابن قدامه والنووي. نافع (خوا
لێی ڕازی بێت) ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
(كانوا یعطون قبل الفطر بيوم أو يومين)، رواه البخاري 3/375. واته: زه‌كاتی
سه‌رفیتره‌یان ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش جه‌ژن داوه.
دواخستنی
سه‌رفیتره بۆدوای نوێژی جه‌ژن تاوانه‌و پێویسته سه‌ر فیترهكه به‌قه‌زا بدات.
عبدالله كوڕی عومه‌ر (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: (… وأمر بها -أي رسول الله
(صلى الله عليه وسلم) - ان تؤدي قبل خروج الناس الى الصلاة) واته: فه‌رمانی داوه
- پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) - كه زه‌كاتی سه‌رفیتره بده‌ین پێش نوێژی
جه‌ژن. عبدالله كوڕی عه‌بباس (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: (من أداها قبل
الصلاة فهي مقبولة, ومن أداها بعد الصلاة فهي صدقة من الصدقات)، رواه
أبوداود
5/3 وسكت عنه؛ ابن ماجة 1/585؛ الدارقطني 3/138. واته: هه‌ركه‌س پێش نوێژی جه‌ژن
زه‌كاتی سه‌رفیتره بدا ئه‌وه زه‌كاته‌كه‌ی لای خوا وه‌رگیراوه, وه‌هه‌ركه‌س
له‌دوای نوێژی جه‌ژن زه‌كاتی سه‌رفیتره بدات ئه‌وه زه‌كاته‌كه‌ی به خێرێك له
خێره‌كان بۆ دانراوه.
زه‌كاتی
سه‌رفیتره ده‌درێت به‌وانه‌ی كه دروسته زه‌كاتی ماڵیان بدرێتێ وه‌كو هه‌ژاران و
نه‌بوان وجگه له‌مانه‌ش له ئه‌هلی زه‌كات.
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |