منداڵ له‌بار چوون له مانگی یه‌كه‌می سك پڕی دا ڕووده‌دات، به‌ڵام له مانگه‌كانی
نزیك كۆتایی زۆر كه‌متره، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی زۆر كه‌م بۆ له‌بار چوون هه‌ر
هه‌یه، وه به‌رده‌وام ئافره‌تی سك پڕ و پزیشك له یادیانه....
به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر دوای مانگی سێهه‌می سك پڕی له‌بار چوون ڕووی دا ؟؟!!
زۆرێك له خوشكان كه منداڵیان له‌بار چووه ده‌ڵێن:
هه‌رچه‌نه مانگه‌كانی سه‌ره‌تام بڕیوه كه‌چی سكه‌كه‌م له‌بار چوو! ئه‌و ماوه‌یه‌ی
مه‌ترسی هه‌بو بۆ له‌بارچوون بڕیبووم، بۆیه بێ خه‌م ببووم، به‌ڵام له‌پڕ
منداڵه‌كه‌م له‌بارچوو. ئه‌ی باشه چی ڕووی دا؟ هۆی ئه‌م له‌بار چوونه چی بوو؟
هۆكاری منداڵ له‌بار چوون زۆر و جیاوازن به‌ڵام یه‌كێك له هه‌ره هۆكاره
گرنگه‌كان بریتی یه له فراوان بوونی ملی منداڵدان.
- فراوان بوونی ملی منداڵان (ڕه‌حم) بریتی یه له: شل بوونه‌وه و فراوان بوونی
ملی منداڵدان كه ئه‌م شوێنه ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له پارێزگاری كردن له
كۆرپه‌له‌ی ناو سك، كه له بنچینه‌دا پێویسته ئه‌م شوێنه ته‌سك بێت بۆ ئه‌وه‌ی
منداڵه‌كه له ناو ڕه‌حمدا نه‌یه‌ته خواره‌وه و له توره‌كه‌ی ڕه‌حم ده‌ر
نه‌چێته ده‌ره‌وه.
هۆكاره‌كانی فراوان بوونی ملی ڕه‌حم بریتین له:
1- شل بوونه‌وه‌ی گۆشتی ره‌حم كه ئه‌مه‌ش به زۆری بۆماوه‌یی یه (ویراسی یه).
2- زۆر دوویاره بوونه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له‌بارچوون كه ده‌بێته هۆی فراوان
بوونی ملی ڕه‌حم.
3- بوونی به‌ربه‌ست له‌ناو ڕه‌حمدا وه‌ك: ڕیشاڵی گۆشتی، ڕێگری دروست بووی زیاده
(خولقی) له‌ناو ڕه‌حمدا، ڕه‌حمی شێوه دوو شاخی)
4- دڕانی ملی ڕه‌حم له كاتی منداڵ بوونی خێرا و هه‌ڵه دا، كه زۆر جار له كاتی
منداڵ بووندا پزیشك به مقه‌ست ملی منداڵدان ده‌بڕێت بۆ ئاسان كردنی منداڵ بوون
به‌ڵام دواتر به‌جێی ده‌هێڵێت و نایدورێته‌وه، كه ئه‌م كرانه‌وه‌یه هه‌ر وه‌ك
خۆی ده‌مێنێته‌وه تا كاتی دوو گیانی ئافره‌ته‌كه به منداڵێكی تره‌وه كه
ئه‌مه‌ش له كاتی گه‌وره بوون و زیاد بوونی كێشی كۆرپه‌له‌ی تازه ملی منداڵان
به‌هۆی ئه‌م دڕاویه ده‌كرێته‌وه و فراوان ده‌بێت و ده‌بێته هۆی خزانه
خواره‌وه‌ی ئه‌و توره‌كه‌یه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی تێدایه و له‌م كاته‌شدا له‌بار چوون
ڕووده‌دات.
5- زۆر مناڵ بوون.
جیاوازی منداڵ له‌بار چوون:
جیاوازی هه‌یه له نێوان ئه‌و له‌بارچوونه‌ی له مانگی یه‌كه‌می سك پڕی‌دا
ڕووده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌بارچوونه‌ی كه به هۆی فراوان بوونی ملی منداڵدانه‌وه
ڕووده‌دات، چونكه له‌بار چوونی مانگی یه‌كه‌م له‌وانه‌یه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی دروست
بوونه‌وه ڕووبدات و له‌وانه‌شه ئافره‌ته‌كه تووشی خوێن به‌ربوون (نه‌زیف) بكا‌ت،
به‌ڵام له‌بارچوون به‌هۆی شل بوونه‌وه‌ی ملی ڕه‌حم كۆرپه‌له تێیدا ده‌مرێ له
كاتێكدا هێشتا هه‌ر بچوكه له ناو ڕه‌حمی دایكی دا.
نیشانه‌كانی له‌بارچوون به‌هۆی ئه‌م فراوان بوونه‌وه:
به داخه‌وه هیچ نیشانه‌یه‌ك نی یه كه ئاماژه به له‌بار چوون به‌هۆی
شلبوونه‌وه‌ی ملی ڕه‌حم بكا‌ت، به‌ڵام هه‌ندێ جار ئافره‌تی دووگیان هه‌ست به
هه‌ندێ ئازار ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ست به پێچی ئازار ده‌كات كه له ناو
له‌شیه‌وه به‌ره‌و ڕه‌حمی ده‌ڕوات.
خۆ ئه‌گه‌ر ئافره‌تی دووگیان هه‌ستی به‌م ئازارانه كرد پێویسته بچێته لای پزیشك
بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین (فه‌حس) كه به هۆی ئه‌م فه‌حسانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه
ئه‌و توره‌كه‌یه‌ی منداڵه‌كه‌ی تێدایه له ده‌ره‌وه‌ی ملی ڕه‌حمدایه یان له
شوێنی خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر ملی ڕه‌حم فراوان بێت یان نا.
خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ملی ڕه‌حم فراوان بوو یان توره‌كه‌ی منداڵه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی
ڕه‌حم بوو پێویسته به په‌له بگاته نه‌خۆشخانه بۆ هه‌وڵدان تا كۆرپه‌له جارێكی
تر بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ شوێنی خۆی پێش له‌ناوچوونی.
هه‌روه‌ها به‌هۆی له‌بارچوونی له‌سه‌ریه‌ك پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ت فه‌حسی خۆی
بكا‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ملی ڕه‌حمی چه‌نێك كراوه‌یه، چونكه له حاڵه‌تی ئاسایی دا
بێ بوونی سك پڕی ده‌بێت ملی ڕه‌حم به ته‌واوی داخرابێت، خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وا
بێ گومان مانای فراوان بوونی ملی ڕه‌حمیه‌تی، هه‌روه‌ها له كاتی دووگیانی دا له
ڕێگه‌ی (Echonographie)
ده‌رده‌كه‌وێت كه ئایا درێژی ملی ڕه‌حم كه‌متره له درێژی ئاسایی كه (2.5) سم
ده‌بێت، یان له ڕێگه‌ی سۆنه‌ری تایبه‌ته‌وه وێنه‌ی ڕه‌حم ده‌گیرێت كه خۆی له
شێوه‌ی سێگۆشه‌دایه، ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی ڕه‌حم گه‌وره‌تر بووبێت له‌و سێگۆشه‌یه
یان پان تر بووبێت ده‌رده‌كه‌وێت كه منداڵدان فراوان بووه.
چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی ئه‌م فراوان بوونه:
تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م حاڵه‌ته بریتی یه له به‌ستن به پلاستیك، به تایبه‌ت
دوای تووش بوونی ئافره‌تی دووگیان به له‌بار چوون له نێوان مانگی سێهه‌م و
به‌ره‌و سه‌روتر.
به‌ستن به‌پلاستیك بریتی یه له جۆره پلاستیكێك دروست كراوه پانیه‌كه‌ی نیو
سانتیمه‌تر ده‌بێت (هه‌ر له شێوه‌ی ئه‌و جۆره پلاستیكه‌دایه كه بۆ مه‌نعی منداڵ
بوون ده‌خرێته ناو ڕه‌حمه‌وه)، به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌وه ده‌خرێته ناو
ده‌می ملی ڕه‌حمه‌وه، (كه به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه به شێوه‌یه‌ك ملی ڕه‌حم پان
ده‌كاته‌وه‌و بواری هاتووچۆی هیچ شتێك نابێت.
وه ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ش نزیكه‌ی نیو سه‌عاتی پێ ده‌چێت و پێویستی به به‌نجی
عمومی هه‌یه.
وه ئه‌م به‌ستنه‌ش له هه‌فته‌ی یانزده‌هه‌مدا ئه‌نجام ده‌درێت بۆ دڵنیابوونه‌وه
له‌وه‌ی كه كۆرپه‌له‌ی ناو سك هه‌ر زیندوه، هه‌روه‌ها نه‌مانی هۆكاره‌كانی له‌بار
چوون هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، وه ئه‌م پلاستیكه‌ش له مانگی نۆدا دوو هه‌فته پێش
منداڵ بوون لاده‌برێت.
نه‌شته‌رگه‌ری دانانی ئه‌م پلاستیكه ئاسانه، به‌ڵام هه‌روه‌ك باسمان كرد له كاتی
دانانی دا ئافره‌ت به‌نجی عمومی ده‌كرێت، هه‌ر بۆیه له‌وانه‌یه هه‌ست به ماندووی
و هیلاك بوون بكا‌ت، جگه له‌مه‌ش ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌كارده‌هێنرێ تایبه‌تن، وه
به هیچ جۆرێك مه‌ترسی بۆ سه‌ر كۆرپه‌له‌ی ناو سك نی یه، هه‌روه‌ها دژه‌ته‌ن
(مضادات حیویة)ی ده‌درێتێ له‌به‌ر مه‌ترسی تووش بوونی ملی منداڵدانی به هه‌وكردن
(االتهابات).
هه‌روه‌ها له كاتی له‌دایك بوونی كۆرپه‌له به سه‌ركه‌وتوویی و هه‌وڵی دووباره
سك پڕی پێویسته جارێكی تر ئه‌م پلاستیكه دابنرێته‌وه چونكه ئه‌م كێشه‌یه هه‌ر
به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه.
خۆ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ڕیشاڵی گۆشتی زیاده له‌ناو ڕه‌حمی دا هه‌بوو پێش سك پڕی،
پێویسته ده‌ریبهێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ڕه‌حمیان شێوه دووشاخی یه،
هه‌روه‌ها دورینه‌وه و چاك كردنه‌وه‌ی هه‌موو دڕاویه‌ك كه به هۆی منداڵ بوونی
خێرا‌و و خراپه‌وه دروست بووه پێشتر، هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به سك پڕیه‌كی ته‌واو
سروشتی.
هیچ وه‌رزشێك نی یه بۆ به‌هێز كردنه‌وه‌ی گۆشتی ڕه‌حم، به‌ڵام هه‌ندێ ده‌رمان
هه‌یه یارمه‌تی سوك كردنی پێچ و ئازاری ڕه‌حم ده‌دات له‌گه‌ڵ پلاستیكه‌كه.
هه‌روه‌ها ته‌مه‌نێكی دیاری كرا‌و نی یه بۆ زۆر زیاتر تووش بوون به كرانه‌وه‌ی ملی
ڕه‌حم، هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان ئه‌گه‌ری تووشبونیان هه‌یه، هه‌ر له كاتی ته‌مه‌نی سك
كردنه‌وه تا ته‌مه‌نی وه‌ستانی توانای سك پڕی.
بۆماوه‌ییش هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م فراوان بوونه نیه به‌ڵكو به هۆكاری لاوه‌كی
داده‌نرێت.
- له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
18/1/2007