|
نوێژی جه‌ژن
پرسیار/ حوكمی
نوێژی جه‌ژن چییه؟ كاته‌كه‌ی كه‌یه؟ ئایا كردنی نوێژی جه‌ژن له‌مزگه‌وتا باشتره
یان له ده‌شتا؟
وه‌ڵام/ نوێژی
جه‌ژن فه‌ڕزی كیفایه‌یه, خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی (فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ)
(الكوثر:2) واته: نوێژ بۆ په‌روه‌ردگارت بكه‌و قوربانی بۆ سه‌ربڕه. فه‌رمان واجب
بوون ده‌گه‌یه‌نێت, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌سه‌ر كردنی نوێژی جه‌ژن
به‌رده‌وام بوه چونكه هێمایه‌كی ئاشكرای دینه.
كاتی نوێژی
جه‌ژنیش به‌یه‌ك ده‌نگی زانایان له‌دوای به‌رزبونه‌وه‌ی خۆر به‌ئه‌ندازه‌ی ڕمێك
ده‌ست پێده‌كات وتا پێش لادانی خۆر له ناوه‌ڕاستی ئاسمان (قبلَ الزوال) ده‌مێنێت
(1)، باشتر وایه نوێژه‌كه له ده‌شتێكی نزیكدا به‌جێبگه‌یه‌نرێت وه‌كو پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) چۆن كردویه‌تی, ئه‌گه‌ر نه‌گونجا له‌ده‌شتا بكرێت ئه‌وا له
مزگه‌وتا ده‌كرێت.
شێوازی
ده‌رچون بۆ نوێژی جه‌ژن
پرسیار/
سوننه‌ته‌كانی ده‌رچون بۆ نوێژی جه‌ژن چین؟
وه‌ڵام/ ئه‌م
كارانه سوننه‌تن:-
1- خۆشۆردن پێش
ڕۆیشتن بۆ نوێژی جه‌ژن (2).
2- ده‌رچون بۆ
نوێژ به جوانترین شێوه‌و جل وبه‌رگه‌وه ئه‌گه‌ر گونجا.
3- خواردن پێش
ده‌رچون بۆ نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان (3) وه‌باشتریش وایه خواردنه‌كه خورما بێت و
تاكیش بێت واته سێ ده‌نك یان پێنج ده‌نك یا حوت ده‌نك.
4- (الله أكبر)
كردن له ئاوابوونی خۆری شه‌وی جه‌ژنه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت تا
كۆتایی نوێژی جه‌ژن. شێوه‌كه‌شی به‌م جۆره‌یه (الله أكبر, الله أكبر, الله أكبر,
لا اله الا الله, والله أكبر, الله أكبر, ولله الحمد) پیاوان ده‌نگ به‌رز
ده‌كه‌نه‌وه له وتنیداو ئافره‌تان به‌ده‌نگی نزم ده‌یڵێن, وه به كۆمه‌ڵ (الله
أكبر) ناكه‌ن به‌ڵكو هه‌ركه‌س بۆخۆی ده‌یكات.
5- نوێژخوێن
له ئیمام نزیك ده‌بێته‌وه‌و نوێژی سوننه‌ت له‌پێش وپاش نوێژی جه‌ژن ناكرێت,
هه‌روه‌ها نوێژی سڵاوی مزگه‌وتیش ناكات ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه مزگه‌وت نه‌بوو.
6- سوننه‌ته
نه‌ڕوات بۆ ماڵه‌وه تا وتاربێژ وتاره‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات.
7- ڕێگه‌ی
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه بگۆڕێت و له‌و ڕێگه‌یه‌وه نه‌ڕواته‌وه كه لێوه‌ی
هاتووه (4).
8- سوننه‌ته
ئافره‌تان بچن بۆ نوێژی جه‌ژن به‌بێ خۆڕازاندنه‌وه‌و ده‌رخستنی جوانیان. ته‌نانه‌ت
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بێ نوێژن (الحیض) ده‌توانن به‌شداربن و ئاماده‌ی نزا‌و
پاڕانه‌وه‌ی مسوڵمانان ده‌بن و خۆیان دور ده‌گرن له شوێنی نوێژه‌كه.
كه‌سێك
نوێژی جه‌ژنی له‌ده‌ست چوه
پرسیار/ كه‌سێك
نوێژی جه‌ژنی له‌ده‌ست چوبێت چی بكات؟
وه‌ڵام/
هه‌ركه‌س نوێژی جه‌ژنی له‌ده‌ست چوو پێویست نیه بیگێڕێته‌وه, ئه‌گه‌ر حه‌زیشی كرد
سه‌رپشكه له‌كردنه‌وه‌ی, ئه‌گه‌ر ویستی چوار ڕكات ده‌كات به‌سه‌لامێك یان دوو
سه‌لام كۆتایی دێنێت, وه‌ئه‌گه‌ر حه‌زی كرد دوو ڕكات ده‌كات, وه‌ئه‌گه‌ر ویستی
له‌سه‌ر شێوه‌ی نوێژی جه‌ژن ده‌یكات شه‌ش (الله أكبر) ده‌كات له‌دوای (الله أكبر)ی
نوێژ دابه‌ستن وه پێنج (الله أكبر) ده‌كات له‌دوای (الله أكبر)ی هه‌ستانه‌وه بۆ
ڕكاتی دوه‌م (5). وه‌هه‌ر دوو ده‌ستی به‌رز ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ (الله اكبر)ه‌كاندا
(6).
زیكری
نێوان (الله أكبر)ه‌كان
پرسیار/
نوێژخوێن له نێوان (الله أكبر)ه‌كاندا چی ده‌ڵێت؟
وه‌ڵام/ به
یه‌ك ده‌نگی زانایان هیچ زیكرێك واجب نیه له نێوان (الله أكبر)ه‌كاندا بوترێت
(7), به‌ڵام سوننه‌ته له نێوانی هه‌موو (الله أكبر)ێك و ئه‌وی تردا سوپاسی خوا
بكرێت وسه‌ڵاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بدرێت.
(1) ذكره ابن
رشد وابن قدامة وابن تيمية وابن بطال
(2) اجماعاً
ذكره ابن رشد والنووي والعيني.
(3) اجماعاً
ذكره ابن رشد وابن قدامة.
(4) اجماعاً
ذكره ابن رشد.
(5) عدد
التكبيرات هذا هو مذهب الجمهور,وهو مروي عن أبي هريرة وأبي سعيد وابن عمر وابن
عباس,وهو مذهب الفقهاء السبعة,ومذهب مالك وأحمد.
(6) رفع اليدين
مع كل التكبيرة هو مذهب الجمهور,منهم الأحناف والشافعية والحنابلة.
(7) ذكره ابن
رشد وابن قدامة والنووي.
ئه‌م
بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی
ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان |