|
خوشكی موسڵمانم
گومانی تیا نیه تۆ به‌رپرسیت له‌و ته‌مه‌نه‌ی تیا ئه‌ژیت, ئایا له‌چاكه و
گوێڕایه‌ڵی خوایا سه‌رفت كردوه یان له خراپه‌و گوێڕایه‌ڵی شه‌یتاندا (په‌نا
به‌خوا) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لا تزول قدما ابن ا‌دم
يوم القيامة من عند ربه حتى يسال عن خمس: عن عمره في‌م أفناه؟ وعن شبابه في‌م أبلاه؟
وعن ماله من أين أكتسبه وفيم أنفقه؟ وماذا عمل فيما علم؟ (حسنه الالباني) , واته:
پێیه‌كانی هیچ به‌نده‌یه‌ك له حزووری خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌نگاوێك
نانێت هه‌تا پێنج پرسیاری لێ نه‌كرێت: ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی له‌چیدا فه‌وتاندی؟
ده‌رباره‌ی گه‌نجێتی له چیدا به‌كاری هێنا؟ ده‌رباره‌ی ماڵ و سامانه‌كه‌ی له
كوێوه به‌ده‌ستی هێناو له چیدا سه‌رفی كرد؟ وه ده‌رباره‌ی عیلم و زانیاریه‌كه‌ی
ئایا كاری پێكرد؟).
ئالێره‌دا
واجبه له‌سه‌ر هه‌موو مان كات بپارێزین, ئافره‌تیش به‌و شێوه‌یه, بۆیه هه‌ندێ
ئیش‌و كار هه‌یه ئافره‌ت ئه‌توانێت پێیان هه‌ستێ و كاته‌كاتنی تێدا سه‌رف بكا:-
یه‌كه‌م/ خوێندنی قورئان:
حه‌ق وایه
خوشكی موسڵمان وویردێكی ڕۆژانه‌ی هه‌بێت بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز, چونكه
به‌ڕاستی چاكترین یارمه‌تی ده‌ره بۆ به‌رهه‌مداركردنی كاته‌كانت, له خوێندنی
قورئانیشدا پاداشتی گه‌وره هه‌یه چونكه له هه‌ر پیتێكدا چاكه‌یه‌كت بۆ
ده‌نوسرێت, چاكه‌ش پاداشته‌كه‌ی ده به‌رامبه‌ره,
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) بۆی باسكردوین, وه پێشینه
ساڵحه‌كانمان زۆر ده‌ووری قورئانیان ده‌كرده‌وه, وه له‌مانگێكدا چه‌ند جارێك
خه‌تمیان ده‌كرد, بۆیه ئێمه ئه‌گه‌ر زۆر مه‌شغوڵیش بین ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین له‌م
مانگه‌دا قورئان خه‌تم بده‌ین, ئه‌وه‌ش كه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری, به‌وه‌ی
له‌سه‌ره‌تای مانگه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین وه هه‌موو ڕۆژێك جوزئێ بخوێنین تا
مانگه‌كه ته‌واو ده‌بێت ئێمه‌ش سی جوزئه‌كه ته‌واو بكه‌ین ان شا‌ء الله.
دووه‌م/ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه سووده‌كانی زانایان:
بێگومان كاتێك
كتێبێكی به‌سود ده‌خوێنیته‌وه ئاستی زانیاری و ڕۆشنبیریت زیاد ده‌كات, تۆش ئه‌ی
خوشكی ئازیزم ده‌ست بكه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێب و بابه‌تانه‌ی كه تێت
ئه‌كه‌یه‌نێت له دینی خوا‌و وات لێ ده‌كات كه خوای گه‌وره بپه‌رستی به عیلم و
شاره‌زای یه‌وه, به خوێندنه‌ه‌ی ئه‌م كتێبانه شاره‌زا ده‌بین له وه‌زعی ئافره‌ت
له‌سه‌رده‌می نه‌فامی پێش ئیسلامدا و نه‌فامێتی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و پله و
پایه‌ی ئافره‌ت له ئیسلامدا, هه‌روه‌ها تا ئاگاداری ئه‌و گومانانه‌ش بیت كه دژی
تۆ بڵاو ده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن دوژمنانی ئیسلامه‌وه. خوشكی موسڵمانم له‌بیرت
نه‌چێ ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان بخوێنه‌ره‌وه كه په‌یوه‌ستن به تۆوه,
تاوه‌كو په‌رستش بۆ خوا بكه‌ی له‌سه‌ر عیلم و زانست, وهه‌ر حوكمێك ڕوون نه‌بوو لات
پرسیار بكه.
سێیه‌م/ یادی خوا:
یه‌كێك له‌و
شتانه‌ی كه كاته‌كه‌تی پێ ببه‌یته سه‌ر با بریتی بێت له یادی خوا, چونكه ئه‌وه
كارێكی ئاسانه له‌سه‌ر ده‌روون, ئه‌توانیت به‌جێ ی بێنیت له كاتێكدا كه ئیش و
كاری ماڵه‌وه ده‌كه‌یت, وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) له وه‌سیه‌تێك
دا بۆ ئه‌عرابیه‌ك ده‌فه‌رموێت: (با به‌رده‌وام زمانت ته‌ڕ و پاراو بێت به زیكری
خواوه), جا خوێندی قورئان یادی خوایه و ووتنی (سبحان الله و الحمد الله و لا اله
الا الله و الله اكبر) زیكره وه دوعاكردن زیكره و ده‌توانیت به‌م ووشه
شیرینانه زمانت پاراو بكه‌یت له‌سه‌ر زیكری خوا.
چواره‌م/ په‌روه‌رده‌ی منداڵ:
به‌ڕاستی دایك
مه‌سئولیه‌تێكی گه‌وره و ئه‌ركێكی به‌رجه‌سته‌ی له‌سه‌ره له قه‌روه‌رده‌كردنی
منداڵه‌كانی دا به په‌روه‌رده‌كردنێكی ئیسلامی ڕاست و گۆشكردنیان به گۆش كردنێكی
دروست له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خوایی تێر و ته‌واو هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (كلكم راع و كلكم مسؤل عن رعيته, .... والمرأة راعية في
بيت زوجها وهي مسؤلة عن رعيتها (متفق عليه), واته: (هه‌مووتان شوانن وه هه‌مووتان
به‌رپرسن له‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستان دایه ...., وه ئافره‌تیش شوانه له ماڵی
مێرده‌كه‌ی و به‌رپرسه له ماڵ و منداڵه‌كه‌ی). جا منداڵانیش له باوه‌شی دایكدا
په‌روه‌رده ده‌بن و گۆش ده‌كرێن, وه ئه‌و زیاتر لێیان نزیكه تا باوكه‌كه, وه
باوك كه هه‌ندێ مه‌سئولیه‌تی له‌سه‌ر شانه, وای لێده‌كات له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا
زۆربه‌ی كاته‌كانی به‌سه‌ر ببات, بۆیه پێویسته خوو ڕه‌وشتی به‌رز و مامه‌ڵه‌ی
جوان و ووشه‌ی شیرینیان به شیره‌وه بده‌یتێ, وه خۆت قدوه‌یه‌كی چاك بیت بۆیان
وه‌ك ئافره‌تانی پێشین ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت.
پێنجه‌م/ به‌جێهێنانی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی:
به‌جێ هێنانی
سیله‌ی ڕه‌حم (سه‌ردانی خزم و كه‌س) واجبه له‌سه‌ر خوشكی موسڵمانم, ئه‌وه‌تا خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَاتَّقُواْ اللّهَ
الَّذِي
تَسَاءلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ
رَقِيبًا) النساء/ 1, واته: هه‌روه‌ها له‌و خوایه بترسن كه سوێندی پێ ده‌خۆن,
هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی بپارێزن, پته‌وی بكه‌ن چونكه به‌ڕاستی خوا
هه‌میشه و به‌رده‌وام چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم ) ده‌فه‌رموێت: (... ومن كان یؤمن بالله والیوم الاخر فلیصل رحمه... ) رواه
متفق علیه, واته: .....وه هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌خوا و ڕۆژی دوایی هه‌یه با
سه‌ردانی خزم و كه‌سی بكات وسیله‌ی ڕه‌حم به‌جێ بهێنێت), كه‌واته خوشكی موسڵمان
ئه‌بێت ئاگادری خزم و كه‌سان بێت و سه‌ردانیان بكات و هه‌روه‌ها دراوسێ و خوشكه
موسڵمانه‌كانیش له‌یاد نه‌كات.
شه‌شه‌م/ چاكه له‌گه‌ڵ دایك و باوك و هاوكاری كردنی دایك
له ئیشی ماڵه‌وه‌دا:
خۆت ده‌زانی
خوای گه‌وره گوێڕایه‌ڵی خۆی له‌گه‌ڵ گوێڕایه‌ڵی دایك و باوك په‌یوه‌ست كردوه,
وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وأعبُدُوا اللهَ وَلا
تُشرِكُوا بِهِ شَيئاً وَ بالْوَالِديْنِ إحْسَناً), واته: خوا بپه‌رسته و
هاوبه‌شی بۆ بڕیار مه‌ده و چاكه بكه‌ن له‌گه‌ڵ دایك و باوك دا), ئه‌مه‌ش
به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پله و پایه‌ی دایك و باوك, بۆیه واجبه به‌گوێیان بكه‌ی له
هه‌موو شتێك‌دا جگه له گوناه و تاوان, ئه‌م فه‌رموده‌یه باس ده‌كه‌ین كه
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: (رغم
انف ثم
رغم انف ثم رغم انف من أدرك أبويه عند الكبر أحدهما أو كلاهما فلم يدخل
الجنة)
رواه مسلم, واته: لوتی به‌خۆڵدا بچێ پاشان لوتی به‌خۆڵدا بچێ پاشان لوتی به‌خۆڵدا
بچێ ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌یشت به خزمه‌تی دایك و باوكی له ته‌مه‌نی گه‌وره‌یی و
پیریدا, یه‌كێكیان یان هه‌ردووكیان ئه‌وه‌نده چاكه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردن و خزمه‌تی
نه‌كردن كه ببێته هۆی چوونه به‌هه‌شتی). بۆیه زه‌رووره خۆمان یه‌كلایی
بكه‌ینه‌وه بۆ چاكه‌كردن و گوێڕایه‌ڵی دایك و باوك, وه ئاگاداری ئه‌و خوشكانه
ده‌كه‌ینه‌وه كه كچن و هێشتا له‌ماڵی باوكیان دان وه قوتابین, هه‌موو كاته‌كانی
ڕۆژانه‌یان سه‌رف ده‌كه‌ن بۆ سه‌عی كرد و هه‌موو ئیشی ماڵه‌كه بۆ دایكیان به‌جێ
ده‌هێڵن بۆ ئه‌و دایكه‌ی كه به گه‌نجیش ته‌مه‌نی خۆی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌م
سه‌رف كردوه, به‌ڕاستی ئه‌مه چاكه كردن نی یه, جا خوشكی به‌ڕێز له‌خوا بترسه و
واز له‌دایكت بێنه با پشوو بدات و ئه‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی كه‌ماویه‌تی ده‌ست
به‌تاڵ بێت بۆ خواپه‌رستی و تۆش كاتێك دیاری بكه بۆ سه‌عی كردن و كاتێكیش بۆ ئیشی
ماڵه‌وه تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت له ڕه‌زامه‌ندی خوا و ڕه‌زامه‌ندی دایك و
باوكت.
حه‌وته‌م/
گوێ گرتن له شریته ئاینی یه به‌سوده‌كان:
بێ گومان شریت
(كاسێت) یان سێ دی سوپاس بۆ خوا سودی به هه‌موو لایه‌ك گه‌یاندوه وه‌له‌به‌ر
ده‌ستی هه‌مو توێژ‌و چینه‌كانی كوگه‌ڵگادایه, وه كاسێت بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی
ئاسان كردوه و مه‌یسه‌ری كردووه, بۆیه ئافره‌تی ژیر كه خه‌می پڕكردنه‌وه‌ی
كاته‌كانی ته‌مه‌نی ده‌خوا به‌شتی به‌سوود, گوێ ده‌گرێت له كاسێتی ئاینی له‌و
كاته‌دا كه له چێشتخانه‌دایه وخه‌ریكی خواردن ئاماده‌كردنه كه ئه‌وه ده‌ستی
ناگرێت. بۆیه خوشكی موسڵمانم داوات لێ ده‌كه‌م كه گوێ بگریت بۆ ئه‌و كاسێتانه
له كاتێكدا كه خه‌ریكی كار و باری ناو ماڵیت به‌م شێوه‌یه له یه‌ك كاتدا دوو
جار سوود له وه‌خته‌كه‌ت وه‌ر ده‌گریت به پشتیوانی خوا.
هه‌شته‌م/ بانگه‌واز كردن بۆلای خوا :
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ أَحْسَنُ
قَوْلًا
مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ
الْمُسْلِمِينَ), واته: (كێ له‌و كه‌سه جوان گوفتار و قسه به‌جێ تره
كه‌بانگه‌واز ده‌كات بۆلای خوای گه‌وره, كار‌و كرده‌وه‌ی چاكیش ئه‌نجام ده‌دات,
ئینجا ده‌ڵێت من له ڕیزی موسڵمانه‌كاندام). وه هه‌روه‌ها خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: (وَلْتَكُن مِّنكُمْ
أُمَّةٌ
يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ) ال عمران / 104, واته: (ده‌بێت له ئێوه ئوممه‌تێك
پێك بێت, یاخود به هه‌مووتان ئومه‌تێك بن بانگه‌واز بكه‌ن بۆ خێر و چاكه), هه‌ر
بۆیه بانگه‌واز كردن بۆلای دینی خوا به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌كان بووه
(علیهم الصلاة والسلام) جا چروكی مه‌كه به‌رامبه‌ر به‌خۆت له‌و پاداشته
گه‌وره‌یه‌ی خوا. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من
دعا الى هدى كان له من الاجر مثل أجور من تبعه لاينقص ذلك من أجورهم شيئاً, ومن
دعا الى
ضلالة كان عليه من الاثم مثل اثام من تبعه لاينقص ذلك من اثامهم شيئاً) رواه مسلم,
واته: هه‌ركه‌سێك بانگه‌واز بكات بۆ هیدایه‌ت و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله علیه وسلم) ئه‌وا پاداشتی هێنده‌ی پاداشتی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه شوێنی
كه‌وتوون, بێ ئه‌وه‌ی له پاداشتی ئه‌وان كه‌م بێته‌وه, وه هه‌ركه‌سێك بانگه‌واز
بكات بۆ گومڕایی ئه‌وا گوناهی هێنده‌ی گوناهی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه شوێنی
كه‌ووتوون بێ ئه‌وه‌ی له‌گوناهی ئه‌وان كه‌م بێته‌وه).
نوسینی: حمد بن
ابراهیم الحریقی
وه‌ڕگێڕانی:
عبدالرحمن پێنجوێنی
ئاماده‌كردنی
ونوسینه‌وه‌ی له فایلی ئه‌كروبات بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕ: ماڵپه‌ڕی خوشكان
|