|
زاناكان له
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌ویان دۆزیه‌وه كه مه‌لحه‌می ده‌ركی كه له ڤیتامین (A)
دروست كراوه
پارێزگاری دژی شێرپه‌نجه‌ی پێستی ئه‌و كه‌سانه
ده‌كات
كه
ده‌شێت دوچاری نه‌خۆشیه‌كه‌بن.
توێژه‌ره‌وه‌كان
له‌و توێژینه‌وانه‌ی كه ئه‌نجامیانداوه بۆ دیاریكردنی چالاكی چاره‌سه‌ری ده‌ركی
به
ماده‌ی تازاروتین,
كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له لێ وه‌رگیراوه‌كانی ڤیتامین
(A) تایبه‌تمه‌نده
به چاره‌سه‌ری زیپكه‌ی هه‌رزه‌كاران و سه‌ده‌فی, مشكی توش بوو به شێرپه‌نجه‌ی
پێست دوای ئه‌وه‌ی تیشكی سه‌رووبنه‌وشیان لێ درا, ئه‌و ماده‌یه نه‌یهێشت (85) له
سه‌دا له‌و دۆمه‌ڵانه له ژماره‌و قه‌باره‌دا ده‌ركه‌وێت، ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه
ماده‌ی ریتینوید كه له ده‌مه‌وه وه‌رده‌گرێت چالاكه له بچووكردنه‌وه‌ی دۆمه‌ڵی
ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی شیرپه‌نجه‌ی پێست بوون, به‌ڵام ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و
دریژ رای بگرێت. زاناكان له كۆلیژی پزیشكی زانكۆی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكی ووتیان
كه ریتینویدات كه له شیوه‌ی مه‌لحه‌م كرێمی ده‌ركی دروست كراوه بێ مه‌ترسی یه
بۆ پاراستن له شێرپه‌نجه‌ی پێستی ئه‌و كه‌سانه‌ی ترسی توشبوونیان لێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها روونیان كرده‌وه كه مشكی به‌كارهاتوو له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا
نموونه‌یه‌كی باشن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی بوون كۆنیشانه‌ی تای خانه
تفته‌كان, كه ئه‌مه‌ش نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌ییه ده‌بێته هۆی خراپ بوونی
به‌رده‌وامی پیست و كۆئه‌ندامی ده‌مار و چاوئیسك, وه ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی
ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شێرپه‌نجه‌ی خانه‌ی تفت, كه به‌هۆی به‌رهه‌م هینانی جینیكی
بۆماوه‌ییه له رێگای جینی
(patchedi)یه‌وه,
هه‌ر تێكچوونێك ده‌بێته هۆی تووش بوونی جۆره‌ها
وه‌ره‌می جیاواز.
هه‌روه‌ها
پزیشكه‌كان له گۆڤاری
توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌دا روونیان كرده‌وه كه شێرپه‌نجه‌ی خانه‌ی تفت
نه‌خۆشییه‌كی زۆر
بڵاوه له‌ناو خه‌ڵكدا و زیاتر له‌و ناوچانه‌ی كه به
به‌رده‌وامی هه‌تاو لێیان ده‌دات ده‌ركه‌وت و زۆر به هیواشی
بڵاوده‌بێته‌وه,
به‌ڵام
ده‌بێته هۆی تێك چونی
گه‌وره له شوێنی
تووش بووندا وتێك
چوون ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پشت گوێ بخرێت یان چاره‌سه‌ر به هه‌ڵه بكرێت
ئه‌وا
ته‌شه‌نه ده‌كات,
له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا رێژه‌ی چاك بونه‌وه‌ی زۆره ئه‌گه‌ر به ڕاستی
چاره‌سه‌ری بكرێت.
ئاماده‌كردنی: خوشكی ئازیز سۆزیار
كاره‌وان - هه‌ولێر
|