|
الحمد لله وحده
و الصلاة و السلام على من لا نبـي بعده، أما بعد..
خوێنه‌ری
به‌ڕێزو خۆشه‌ویست، لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاری و پێشنیازێكی كورت و پوخت ده‌خه‌ینه
به‌رچ او،
كه یارمه‌تیده‌ر و هاوكارێكی باشن بۆ خۆئاماده‌كردنی موسڵمان له ڕووی ده‌روونی
وكرداری وبانگهوازهوه بۆ پێشوازی كردن
له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، جا چ له ناخی خۆیدا بێت یان له ناو ماڵ یا له
مزگه‌وت، ئومێده‌وارین ئه‌م ئامۆژگارییانه
ببێته ده‌ستپێكێك بۆ ههمووموسڵمانێك بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و كاری خێر‌و چاكه هه‌ر
له مانگی ڕمه‌زانه‌وه و بۆ هه‌میشه‌یی و هه‌تاهه‌تایی خودا ده‌فه‌رموێت [فمَنْ
شهدَ منكم الشهرَ فَلْيَصُمْه ]، داواكارین له په‌روه‌ردگار ئێمه‌و هه‌موو
موسڵمانان
بگه‌یه‌نێت به
مانگی ڕه‌مه‌زان و نوێژ‌و ڕۆژوو خواپه‌رستی تێدا ئه‌نجام بده‌ین....
موسڵمان چۆن
خۆی ئاماده ده‌كات بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان:
یه‌كه‌م: خۆئاماده‌كردنی ده‌روونی و كرداری بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان،
ئه‌ویش به‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه:
1- خۆڕاهێنان و موماره‌سه‌كردن له‌سه‌ر پاڕانه‌وه
پێش هاتنی ڕه‌مه‌زان، له‌و پاڕانهوانهش كه هاتووه:
أ- (اللهم بارك
لنا في رجب و شعبان و بلّغنا رمضان) رواه أحمد و الطبراني، ئه‌م فه‌رمووده‌یه
ئه‌گه‌ر چی ئیمامی ئه‌لبانی له (ضعیف الجامع/4395)دا به‌لاوازی داناوه به‌ڵام له
(المشكاة)دا حوكمی له‌سه‌ر نه‌داوه
ب- (اللهم
سلّمنی إلى رمضان و سلّم لي رمضان و تسلّمه مني متقبلاً)
2- نیه‌ت هێنان پێش مانگی ڕه‌مه‌زان، له (صحیح
المسلم)دا هاتووه، عن أبي هريرة رضي الله عنه فی الحديث القدسي (إذا تحدّث عبدي
بأن یعمل حسنة فأنا أكتبها له حسنة)، له‌و نیهتانهی پێویسته له‌م مانگه‌دا
بهێنرێن:
أ-
نیه‌تی خه‌تمكردنی قورئان چه‌ند جارێك، به تێڕامان و لێوردبوونه‌وه‌وه، بۆیه
پێویسته پێویسته موسڵمان خوێندنه‌وه‌ی قورئان له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌دوو جۆر ئه‌نجام
بدات:
1-
خوێندنه‌وه‌یه‌كیان ڕۆژانه یه‌ك جوزء بخوێنرێته‌وه به‌وپه‌ڕی تێڕامان و
وردبوونه‌وه و وه‌ستان له‌سه‌ر ئایه‌ته‌كان و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی.
2-
خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پاداشتی زۆر، به‌شێوه‌یه‌ك
هه‌وڵبدرێت زۆرترین خه‌تمی قورئان بكرێت له ڕه‌مه‌زاندا.
ب- نیه‌تی
ته‌وبه كردنێكی ڕاسته‌قینه له سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی پێشوو.
ج-
نیه‌تهێنان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه بكرێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و
كاری خێر‌و چاكه‌و بۆ هه‌میشه‌یش له‌سه‌ری به‌رده‌وام بیت.
د- نیه‌تی
به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین چاكه له‌م مانگه‌دا چونكه ئه‌جرو پاداشتی دوو هێنده
ده‌بێت.
هـ-
نیه‌تی ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕه‌فتار و ئاكاره‌كان و به چاكه هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ
هه‌موو خه‌ڵكیدا.
و- نیه‌تی
كاركردن بۆ ئه‌م دینه و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌نێو خه‌ڵكیداو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
به‌رزبوونه‌وه‌ی لایه‌نی ڕۆحی له‌م مانگه‌دا بقۆزرێته‌وه.
ز- نیه‌تی
دانانی به‌رنامه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ بۆ په‌رستش و گوێڕایه‌ڵی و جددیه‌ت و پابه‌ندبوون
پێیه‌وه.
3- بۆ خۆڕاهێنان له‌سه‌ر ڕۆژووگرتنی ڕه‌مه‌زان، چه‌ند
ڕۆژێك له مانگی شه‌عبان به‌ڕۆژووبه، ئه‌مه‌ش خۆ ئاماده‌كردنی كرداری یه بۆ
مانگی ڕه‌مه‌زان، عائشه (ره‌زای خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: (ما رأیته (صلى الله
عليه و سلم) أكثر صیاما منه في شعبان)
4- سوودو كه‌ڵك له فه‌زڵه‌كانی ڕه‌مه‌زان و
ڕۆژووگرتن وه‌ربگره: كه بریتین له ( لێخۆشبوونی تاوانه‌كان، ڕزگاربوون له ئاگر،
شه‌وێكی پیرۆزی تێدایه (ليلة القدر)، مه‌لائیكه داوای لێ‌خۆش بوونت بۆده‌كه‌ن،
ئه‌جرو پاداشت تیایدا زیاد ده‌كات و دوو هێنده‌و زیاتریش ده‌بێت، سه‌ره‌تاكه‌ی
ڕحمهتهو كۆتاییه‌كه‌ی لێخۆشبوو‌ن...هتد)، كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م فه‌زڵانه
پاڵنه‌رێكی ده‌روونی زۆر باشن بۆ خۆئاماده كردنت.
5- پێش ئه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌ست پێبكات
گوێبیستی هه‌ندێك كاسێت ببه سه‌باره‌ت به ڕه‌مه‌زان: ئه‌ویش به‌وه‌ی ڕۆژانه گوێ
له شریتێك یان دوان بگریت له‌ماڵه‌وه یان له ئۆتۆمبیل‌دا.
6- ئاماده‌كردنی خشته‌یه‌ك بۆ خوێندنه‌وه،
به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤ هاوسه‌نگی ڕابگرێت له‌نێوان توانا‌و كاره‌كانیدا، ئه‌ویش به:
أ-
خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی ئیمانی: ئه‌ویش له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێك كتێبـی زوهد و
پاككردنه‌وه‌ی ده‌روونی تایبه‌ت به مانگی ڕه‌مه‌زان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روونت
به‌هه‌ستێكی ئیمانی زۆر به‌رزه‌وه ئاماده بێت بۆ ئه‌م مانگه بۆ نموونه كتێـبی
(لطائف المعارف) به‌شی (وظائف شهر الرمضان) بخوێنه‌ره‌وه ده‌گه‌یته ئه‌نجام.
ب-
خوێندنه‌وه‌ی ته‌فسیری ئایه‌ته‌كانی ڕۆژوو له كتێبه‌كانی ته‌فسیردا، هه‌روه‌ها
دیاریكردنی كتێبێكی ته‌فسیری قورئان بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویستدا بچیته سه‌ری و
سوودی لێوه‌ربگریت.
ج- هه‌وڵدان
بۆخوێندنه‌وه‌ی ژیانی پیاوچاكانی پێشین و ئاگاداربوون له حاڵ و بارودۆخیان له
ڕه‌مه‌زاندا، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی هاندانی نه‌فس له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاری چاكه.
7- هه‌ستكردن به به‌هره‌و نیعمه‌ته‌كانی خودا
به‌سه‌رمانه‌وه له‌و وه‌رزو مانگه‌دا
8- ئاگاداربوون له‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان مه‌یدانی پێشبڕكێ
یه بۆ ڕزگار بوون لهئاگرز
9- با (إجلس بنا نعش رمضان) ببێته دروشمی پێش
ڕه‌مه‌زان و دانیشتنێكی برایانه وئیمانیانه له‌گه‌ڵ ئه‌هلی فه‌زڵ و چاكه‌كاران
سه‌باره‌ت به ژیاندنه‌وه و زیندووڕاگرتنی ڕه‌مه‌زان سازبكرێت، ئه‌م دانیشتنه
ئیمانیه كاریگه‌رییه‌كی باش له‌نێو دڵ و ده‌رووندا دروست ده‌كات بۆ خۆئاماده كردن
بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان.
10- ئاماده بوون له‌و بۆنه و كۆڕ و سیمینارانه‌ی
به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه سازده‌كرێت.
11- خۆڕاهێنان له‌سه‌ر خێر‌و خێرات و به‌خشین و
یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی.
12- خۆڕاهێنان له‌سه‌ر شه‌ونوێژكردن ئه‌ویش به
ئه‌نجامدانی نوێژی ویتر و مانه‌وه‌ی شه‌و.
13- فێربوونی فیقهی ڕۆژوو (ئاداب و ئه‌حكامه‌كانی)
له ڕێگه‌ی ئه‌و وانه زانستیانه‌ی له مزگه‌وته‌كاندا ده‌وترێته‌وه.
14- خۆڕاهێنان له‌سه‌ر مانه‌وه‌و دانیشتن له‌مزگه‌وت
له‌دوای نوێژه‌كان به‌تایبه‌تی نوێژی به‌یانی و عه‌سر.
15- دڵ و ده‌روون پاكی و سینه سافی به‌رانبه‌ر
موسڵمانان، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ موسڵمانێكدا ڕق و كینه و بوغزت نه‌بێت،
پێغه‌مبه‌ریش له‌وباره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت " يطلع الله الى جميع خلقه ليلة النصف من
شعبان، فيغفر لجميع خلقه إلاّ مشرك أو مشاحن" صحيح الترغيب والترهيب/ 1016
16- گرنگیدان به ئه‌رك و واجبه‌كان وه‌ك ئه‌نجامدانی
نوێژی به‌یانی به جه‌ماعه‌ت و...هتد بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌مه‌زاندا زۆرترین ئه‌جر
وپاداشت به‌ده‌ست بێنیت، هه‌روه‌ها تا ده‌توانین هه‌وڵبده هیچ جۆره تاوانێك
ئه‌نجام نه‌ده‌یت كه ببێته ڕێگر و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كاروانی پڕ ئه‌جر و
پاداشتدا.
17- خۆ ئاماده‌كردنی كرداری به خۆڕازاندنه‌وه به
ڕه‌وشت و ئاكاره جوانه‌كان و دوور كه‌وتنه‌وه له ڕه‌وشت و ئاكاره دزێو و
ناشیرینه‌كان، ئه‌ویش به خوێندنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و كتێبانه‌ی باس له ئاكار و
ڕه‌وشت ده‌كه‌ن یاخود داواكردن له پیاوچاكان و خوڕه‌وشت به‌رزان بۆ ئه‌وه‌ی
ئامۆژگاریت بكه‌ن ئه‌گه‌ر ڕه‌فتارێكی ناشیرینیان لێبینیت.
دووه‌م/
خۆئاماده‌كردن له‌ڕووی بانگه‌وازه‌وه،
بانگخواز به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه خۆی بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان ئاماده ده‌كات:
1.
ئاماده‌كردنی نووسراو و بڵاوكراوه‌و نامیلكه‌و كاسێتی تایبه‌ت به ڕه‌مه‌زان و
دابه‌شكردنی، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی موسڵمان بۆ كاری خێر‌و چاكه له‌م مانگه
پیرۆزه‌دا.
2.
ئاماده‌كردنی هه‌ندێك ڕێنمایی و ته‌وجیهاتی ئیمانی و په‌روه‌رده‌یی بۆ ئه‌وه‌ی له
نێو مزگه‌وتدا پێشكه‌شی موسڵمانانی بكات.
3. قۆستنه‌وه‌ی
به‌شه‌وانه‌كانی قوتابخانه‌و خوێندنگاكان بۆ ئامۆژگاری و ڕێنمایی قوتابیان.
4.
پێشنیازكردنی پرۆژه‌یه‌ك بۆ سازدانی ئێواره خوانێكی ڕه‌مه‌زان له‌نێو ئاپۆڕایه‌كی
خێزانی گشتی و تایبه‌تیدا.
5. سوود
وه‌رگرتن له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی عه‌مره‌كردن و خۆئاماده‌كردن بۆی له ڕووی بانگه‌وازی و
ڕۆشنبیرییه‌وه.
6. هاوكاری و
هه‌ماهه‌نگی بانگه‌وازی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا.
7.
ته‌رخانكردنی بڕێكی دیاریكراو له مووچه و داهاته‌كه‌ت له‌م مانگه‌دا بۆ
ئه‌نجامدانی هه‌ندێك كار‌و پرۆژه‌ی تایبه‌ت به ڕه‌مه‌زان، وه‌ك خێركردن،
دابه‌شكردنی كتێب و نامیلكه و بڵاوكراوه‌ی بچووك به‌سه‌ر موسڵماناندا،
به‌شداریكردن له پرۆژه‌ی سازدانی به‌ربانگ و ئێواره‌خوان بۆ ڕۆژووه‌وانان، دابه‌ش
كردنی خۆراك به‌سه‌ر هه‌ژار و نه‌داراندا، سه‌ردانیكردنی ماڵی خودا به مه‌به‌ستی
ئه‌نجامدانی عه‌مره،...هتد.
8. خۆ
ئاماده‌كردن بۆ بانگه‌وازكردن له ڕه‌مه‌زاندا به هه‌موو شێوه‌و هۆكارێكی دروست و
گونجاو، چونكه ده‌روونه‌كان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا زیاد له مانگه‌كانی تر توانا‌و
قابلیه‌تی وه‌رگرتنی ئامۆژگارییان هه‌یه، له‌و هۆكارانه‌ش وتاری به‌پێز وبه‌سوود،
جا چ له مزگه‌وت بێ یان تایبه‌ت به كه‌سێك یا چه‌ند كه‌سێك بێت، بڵاوكردنه‌وه و
كردنه دیاری كتێب ونامیلكه و كاسێتی به‌سوود، به‌ستنی كۆڕی زیكر و خوێندنه‌وه‌ی
قورئان له‌ناو مزگه‌وت یان له ماڵ، هاندان بۆ كاری خێر و چاكه به‌گشتی.
سێیه‌م/
ئاماده‌كردنی ئه‌ندامان خێزان له‌ناو ماڵدا،
ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
1.
ئاماده‌كردنی ئه‌ندامانی خێزان (ژن و منداڵه‌كان) بۆ ئه‌م مانگه پیرۆزه، ئه‌ویش
له ڕێگه‌ی گفتوگۆ‌و وتووێژكردن له‌سه‌ر چۆنێتی خۆئاماده‌كردن بۆ پێشوازی له‌و
میوانه به‌ڕێزه (ڕه‌مه‌زان).
2. دابینكردنی
قورئان بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه.
3. دیاریكردنی
شوێنێكی تایبه‌ت له‌ناو ماڵدا بۆ نوێژكردن.
4. سازدانی
پێشبڕكێی خێزانی تایبه‌ت به‌ڕه‌مه‌زان.
5. سازدانی
دانیشتن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزاندا‌و قسه‌وباس كردن سه‌باره‌ت به
ڕه‌مه‌زان و فه‌زڵ و ئه‌حكامه‌كانی.
6.
ئاماده‌كردنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی پێویست له‌ناو ماڵدا به‌مه‌رجێك زیاده‌ڕه‌وی
تێدا نه‌كرێت.
7. یه‌كده‌نگی
و كۆڕابوون له‌سه‌ر بڕیاردان سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و ئه‌و
به‌رنامانه‌ی له‌ڕه‌مه‌زاندا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
8. هه‌ماهه‌نگی
و دابه‌شكردنی كار‌و ڕۆڵه‌كان له‌نێوان ئه‌ندامانی خێزاندا بۆ خزمه‌تكردن، تاوه‌كو
ئافره‌تیش له‌په‌رستشدا پشكی خۆی به‌ربكه‌وێت و هه‌لی بۆ بڕه‌خسێت بۆ عیباده‌تكردن
و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كان.
9. هه‌ماهه‌نگی
و ڕێكخستنی به‌رنامه‌ی سه‌ردان و میوانداری له‌گه‌ڵ كه‌سوكارو هاوڕێ و ده‌رو
دراوسێدا له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا...
10.
بهرنامهڕێژیكردن بۆ ئه‌نجامدانی عومره و ئیعلتیكاف بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی
خێزان.
11.
پێشبڕكێكردن بۆ له‌به‌ركردنی فه‌رمووده‌كانی تایبه‌ت به ڕۆژوو، به‌تایبه‌ت له
هه‌ردوو كتێبی (بلوغ المرام) و (ریاض الصالحین)دا.
12.
په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌ندامانی خێزان له ڕێگه‌ی وانه و ئامۆژگاری ڕۆژانه و
هه‌فتانه‌وه.
13. چاندنی
هه‌ستی خێر‌و چاكه‌و بانگه‌وازكردن له دڵ و ده‌روونی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌تدا.
چواره‌م/ ئاماده‌كردنی مزگه‌وت،
ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
1.
خۆئاماده‌كردنی پێشنوێژ (ئیمام)ی مزگه‌وت و ئاماده‌بوونی له مزگه‌وت له هه‌موو
نوێژه فه‌رزه‌كاندا به درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زان.
2. دابنكردنی
كاره‌با و سه‌رچاوه‌ی ڕووناكی له ناو مزگه‌وت و ڕێكخستنی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو
مزگه‌وت.
3. گرنگیدان
به حه‌وزی ئاو و بۆڕیه‌كان و چاككردنیان و پاككردنه‌وه‌یان.
4. هاندانی
موسڵمانانی مزگه‌وت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ پێویستیه‌كانی مزگه‌وت وه‌ك (ئاو و
كاره‌با و بۆن و ده‌سڕ و....هتد).
5.
میوانداریكردن و بانگكردنی زانایان و شاره‌زایان بۆ مزگه‌وت تاكو له‌مانگی
ڕمه‌زاندا وتار‌و ڕێنمایی پێشكه‌ش به نوێژخوێنان بكه‌ن
6. ئیمامی
مزگه‌وت پێویسته كتێبێكی گونجاو هه‌ڵبژێرێت و له‌دوای یه‌كێك له نوێژه‌كان بۆ
نوێژخوێنان و ئاماده‌بووانی مزگه‌وتی شه‌رح بكات و ڕوونی بكاته‌وه.
7. سازدانی
پێشبڕكێی ڕۆژانه و هه‌فتانه بۆ ئاماده‌بووانی مزگه‌وت.
8. دیاریكردنی
لیژنه‌یه‌ك بۆ سازدان و ئاماده‌كردنی ژه‌مه خۆراكێك بۆ به‌ربانگكردنه‌وه و ڕۆژوو
شكاندنی موسڵمانان و سه‌رپه‌رشتیكردنی له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌وه.
9. دابه‌شكردنی
شریت و كتێب و نامیلكه‌و بڵاوكراوه‌ی پێویست به‌سه‌ر دانیشتوانی گه‌ڕه‌كدا.
10. دیاریكردنی
(2-3) شه‌و له‌مانگێكدا بۆ سازكردنی (به‌ربانگكردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ) له‌ناو
مزگه‌وتدا به شێوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سه‌و خۆراكێك بێنێت و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئیمامی
مزگه‌وتدا پێكه‌وه كۆببنه‌وه.
11. سازكردنی
به‌رنامه‌ی خۆش و ته‌رفیهی بۆ لاوان و گه‌نجان.
12. ئیمام
هه‌وڵ بدات له‌نوێژه‌كانی ته‌راویحدا به‌لای كه‌مه‌وه خه‌تمه‌یه‌كی قورئان بكات.
13. كردنه‌وه‌ی
خولی شه‌رعی و زانستی بۆ موسڵمانان.
14.
بهرنامهڕێژیكردن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هه‌ژاراندا.
15. هاندانی
ئه‌هلی مزگه‌وت بۆ سه‌ردانیكردنی یه‌كتری له‌به‌رخودا له‌م مانگه پیرۆزه‌دا،
هه‌روه‌ها یه‌كتربینین و به‌یه‌كگه‌یشتن له‌دوای نوێژی جه‌ژن جا له‌ناو مزگه‌وت بێت
یا له‌ناو ماڵ یا له‌هه‌ر شوێنێكی تری گونجاو بێت.
و بالله
التوفيق، و صلى الله على سيدنا محمد و على آله و صحبه و سلم.
- له‌لایه‌ن: دڵشاد موحه‌ممه‌د
26/9/2007
سه‌رچاوه:
www.saaid.net |