|
شتێكی ئاسایی‌یه كه
ئافره‌ت مانگی چه‌ن ڕۆژێك خوێنی هه‌بێت (سوڕی مانگانه), به‌ڵام خوێن هاتن یان
به‌ربوون به‌تایبه‌تی دوای جیماع پێویسته به ووردی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت وه
هه‌ندێ جار پێویست به سه‌ردانی دكتۆر ده‌كات.
كاری جیماع به شێوه‌یه‌كی
توند و تیژ هۆیه‌كی ڕاسته‌وخۆیه بۆ ڕوودانی نه‌زیفی ڕه‌حمی ئافره‌تان وه هه‌ندێك
جار به‌هۆی ئیلتیهاباته جۆر به‌جۆره‌كانی ڕه‌حمی ئافره‌تانه‌وه ڕووده‌دات, وه
سه‌لمێندراوه كه هه‌ندێك كات پێدانی ئه‌سپرین و حه‌پی مه‌نعی منداڵ بوون ده‌بێته
هۆی نه‌زیفی ڕه‌حم.
وه له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی
ترسناكدا تووش بوونی ڕه‌حمی ئافره‌ت به شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌حم هۆی ئه‌م نه‌زیف
بوونه‌یه.
وه بۆ چاره‌سه‌ركردن
پێویسته له‌كاتی ڕوودانی نه‌زیف دا سه‌ردانی دكتۆر بكرێت تا ئاگادار بكرێنه‌وه
هۆی ڕوودانی ئه‌م نه‌زیفه چی بووه، وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدات به پشتیوانی
خوا.
وه ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا
كه هه‌موو جۆره چاره‌سه‌رێكی هۆرمۆنی بووه‌ستێنرێت ئه‌گه‌ر پێشتر به‌هۆی
نه‌خۆشیه‌كه‌وه بۆ ئافره‌ته‌كه نوسراوه.
وه هه‌روه‌ها ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی ئیلتیهاب و حه‌ساسیه‌تی ڕه‌حمیان هه‌یه پێویسته سه‌ردانی پزیشكی
ئافره‌ت بكه‌ن تا ڕێگه بگرن له زیاد بوونی, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره نه‌بێته هۆی
تووش بوون به نه‌زیف.
له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
|