بێگومان هه‌ندێك خووی خراپ هه‌ن كه
ڕێژه‌یه‌كی زۆر یان كه‌م له خه‌ڵكی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و به بڕوای خۆیان وا
ده‌بینن كه هیچ زیانێكی نابێت بۆیان وه پێیان وایه كه كارێكی باش ده‌كه‌ن
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیمان ده‌خاته به‌ر ڕه‌شه‌بای نه‌خۆشی یه‌وه, لێره‌دا
به پێویستمان زانی به كورتی له‌و باره‌یه‌وه بدوێین:
خواردنه‌وه‌ی چا له دوای نانخواردن
به بێ بوونی ماوه له نێوانیاندا:
ئه‌وه‌ی زانراوه ده‌رباره‌ی چا،
خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌سوده, وه ماده‌ی (عفسین)ی تێدایه كه ڕێگه له هه‌ڵمژینی
ئاسن ده‌گرێت له لایه‌ن ڕیخۆڵه‌كان. وه ئه‌گه‌ر هاتو ئێمه یه‌كسه‌ر له دوای نان
خواردن خواردمانه‌وه ئه‌وه لاشه‌مان بێ به‌ش ده‌بێت له‌و سوده وه له لایه‌كی
تریشه‌وه له‌وانه‌یه ببێته هۆی توش بونی كه‌م خوێنی.
گومانی تێدا نی‌یه كه چا سودێكی
زۆری هه‌یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت له زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاگادار بین
چونكه زیانینشی هه‌یه, گه‌ر وانا ئه‌وه توشی زیانمان ده‌كات و خراپێیه‌كانی پێش
باشی‌یه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت.
كه‌سێك ده‌پرسێت: كه‌ی چا
بخۆمه‌وه؟ وه چه‌ندی لێ بخۆمه‌وه له ڕۆژێكدا؟
باشتر وایه خواردنه‌وه‌ی چا له
غه‌یری كاته‌كانی نان خواردندا بێت، وه بۆ ڕێژه‌ی خواردنه‌وه‌كه‌شی له دوو تا سێ
كوپ زیاتر نه‌خورێته‌وه باشتره.
ژیانی سستی و ته‌مبه‌ڵی:
بێگومان ژیانێكی بێده‌نگ و كپ و له
جێ‌خۆ و وه‌ستاو كه هیچ چالاكی‌یه‌ك و جموجۆڵێكی وه‌رزشی نه‌یگرێته‌وه وه‌كو
ده‌رگایه‌كی كراوه وایه بۆ هاتنه ژوره‌وه‌ی چه‌نده‌ها گیروگرفتی ته‌ندروستی كه
مه‌گه‌ر خوا بزانێت مرۆڤ له ده‌رئه‌نجامیدا توشی چی ده‌بێت، وه بۆ وه‌رزش كردنیش
وا پێویست ناكات مرۆڤ هه‌ستێت به كردنی وه‌رزشێكی توند‌و تیژ‌و قورس، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر
وه‌رزشه‌كه‌ش چه‌ند ساده‌و ئاسان بێت لاشه‌ی مرۆڤ سودی خۆی لێ ده‌بینێت و دووری
ده‌خاته‌وه له ده‌ردو نه‌خۆشی. وه وه‌رزشێكیش كه هه‌ر یه‌ك له مرۆڤ بۆ خۆی
ده‌توانێت بیكات وه له‌و بڕوایه‌دام له‌و وه‌رزشه ئاسانتر نه‌بێت ئه‌ویش ڕۆشتنی
پێ و پیاسه‌كردنه.
به‌كارهێنانی ڕۆنی سوره‌وه‌كراوی
زه‌یت زیاتر له چه‌ند جارێك له به‌كارهێنانه‌وه‌ی.
گومانی تێدا نی‌یه
به‌كارهێنانه‌وه‌ی زه‌یتی سوره‌وه‌كراو بۆ چه‌ند جارێك واته چه‌ند جارێك خواردنی
پێ سور بكرێته‌وه باش نی‌یه‌و كاریگه‌ری خراپی لێ ده‌بێته‌وه چونكه پێكهاته‌ی
زه‌یته‌كه ده‌گۆڕدرێت و (ئه‌كسده) ده‌بێت (واته له گه‌ڵ ئۆكسجین تێكه‌ڵ ده‌بێت
و ماده‌یه‌كی تر ده‌به‌خشێت)، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی فڕێدانی چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی
زیان به‌خش بۆ ناو لاشه به‌تایبه‌تی بۆ ناو خوێن به‌ره‌كان وه چه‌نده‌ها
توێژینه‌وه هه‌یه كه ئاماژه له ڕۆڵی ئه‌و پێكهاته زیان به‌خشانه ده‌كات كه
یاریده‌ده‌رێك ده‌بێت بۆ په‌یدابونی شێرپه‌نجه (سه‌ره‌تان)، هه‌ر بۆیه ئامۆژگاری
ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه زه‌یت له‌به‌ر تیشكی خۆر یان ڕۆشنایی دانه‌نرێت به‌ڵكو له
شوێنێكی بێ ڕۆشنایی بێت تاكو توشی (ئه‌كسه‌ده) نه‌بێت و پێكهاته‌یه‌كی زیانبه‌خشی
تیا دروست نه‌بێت.
وه باشترین شت كه پێویسته بكرێت
ئه‌وه‌یه كه زه‌یته‌كه زۆر به‌كار نه‌هێنرێته‌وه بۆ سوركردنه‌وه به‌ڵًكو جارێك
یا دوو جار و پاشان فڕێ بدرێت، وه هه‌یه له ئافره‌تانیش كه‌وا زه‌یتی تازه
ده‌كات به‌سه‌ر زه‌یته به‌كارهاتووه‌كه به‌ڵام ئه‌مه‌ش هیچ ڕۆڵێكی باشتر نی یه
به‌ڵكو وه‌ك ئه‌و په‌نده وایه كه ده‌ڵێت (زه‌یت یان به‌نزین ده‌كات به‌سه‌ر
ئاگردا).
پێوه كردنی خوێ به گۆشته‌وه
پێش ئه‌وه‌ی بیبرژێنین:
ئه‌م خووه‌و هه‌ڵه خراپه كه زۆر
له ئارادایه‌و ده‌كرێت ده‌رئه‌نجامی نادروستی لێ ده‌بێته‌وه چونكه خوێ
كارده‌كاته سه‌ر هه‌ڵمژینی ئه‌و ئاوه‌ی له‌ناو گۆشته‌كه‌دایه ئه‌گه‌ر هاتو ئێمه
خوێمان پێوه كرد پێش برژاندنی، به‌م كاره‌ش به سه‌ختی كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت
بۆسه‌ر له‌ناوچوون و نه‌مانی ئه‌و كانزاو ڤیتامینانه‌ی كه هه‌ن له گۆشته‌كه‌دا
به تایبه‌ت كانزای (ئاسن)، بۆیه ده‌بێت زۆر ئاگاداری ئه‌و خاڵه بین هه‌ر وا به
ئاسانی ئه‌و ماده سوود به‌خشانه له كیس خۆمان نه‌ده‌ین. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش
باشتر وایه گۆشته‌كه ببرژێنرێت پاشان خوێی پێوه بكرێت كه به‌داخه‌وه له‌ناو
خۆماندا زۆر باوه پێش برژاندنی گۆشته‌كه خوێی پێوه ده‌كه‌ین.
پێوه‌كردن و زیادكردنی خواردن
به ده‌رمانی به‌هارات و بیبه‌ری تون:
بێگومان زۆر به‌كارهێنانی به‌هارات
و بیبه‌ری تون كاریگه‌رێكی خراپی هه‌یه بۆسه‌ر گه‌ده‌و ڕیخۆڵه جا چ له ئێستادا
ده‌ربكه‌وێت یان له دواڕۆژ، بۆیه به‌كارهێنانی ئه‌م مادانه ده‌بێته هۆی بریندار
بونی به‌رگی ناوه‌وه‌ی گه‌ده‌و ڕیخۆڵه كه ئه‌ویش ده‌بێته هۆی زیاتر مه‌ترسی له
دروست بونی هه‌وكردنی ئه‌و شوێنانه‌و وه قورحه‌ی گه‌ده.
خواردنی هێلكه به كاڵی:
بێگومان سپێنه‌ی هێلكه له سه‌دا
سه‌د پێكهاتوه له پروتین وه له‌وه گرنگتر برۆتینی (الالبومین)ی تێدایه كه
ئه‌م برۆتینه‌ش پێكهاتوه له ماده‌ی (ترشی ئه‌مینی) كه زۆر پێویست وسه‌ره‌كیه بۆ
لاشه، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه سپێنه‌ی هێلكه ماده‌یه‌كه
به گران هه‌رس ده‌كرێت وه لاشه به‌ته‌واوه‌تی سودی خۆی لێ نابینێت ئه‌گه‌ر هاتو
خورا به‌كاڵی، دیاره ئه‌مه‌ش هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سپێنه‌ی هێلكه‌كه، كه
ماده‌یه‌كی تێدایه ڕێگره له هه‌لمژینی هه‌ندێ له ماده‌ی (ترشی ئه‌مینی)
ده‌گرێت، به‌ڵام خۆش به‌ختانه كوڵاندنی هێلكه‌كه ڕێگه له‌و ماده ترشی‌یه
ده‌كرێت، وه هێلكه‌كه له خواردنێكی زه‌حمه‌ت و گرانه‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ
خواردنێكی سوك و ئاسان له هه‌رس كردن‌دا.
زۆر كردنه‌ناوه‌وه‌ی خواردن بۆ
ناو فرێزه‌رو ده‌ركردنه‌وه‌ی لێی:
واته خواردنێك زۆر بێت و هه‌ر
جاره‌و له فرێزه‌ر ده‌ربكرێت تاكو نه‌رم ده‌بێته‌وه‌و هه‌ندێكی لێ ده‌ربكرێت و
پاشان بخرێته‌وه ناو فرێزه‌ر و به‌م شێوه‌یه چه‌نده‌ها جار نه‌رم ببێته‌وه‌و
جارێكی تر بخرێته‌وه ناو فرێزه‌ر.. بێگومان هه‌ستان به‌م كرده‌وه‌یه زۆر به زویی
ده‌رگا ده‌كاته‌وه له به‌رده‌م میكرۆبه زیانبه‌خشه‌كاندا و به‌هۆی دروستبوونی
پله‌ی گه‌رمیی له‌ناو ئه‌و خواردنانه‌ی نه‌رم بكرێته‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زۆر
به زویی ئه‌و میكرۆبانه گه‌شه‌بكه‌ن و زۆر ببن و پاشان ده‌بنه ژه‌هراوی بوونی
خواردنه‌كان.
وه ئه‌و خواردنانه‌ی كه
هه‌ڵگیراون یان له ناو قوت‌و (معلب) دان له‌و خواردنانه‌ن كه زۆر به زوویی توش
ده‌بن، بۆیه لێره‌دا پێویسته زوو به‌كاربهێنرێن و بخورێن وه دور بخرێنه‌وه له
به‌كارهێنانیان بۆ ماوه‌یه‌كی دورو درێژ.
لێنان و ئاماده كردنی خواردن
له‌سه‌ر ئاگرێكی به‌رز.
بێگومان به‌م كاره‌ش ده‌بێته هۆی
تێك چون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خواردنه‌كه وه هه‌روه‌ها له‌وه‌ش گرنگ تر ئه‌و
ئه‌نزیم و ڤیتامینانه‌ی كه تێیدایه له‌ناوده‌چن به‌هۆی ئه‌و گه‌رمییه زۆره‌وه،
وه له‌ڕوویه‌كی تریشه‌وه ئه‌م كاره یان بڵێین گه‌رم كردنه‌وه‌ی خواردنه‌كه
له‌سه‌ر گه‌رمییه‌كی به‌رز ده‌رئه‌نجامی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شێوه‌و
جۆرێكی تازه‌و سه‌یر له خواردنه‌كه‌دا كه پێشتر نه‌یبووه چونكه له هه‌مووی
گرنكتر له ناوچوونی ئه‌و به‌شه ڤیتامینانه‌یه‌و سودی لێ نابینین وه خواردنێكمان
ئاماده كردوه كه بێ سووده بۆیه باشتر وایه له‌سه‌ر ئاگرێكی مام ناوه‌ند و
له‌سه‌رخۆ لێ بنرێت تا سوود له خواردنه‌كه‌ی وه‌ربگرین.
خواردنی ژه‌مێك كه وا له
هه‌مان كۆمه‌ڵه خواردن پێك هاتبێت:
ئه‌مه‌ش بۆ نمونه ژه‌مێكی خواردن
پێك هاتبێت له نان و برنج و په‌تاته‌و مه‌عكه‌رۆنه وه یان هه‌ندێكی تر كه
هه‌موویان پڕۆتینیان تێدایه و بێبه‌شن له جۆره ماده‌یه‌كی تر. بێگومان ئه‌مانه
كۆمه‌ڵه ژه‌مێكن كه هاوكێش و یه‌كسان نین به‌ڵكو بگره كۆمه‌ڵه ژه‌مێكیشن كه
ناته‌واون‌و ژه‌مێكی ته‌واوو به‌سود پڕناكه‌نه‌وه تاوه‌كو لاشه له‌و ڕۆژه‌دا سودی
ته‌واوی خۆی لێ وه‌ربگرێت، چونكه ئاماده‌كردنی خواردنی ژه‌مێك ده‌بێت له كۆمه‌ڵه
خواردنێكی جیاواز پێك بێت نه‌ك به‌ته‌نها پڕۆتین واته جۆراو جۆر بن.
وه ژه‌مه خواردنێك به‌م شێوه
زۆر پێویست و گرنگه بۆ پارێزگاریكردنی پێویستییه‌كانی لاشه به ڤیتامینه‌كان و
ئاسنه‌كان و پڕۆتینه‌كان و چه‌وریه‌كان و شه‌كره‌كان.
دانانی گۆشتی به‌ستو له‌ناو ئاوی
گه‌رمدا:
ده‌ركردنی گۆشتی به‌ستو له‌ناو
فرێزه‌رو دانانی یه‌كسه‌ر له‌ناو ئاوی گه‌رمدا ده‌بێته هۆی نه‌مان وله‌ناوچونی
به‌شێك له ڤیتامینه‌كان وه ئه‌گه‌ر دیقه‌تیش بده‌ینه گۆشته‌كه ده‌بینین
شێوه‌یه‌كی ناشرین وه‌رده‌گرێت و گۆشته‌كه چرچ ده‌بێت به هۆی ئه‌و ئاوه
گه‌رمه‌وه، وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه ڤیتامینه به‌سوودانه‌مان له كیس نه‌چێت كه
هه‌ن له ناو گۆشته‌كه‌دا ده‌بێت گۆشته‌كه جێ بهێڵرێت تا خۆی به‌له‌سه‌رخۆیی و
هێواش هێواش خاو ده‌بێته‌وه.
زۆر خواردنی ترشی یه‌كان له پێش
خواردن و له كاتی خواردندا:
لێره‌شدا مه‌به‌ستمان له خواردنی
ترشیاته به هه‌موو شێوه‌كانی یه‌وه، بێگومان زیاده‌كردن له خواردنی ترشیاته‌كان
و سركه‌و خه‌ل له پێش خواردن و له كاتی خواردندا كارێكی باش نی یه‌و له ڕوی
ته‌ندروستی یه‌وه خراپه، چونكه ده‌بێته هۆی پڕكردنی لاشه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر
له خوێ به چه‌نده‌ها جار له‌وه‌ی كه لاشه پێویستی پێیه‌تی. وه هه‌موشمان
ده‌زانین كه خوێ زه‌ره‌رو زیانێكی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتو زۆر
به‌كارمان هێنا چونكه هۆیه‌كه بۆ پێشخستنی زۆرینه‌ی نه‌خۆشیه‌كان كه
له‌هه‌موویان گرنگ تر توش بوون به نه‌خۆشی به‌رزبونه‌وه‌ی پاڵپه‌ستۆی خوێن.
خواردنه‌وه‌ی ئاو به ڕێژه‌یه‌كی
زۆر له كاتی ژه‌مه‌كانی نان خواردندا:
بێگومان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
ئه‌گه‌ر بێت‌و زیاده‌ڕه‌وی له ئاو خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بكرێت له‌گه‌ڵ خواردندا،
چونكه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر ده‌زگای هه‌رس كردن مه‌به‌ست له (گه‌ده‌و
ڕیخۆڵه‌كانه) لێره‌دا ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌و خواردنه هه‌رس ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و
ئاوه زۆره‌ی كه خوراوه‌ته‌وه له گه‌ڵیدا.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره‌ش ده‌بێته
هۆی ترشاندنی ئه‌و خواردنه له گه‌ده‌داو قورس بوونی ڕیخۆڵه‌كان وه ده‌رنه‌كردنی
هیچ هه‌واو غازاتێك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دروست بوونی بۆنی ناخۆش و هه‌راسان بوون و
ئیزعاج بوونی ئه‌و مرۆڤه.
زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته‌كان و
ئه‌و سارده‌مه‌نیانه‌ی كه شه‌كریان زۆره:
ئه‌م سارده‌مه‌نیانه‌و
شه‌ربه‌تانه‌ش هه‌ڵگری ڕێژه‌یه‌كی زۆرن له شه‌كره‌كان كه مرۆڤ زۆر به‌ئاسانی
لێیان ده‌خواته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی بۆ دابنرێت یان حسابی بۆ بكرێت، وه
زیاده‌ڕه‌ویش له خواردنیاندا به تێپه‌ڕبوونی كات و زه‌مه‌ن ده‌بێته هۆی تووش
بوون به قه‌ڵه‌وی.
زۆر خواردن له شه‌كره‌كان و
شیرینه‌مه‌نی‌یه‌كان:
خواردنی ئه‌م دوو به‌شه‌ش به
شێوه‌یه‌كی ترسناك ده‌بنه هۆیه‌ك بۆ دروست بونی نه‌خۆشی خوراندن و ڕه‌شبونه‌وی
دانه‌كان و زیاد بوونی كێش و قه‌ڵه‌وی.
خواردنی پاش ماوه‌ی ئه‌و به‌شه
خواردنانه‌ی مه‌نجه‌ڵه‌كان له لایه‌ن چێشت لێنه‌ره‌كه‌وه:
بێگومان له ناو هه‌موو خێزانێكدا
له دوای نان خواردن هه‌ندێك خواردن له‌به‌رده‌م منداڵه‌كان یان له ناو
مه‌نجه‌ڵه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه، وه لێره‌شدا دایكه‌كه یان چێشت لێنه‌ره‌كه
هه‌ڵده‌ستێت به خواردنی ئه‌و بڕه خۆراكه‌ی كه ماوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی خه‌سار
نه‌بێت ئه‌مه‌ش خۆی له خوی‌دا زیاده‌ڕه‌وی‌یه له خواردندا چونكه ده‌بێته هۆی
توش بوون به قه‌ڵه‌وی، وه ده‌بێت ئه‌و به‌شه خۆراكه هه‌ڵبگیرێت و له ژه‌مێكی
تردا بخورێت نه‌ك له هه‌مان ژه‌مدا.
زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه وه
تێكه‌ڵ كردنی به شیر:
خواردنه‌وه‌ی قاوه به ڕێكی و
زیاده‌ڕه‌وی تێدا نه‌كرێت بێگومان سوود ده‌گه‌یه‌نێت و سوودی خۆی ده‌بێت ئه‌و
سوودانه‌ش وه‌ك: (گه‌شانه‌وه‌یه‌كه بۆدڵ، ووریاكه‌ره‌وه‌و
خه‌به‌رداركه‌ره‌وه‌یه‌كه بۆ مێشك و هۆشی مرۆڤ، وه هه‌روه‌ها میز به باشی
ده‌رده‌كات، وه یارمه‌تی هه‌رس كردنیش ده‌دات، له‌هه‌مان كاتدا
هێوه‌ركه‌ره‌وه‌یه‌كه). به‌ڵام زیاده‌ڕه‌وی له زۆر خواردنه‌وه‌یدا زه‌ره‌رو زیان
و كێشه‌ی زۆرری لێ ده‌بێته‌وه وه‌ك (زۆر لێدانی دڵ و توڕه‌بون و هیلاكی و
خه‌ولێنه‌كه‌وتن به تایبه‌تی له شه‌واندا، له ڕویه‌كی تریشه‌وه كێشه دروست
ده‌كات بۆ قورسی له هه‌رس كردن‌دا).
به‌ڵام بۆ تێكه‌ڵاوكردنی شیر به
قاوه باشتر وایه مرۆڤ لێی دور بكه‌وێته‌وه، چونكه قاوه ماده‌ی (كافائین)ی
تێدایه به تێكه‌ڵ بونی له گه‌ڵ شیره‌كه یه‌ك ده‌گرێت له گه‌ڵ ماده‌ی (كازائین)
كه‌وا له‌ناو شیره‌كه‌یه، به‌مه‌ش كێشه دروست ده‌كات بۆ قورسی له هه‌رس كردنی و
تێپه‌ڕبوونی به‌ناو گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌كاندا.
ئه‌م خاڵانه وه‌كو چه‌ند
زانیارییه‌ك باس كراوه تاكو هه‌موو لایه‌كمان ئاگاداربین كه تا چه‌ند سوود و
قازانجی هه‌یه یان زیانی خۆی ده‌بێت تاكو ته‌ندروستی‌یه‌ی باش یاوه‌ری هه‌موومان
بێت.
سه‌رچاوه: گۆڤاری شورا (له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی شورای سعودی ده‌رده‌چێت)
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان