|
خه‌ڵكی بۆ
پێشوازی كردن له ڕه‌مه‌زان ئه‌بن به دوو به‌شه‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م
: ئه‌وانه‌ن كه دڵ خۆشن به ئه‌م مانگه‌و به‌هاتنی ده‌گه‌شێنه‌وه, ئه‌ویش له‌به‌ر
ئه‌م هۆیانه‌یه:-
1- ئه‌وانه
خوویان گرتوه به ڕۆژووه‌وه و ده‌روونی ڕاهێناوه له‌سه‌ری, بۆیه له‌سوننه‌تدا
هاتووه كه ڕۆژووی دووشه‌ممان و پێنج شه‌مان و ڕۆژه سپیه‌كان و ڕۆژی عه‌ره‌فه بۆ
غه‌یری حاجی یه‌كان و ڕۆژی عاشورا وله‌گه‌ل ڕۆژێكی پێش خۆی یان پاش خۆی و ڕۆژووی
مانگی شه‌عبان و جگه له‌وانه‌ش, ڕۆژووگرتن تیایاندا سوننه‌ته و پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلى الله علیه وسلم ) دیاری كردوه بۆ ئومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شتێكی ئاسای
لایان و توێشووی ته‌قوا كۆبكه‌نه‌وه.
شوێنه‌واری
ئه‌وه‌ش له واقیعدا دیاره, به‌ڕاستی گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و كه‌سه بده‌ی كه ڕۆژووی
سوننه‌ت ده‌گرێ لانی كه‌م مانگی سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بێت ئه‌وا ڕۆژووی مانگی
ڕه‌مه‌زانی به‌لاوه قورس نیه به‌ڵكو شتێكی ئاسای یه لای و هیچ قورسی و
زه‌حمه‌تێكی تیا نیه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی هیچ ڕۆژوویه‌كی سوننه‌ت ناگرێ, بێگومان
ڕه‌مه‌زان به نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه قورس و زه‌حمه‌ته.
پێشیهنه
ساڵحهكانمان نمونه‌یه‌كی ناوازه بوون بۆ سووربوون له‌سه‌ر سوننه‌ته‌كان و
له‌وباره‌یه‌وه چیرۆكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان لێ ده‌گێڕنه‌وه: بۆ نمونه/ ده‌ڵێن:
حه‌سه‌نی كوڕی ساڵح, كه یه‌كێكه له پیاو چاكه خواناسه‌كان خۆی و براكه‌ی و
دایكی شه‌ونوێژیان ده‌كرد, هه‌ریه‌كه به‌شێكی شه‌ویان دانابوو خواپه‌رستی تیا
بكه‌ن, پاشان كه دایكیان كۆچی دوای كرد خۆی و براكه‌ی هه‌ریه‌كه نیوه‌ی شه‌ویان
دانابوو خواپه‌رستی تیا بكه‌ن, وه كاتێك كه براكه‌ی مرد خۆی به ته‌نها
شه‌ونوێژی ده‌كرد تا به‌یانی!!
ئه‌م حه‌سه‌نی
كوڕی ساڵحه كه‌نیزه‌كێكی هه‌بوو, كابرایه‌ك لێ ی كڕی, كه شه و بوو به‌دوو
كه‌رته‌وه لای خاوه‌نه تازه‌كه‌ی هه‌ستا وده‌ستی كرد به هاوار كردن هه‌ستن بۆ
نوێژ, ئه‌وانیش ڕاپه‌ڕین و لێیان پرسی بۆ ڕۆژ بۆته‌وه؟ ووتی: بۆ ئێوه هه‌ر نوێژه
فه‌رزه‌كان ده‌كه‌ن ؟!!!
بۆ به‌یانی
گه‌ڕایه‌وه بۆلای حهسهنس كوڕی ساڵح و پێی ووت: به‌ڕاستی منت به قه‌ومێكی خراپ
فرۆشتوه, ته‌نها نوێژه فه‌رزه‌كان ده‌كه‌ن و ته‌نها ڕۆژووی فه‌رو ده‌گرن, بم
گه‌ڕێنه‌وه بۆلای خۆت, ئه‌ویش گه‌ڕانیه‌وه بۆ لای خۆی.
2- ئه‌وان
ئه‌زانن كه خۆگرتنه‌وه له له‌زه‌ت وخۆشییه‌كانی ئه‌م دنیایه هۆیه‌كه بۆ
به‌ده‌ست خستنی له ڕۆژی دوای دا, بۆیه خۆگرتنه‌وه‌ی ڕۆژوه‌وان له خواردن
وخواردنه‌وه و جیماع و باقی خواردنه‌كانی تر له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زان دا له‌به‌ر
فه‌رمانی خوای گه‌وره هۆیه‌كه بۆ به‌ده‌ست خستنی جۆره‌ها خۆشی و ئاره‌زووی
نه‌بڕاوه له به‌هه‌شتدا, بۆیه به‌هۆی به‌هێزی بڕوای خواناسانه‌وه به‌ڕۆژی
قیامه‌ت دڵخۆش ده‌بن به‌هاتنی ئه‌م مانگه پیرۆزه
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ش له‌م دونیایه‌دا كه له‌حه‌رام وبێ شه‌رعی دا نقووم
بوون ئه‌و نقووم بوونه‌یان ده‌بێته هۆی بێ به‌ش بوونیان له‌و نیعمه‌تانه له دوا
ڕۆژدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: (من شرب الخمر في
الدنيا لم يشربها في الاخرة الا أن يتوب) رواه البخاري و مسلم, واته: (ههركوسێك
له‌دونیا
عاره‌ق
بخواته‌وه ئه‌وا له‌ڕۆژی دوایی دا شه‌رابی لێ حه‌رام ده‌كرێت مه‌گه‌ر پێش مردن
ته‌وبه بكات, بۆیه مه‌حرووم ده‌بێ له خواردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌گه‌ر
بچێته به‌هه‌شتیشه‌وه – وه‌ك سزایه‌ك بۆی چونكه له‌دونیادا له‌زه‌تی له عه‌ره‌ق
خواردنه‌وه وه‌رگرتووه به حه‌رامی.
3- ئه‌وان
ئه‌زانن ئه‌م مانگه گه‌وره‌ترین وه‌رزی خواپه‌رستی یه و پێشبڕكێ یه له‌سه‌ر كاری
چاكه و ئه‌زانن خوای گه‌وره پاداشتی تایبه‌تی تێدا ئاماده‌كردوه,
كهلهمانگهكانی تردا نایبه‌خشێ, بۆیه حه‌قی خۆیه‌تی دڵ خۆش بن به هاتنی, وه‌ك
دڵخۆشی خۆشه‌ویست به بینینی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كهلهبهرچاوی وون بووبێت یان
زیاتریش .ئه‌مه به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و خه‌ڵكه بوو به نیسبه‌ت پێشوازی له مانگی
ڕه‌مه‌زان.
به‌شی دووه‌م:
ئه‌وانه‌ی پێشوازی ده‌كه‌ن له‌م مانگه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی زۆر به‌لایانه‌وه
گه‌وره‌یه, بۆیه ئه‌گه‌ر بوویه میوانیان واده‌زانن میوانێكی زۆر ئێسك قورس ڕووی
تێ كردوون, سه‌عات و ڕۆژوو شهودهژمێرن, چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن به‌جێیان بهێڵێت و
بڕوات, هه‌موو ڕۆژێ كه‌ته‌واو ده‌بێت ئه‌وان دڵخۆشن, بۆیه كه جه‌ژن نزیك
ده‌بێته‌وه ئه‌وان دڵخۆشن به ته‌واو بوونی ئه‌م مانگه.
ئه‌وانیش ئه‌م
مانگه‌یان به‌لاوه قورسه و چاوه‌ڕوانی ته‌واو بوونی ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه
:-
1- چونكه
ئه‌وان فێری خواردن و خواردنه‌وه و ئاره‌زووبازی و ڕابواردن و ....هتد بوون و
ڕاهاتوون له‌سه‌ر زیاده‌ڕه‌وی تیایدا, چ جای ئاره‌زووی حه‌رام, بۆیه ئه‌م مانكه
وادهبنن به‌ربه‌ست وڕێگرێكه و به‌ندیان ده‌كا و دووریان ئه‌خاته‌وه له
ئاره‌زووه‌كانیان بۆیه به‌لایانه‌وه قورسه.
2- چونكه
ئه‌وان زۆر كه‌مته‌رخه‌میان كردوه له خواپه‌رستی دا ته‌نانه‌ت تیایاندایه فه‌رز
و واجیباتهكانیشی فه‌رامۆش ده‌كا وه‌كو نوێژ, كاتێ ئه‌م مانگه دێته پێشه‌وه
پابه‌ند ده‌بن به هه‌ندێ خواپه‌رستیه‌وه بۆیه ئه‌و كه‌سانه ده‌بینیت له‌م
مانگه‌دا ڕووده‌كه‌نه مزگه‌وته‌كان و ئاماده‌ی نوێژه جومعه و حهماعهتهكان
ده‌بن و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر نوێژ و ڕۆژوو هه‌موو ڕۆژێك, جا به‌بۆنه‌ی ئه‌م
پابه‌ند نه‌بوونه‌وه كه‌له‌سه‌ری ڕانه‌هاتوون ئه‌م مانگه به كۆڵێكی قورس
ده‌زانن.
نوسینی: حمد بن
ابراهیم الحریقی
وه‌ڕگێڕانی:
عبدالرحمن پێنجوێنی
ئاماده‌كردنی
ونوسینه‌وه‌ی له فایلی ئه‌كروبات بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕ: ماڵپه‌ڕی خوشكان
|