|
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
زانستی دا هاتووه كه ئافره‌ت تا زیاتر به‌زالیا (فول الصویا) بخوات ڕێژه‌ی تووش
بوونی به سه‌رِه‌تانی ڕه‌حم كه‌متره, هه‌روه‌كو زانراوه له نێوان هه‌موو (10)
حاڵه‌تی
شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌حم (9) دانه‌یان له به‌رگی ناوه‌وه‌ی ڕه‌حم (بطانة الرحم -
endometrium) دروست ئه‌بێت, وه توێژینه‌وه‌كه ده‌ری خستوه كه ئافره‌تانی
دانیشتوی ئاسیا كه‌متر توشی شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌حم ئه‌بن به‌ڕێژه‌ی (3 تا 5)
ئه‌وه‌نده‌ی له‌چاو ئافره‌تانی ئه‌وروپا, وه ئافره‌تانی ئاسیا زیاتر به‌زالیا
به‌كاردێنن له ژه‌مه خواردنه‌كانیاندا به ڕێژه‌ی (25) ئه‌وه‌نده‌ی ئافره‌تانی
ئه‌وروپا.
ئایا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك
هه‌یه له‌نێوان به‌زالیاو شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌حم؟!
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له
لایه‌ن لێكۆڵه‌ره‌وانی (په‌یمانگای شێرپه‌نجه له چین) درایه‌وه, هه‌ستان به
به‌راوورد كردنی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی به‌زالیا كه ده‌خورێت له لایه‌ن (832) ئافره‌تی
چینی كه تووش بوونه به شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌حم و ته‌مه‌نیان له (30 - 69) ساڵ بوونه،
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژه‌یه به‌زالیایه‌ی ده‌خورێت له‌لایه‌ن (846) ئافره‌تی چینی تر كه
شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌حمیان نی یه. وه ڕێژه‌كه‌ش به‌رز تر بوو له‌نێو ئافره‌تانی
قه‌ڵه‌و. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش به‌پێی ئه‌و زانیاریه بوو كه بریتی بوو له ڕێژه‌ی
به‌زالیه كه خوراوه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا.
ده‌نكه‌كانی (به‌زالیا)ش
مادده‌ی (ئیسۆفلافۆنی - isoflavones) تیادایه وه‌كو (جینێستیبن - genistein) و
(دیادزین - diadzein) وه‌كو تێكه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌نێو كۆمه‌ڵه ئیسترۆجیناتی
ڕووه‌كی كه له ده‌نكه‌كانی به‌زالیادا هه‌یه، ئه‌ویش خۆی له‌خۆیدا كاریگه‌رێكی
دووفاقه‌یی هه‌یه، یه‌كه‌میان: كاریگه‌ریه‌كی ئیسترۆجینی لاواز، دووه‌م:
كاریگه‌رێك له دژه ئیسترۆجین.
ئه‌وه‌یشی زانراوه كه
ئیسترۆجین له لاشه‌ی ئافره‌تدا ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له ده‌ركه‌وتنی
شێرپه‌نجه‌ی رِه‌حم، وه ئه‌و خڕۆكه ڕۆنیانه‌ی لاشه‌ی ئافره‌ت مادده‌وی ئیسترۆجین
ده‌رده‌هێنێ، بۆیه چه‌ند قه‌ڵه‌ویی زیاد بێت ئه‌وا ڕێژه‌ی ئیسترۆجین زیاد ده‌بێت،
كه ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی ئه‌گه‌ری كاریگه‌ری ئیسترۆجین زیاد ده‌كات به توشبوونی
شێرپه‌نجه.
نازانرێت ده‌نكه به‌زالیا
چۆن كاریگه‌ری ده‌بیت له كه‌م كردنه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌حم ڕاسته‌وخۆ، به‌ڵام
ده‌ركه‌وتووه كه مادده‌كانی ئیسترۆجینی ڕووه‌كی هه‌ڵده‌ستێت به كه‌مكردنه‌وه
كاریگه‌ری ئیسترۆجینی سروشتیی كه له لاشه‌ی ئافره‌تدا هه‌یه. ئه‌ویش به یه‌ك
گرتنی ئه‌و تێكه‌ڵانه‌ی له ده‌نكه‌كانی به‌زالیا هه‌یه له‌گه‌ڵ مادده‌ی
ئیسترۆجینی سروشتی كه له لاشه‌دا هه‌یه، به‌م شێوه‌یه كاریگه‌ری ئیسترۆجین كه‌م
ده‌كاته‌وه له تووش بوون به شێرپه‌نجه.
هه‌روه‌ها ئیسترۆجینه
ڕووه‌كیه‌كان هه‌ڵده‌ستن به‌ڕێگرتن له دروست بوونی ئه‌نزیمی ئستیرویدی، وه
یارمه‌تی خوێن زیاتر ئه‌دات تا ڕزگاری ببێت له مادده‌ی ئیسترویدی, وه دروست بوونی
هه‌ندێ مادده‌ی پرۆتینی زیاتر ده‌كات كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به هۆرمۆنه مێ
یینه‌كان.
بۆیه هه‌تا ئافره‌ت
به‌زالیا زیاتر بخوات ڕێژه‌ی ده‌ركه‌وتنی شێرپه‌نجه ڕه‌حم كه‌متر ده‌بێت، له‌به‌ر
ئه‌مه دكتۆره‌كان ئامۆژگاری ئافره‌تان ده‌كه‌ن به گرنگی دان به خۆراكی به‌زالیا
وه زۆر خواردنی, به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له (40) ساڵ
تێپه‌ڕیوه له‌به‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی توش بوون به شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌حم. خوای گه‌وره
هه‌موو خوشكێك دوور بكات له‌م نه‌خۆشیه ترسناكه. امین
تێبینی/ بابه‌ته‌كه له
سایتی (لها اون لاین) ده‌رم هێناوه، نوسینی دكتۆر سه‌لامه به‌شیر
خوشكی ئازیز/ نازه‌نین/
نه‌رویج |