|
خوشكی ئازیز
ئه‌گه‌ر ویستت خۆشترین كات به‌سر به‌ریت له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا پێویسته
پێشتر به‌رنامه‌یه‌كی بۆ دابڕێژیت بۆ ئه‌م سێ ڕۆژه‌ی جه‌ژن, كه ئێمه لێره‌دا
ئاماژه به هه‌ندێ كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه به‌رنامه‌ی خۆتان به هیوای
سوودمه‌ندیتان و جه‌ژنێكی پڕ خۆشی و شادی:

1- (سوپاس و ستایش كردنی خوا): له‌گه‌ڵ
خۆرئاوابوونی ئاخیر ڕۆژی ڕه‌مه‌زان سوپاس و ستایشی خوا بكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م
مانگه كۆتایی هات و تۆش یه‌كێك بوویت له ڕۆژووه‌وانی ئه‌م مانگه, وه دوعای زۆر
بكه و داوا له خوای گه‌وره بكه كه په‌رستش و خێر و خێراتی ئه‌م مانگه‌ی لێ
وه‌ربگرێت وه له گوناه و كه‌م و كوڕی ئه‌م مانگه‌ت خۆش بێت ...
2-
(ته‌كبیر كردن):
له شه‌وی جه‌ژنه‌وه تا كاتی نوێژی جه‌ژن چه‌نێك توانیت (ته‌كبیری جه‌ژن)
بڵێره‌وه.
3-
(زه‌كاتی سه‌رفیتره):
ئه‌گه‌ر باوكت یان هاوسه‌ره‌كه‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره هه‌ڵ ئه‌ستن زوو
بیریان بهێنه‌وه, وه ئه‌گه‌ر خۆشت پاره و توانات هه‌بوو ئه‌توانی خێر بكه‌یت و
یارمه‌تی هه‌ژار و نه‌دارانی مسوڵمانان بده‌یت. به تایبه‌ت منداڵی هه‌تی و
ئافره‌تی بێوه‌ژن, بۆ ئه‌وی خه‌نده و خۆشی بخه‌یته سه‌ر لێو و دڵیان له‌م
جه‌ژنه‌دا.
4-
(نوێژی جه‌ژن):
به‌شداری كردنت له نوێژی جه‌ژن دا, ئه‌ویش باشتر وایه پێش نوێژ خۆت بشۆیت و
باشترین جلێك كه هه‌ت بێت له‌به‌ری بكه‌یت (به بێ ڕۆژوون له خۆجوانكردن و جل و
به‌رگدا) پاشان بڕۆی به‌ره‌و نوێژ بۆ مزگه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشكان و خێزانه‌كانی
تردا ئه‌گه‌ر لات هه‌بوون و جه‌ژنه پیرۆزه و گه‌ردن ئازادیان له‌گه‌ڵ ده‌سته
خوشكانت بكه‌یت.
5-
(چاكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانت):
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوشكێك یان خزمێك یان هه‌ر كه‌سێكی تر بێت په‌یوه‌ندیت تێك چووبوو
ئه‌وا جه‌ژن بكه هه‌لێك و لێبورده‌به به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه و له‌گه‌ڵی ئاشت
به‌ره‌وه و په‌یوه‌ندیت دروست بكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵی دا.
6-
(سیله‌ی ڕه‌حم):
جه‌ژن باشترین فرسه‌تێكه بۆ به‌جێ گه‌یاندنی سیله‌ی ڕه‌حم به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌ردانت نه‌كردوون به‌هۆی ئیش و كار‌و باری
ماڵ و خوێندن, له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌توانیت سه‌ردانیان بكه‌یت و هه‌روه‌ها داوای
گه‌ردن ئازادیشیان لێ بكه‌یت كه ماوه‌یه‌كی زۆره لێیان دابڕاوی. وه بۆ ئه‌و
خێزانانه‌شی له هه‌نده‌ران و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن له‌م ڕۆژه‌شدا زۆر به‌ئاسانی
ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ كوردستان ته‌نانه‌ت له‌ڕێی ته‌له‌فونیشه‌وه ئه‌و
به‌سه‌ركردنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیه دروست بكرێت و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانمان و كه‌س و كار
و ماڵی دۆستانمان كه له‌كوردستانن و دوورین لێیانه‌وه به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه.
7-
(پێشوازی میوان):
باشترین كات بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی تێدا بكه‌یت له میوانه‌كانت دوای نوێژی
نیوه‌ڕۆیه, كه ئه‌توانیت له ماڵه‌وه جوانترین جلێك كه بۆ جه‌ژن كڕیته و
له‌به‌ری بكه‌یت و هه‌روه‌ها خۆت بڕازێنیته‌وه (ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه یان له‌گه‌ڵ
میوانه‌كان كه‌سێكی نامه‌حره‌م به تۆیان له‌گه‌ڵ نه‌بوو), له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش دا
خه‌نده و پێكه‌نینی سه‌ر لێوه‌كانت جوانیه‌كی بێ سنورن.
8-
(ئاهه‌نگ و كۆبوونه‌وه):
ئه‌گه‌ر له نزیكی خۆت ده‌سته خوشكێكی زۆر هه‌بوون ئه‌توانن به‌یه‌كه‌وه
به‌رنامه‌یه‌ك داڕێژن بۆ جه‌ژن و ئاهه‌نگێكی بچوك ساز بده‌ن, به‌وه‌ی كه هه‌موو
له ماڵێك دا كۆببنه‌وه و پێشبڕكێ ی پرسیار و وه‌ڵام و هه‌ندێ دیاری و ئاماده
بكه‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن چ بۆخۆتان بێت یان بۆ منداڵه‌كانتان بكرێت.
9-
(په‌یوه‌ندی خێزانی):
باشترین كاتێك بۆ به‌ره‌و پێش بردن و چاكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرد و كوڕ و
كچ و دایك و باوكیان جه‌ژنه, ئه‌ویش به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی
خێزانه‌كه‌ت دڵی لێت ئێشابوو جه‌ژن بكه به فرسه‌تێك و دڵیان ئاشت بكه‌ره‌وه و
داوای گه‌ردن ئازادی له دایك و باوك و خوشك و براو هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه.
10- (ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان):
بۆ ئه‌وه‌ی خێر و ئه‌جر و پاداشتی زیاتر به‌ده‌ست بهێنیت شه‌ش ڕۆژ له مانگی
(شه‌وال) به‌ڕۆژوو ببه, هه‌تا به‌ر ئه‌وو فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ویت كه
ده‌فه‌رموێت: ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نساری (خوا لێی رازی بێت) گێڕایه‌وه كـه
پێغه‌مبه‌ر فه‌رمـووی: ((مَنْ صَامَ رمضان، ثُمَّ أتْبَعَهُ سِتّاً مِنْ شَوَّال ،
فَكَأنمَّا صَامَ الدَّهْر) رواه الجماعة الا البخاري والنسائي. واته: هه‌ر كه‌س
ڕه‌مه‌زانه‌كه وشه‌ش رۆژی مانگی شه‌وال به‌ڕۆژوو بێت، وه‌ك ئه‌وه وایه ساڵه‌كه
هه‌مووی به‌ڕۆژوو بوو بێت. (چونكه هه‌ر چاكه‌یه‌ك به ده‌یه، سی رۆژه‌ی ره‌مه‌زان
ده‌كاته سێ سه‌د ڕۆژ و شه‌ش ڕۆژی شه‌ووالیش ده‌كاته شه‌ست ڕۆژ، هه‌ردووكیان
ده‌كاته سێ سه‌د و شه‌ست ڕۆژ كه به‌قه‌ده‌ر رۆژانی ساڵه‌كێكه). به‌ڵام ده‌بێت
تێبینی ئه‌وه‌ش بكرێت كه‌وا ڕۆژووی ئه‌و شه‌ش ڕۆشه مه‌رج نیه له‌سه‌ر یه‌كه بێت،
واته ده‌توانیت له‌و مانگه‌دا له چ ڕۆژانێكی بیگریت ته‌نها ڕۆژانی هه‌ینی نه‌بێت
به‌ته‌نها، وه ڕۆژی یه‌كه‌ی جه‌ژنیش نابێت به‌ڕۆژوو بیت، به‌ڵكو ڕۆژی جه‌ژن ڕۆژی
ده‌ربڕینی خۆشی و شادی یه و خواردن و خواردنه‌وه‌یه، نه‌ك خۆبرسی كردن و
خۆماندووكردن و خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه.
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان

|