|
پێده‌چێت نینۆكی
درێژ‌و بۆیه كرا‌و وه‌ك ژینگه‌یه‌كی له‌بار وابێت بۆ زیادبوونی به‌كتریای كوشنده
هه‌رچه‌نده نینۆكه‌كان پاك بكرێنه‌وه‌و گرنگی زۆریشی پێ بدرێت, ئه‌مه تازه‌ترین
توێژینه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به نینۆكی درێژ‌و بۆیه كرا‌و كه شاره‌زایانی ئه‌مریكی
له جامیعه‌ی جۆرجیا ئه‌نجامیان دا له‌سه‌ر نینۆكی كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش كه‌ر.
به پێی ئه‌م
لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر گۆشتی ژێر نینۆكی درێژ‌و مامناوه‌ندی خۆبه‌خش كه‌ره‌كان
ئه‌نجام درا ده‌ركه‌وت كه له‌ژێر نینۆكه‌كاندا به‌كتریای زیان به‌خش هه‌یه,
پاشان
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان داوایان له خۆبه‌خش كه‌ره‌كان كرد كه ژێر نینۆكه‌كانیان پاك
بكه‌نه‌وه زۆر به ووردی, كه فڵچه‌ی تایبه‌تی نینۆك پاكردنه‌وه‌یان به‌كار هێنا,
به‌جۆرێك پاكیان كرده‌وه كه زۆر له ششتنی ده‌ست به سابون پاك تر بوو,
ئه‌وه‌ی لێره‌دا
گرنگه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌ژێر نینۆكه درێژ‌و ڕه‌نگ كراوه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌یان
به‌كتریا بینی كه به‌سبێت بۆ ژه‌هراوی كردنی گه‌ده (مه‌عیده), له‌چاو نینۆكه
مامناوه‌نده‌كان كه هه‌رچه‌نده به فڵچه‌ی تایبه‌ت پاك كرابوونه‌وه.
ئه‌وه‌ی وای كرد
كه له‌م باسه بكۆڵرێته‌وه له ئه‌مریكادا ئه‌وه بوو كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی
ئه‌مریكا كاتێك كه له توالێت
دێنه ده‌ره‌وه ده‌ستیان باش ناشۆن, بۆیه دوای ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بڕیار درا
كه نینۆكی درێژ قه‌ده‌غه بكرێت له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و شوێنانه‌دا كار
ده‌كه‌ن كه خۆراكی تێدا ئاماده ده‌كرێت, وه داوا له كرێكارانی به‌شی خواردن
كرا كه نینۆكه‌كانیان كورت بكه‌نه‌وه‌و ده‌ستیان باش بشۆن پێش كاركردن.
سوپاس بۆ خوا كه
ئێمه‌ی مسوڵمان بێ ئه‌وه‌ی خۆمان هه‌ست پێ بكه‌ین دینه‌كه‌مان پارێزگاری له
ته‌ندروستیمان ده‌كات به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی
الله علیه وسلم) فه‌رمانمان پێ ده‌كات به كورت كردنه‌وه‌ی نینۆكه‌كانمان.
به‌هیوای ته‌ندروستیه‌كی
باش بۆ هه‌موو لایه‌ك.
خوشكی ئازیز/
نازه‌نین/ نه‌رویج
سه‌رچاوه/
ڕۆژنامه‌ی
الشرق الاوسط،
ژ: 9263. |