دڵنیایت
بوویته به دووگیان؟
ئه‌مه
یه‌كه‌مین پرسیاره بێته خه‌یاڵی هه‌ر ئافره‌تێك چاوه‌ڕوانی سكپڕی بكات
و به هه‌ستكردن به یه‌كێك یان زیاتر له نیشانه‌كانی دووگیانی، هه‌ندێك له‌و
نیشانانه گریمانێكه بۆ په‌یدابوونی دووگیانی و دروست بوونی كۆرپه‌له له سكی
ئافره‌ته‌كه‌دا به‌ڵام نابێته به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی بۆ سكپڕی. له ماوه‌ی
سه‌ره‌تاییه‌كه‌یدا ده‌توانین لێی دڵنیا بینه‌وه ئه‌ویش له‌ڕێی تاقیكردنه‌وه‌ی میز
یان به‌هۆی ئامێری پێشكه‌وتوه‌وه، ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان له ئافره‌تێكه‌وه بۆ
یه‌كێكی تر جیاوازی هه‌یه و ڕه‌نگه هه‌مان ئافره‌ت له سكی یه‌كه‌مدا هه‌ست به
هه‌ندێكی بكات و مه‌رج نیه هه‌ست به نیشانه‌كانی تر بكات له سكه‌كانی دواتریدا.
تاقیكردنه‌وه
ئه‌و
تاقیكردنه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ باوه پشتی به‌ستووه به بوونی هۆرمۆنێكی دیاریكراو
له‌ناو میزدا و ئه‌م هۆرمۆنه‌ش ڕێژه‌ی زیاتره له كاته‌كانی به‌یانیانی زوودا،
شوێنی ڕینماییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه بكه‌وه‌و گه‌ر ئه‌نجامێكی پێچه‌وانه‌شی پێت
به‌خشی یه‌كسه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كه دووباره بكه‌ره‌وه، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و
هۆرمۆنه‌ی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كه ڕێژه‌كه‌ی ئه‌و كاته
ئه‌وه‌نده نه‌بوبێت ئه‌نجامی ته‌واوه‌تی بدات.
تاقیكردنه‌وه‌ی
میز بۆ دڵنیابوون له سكپڕی ئه‌نجامێكی ته‌واوه‌تی ئه‌دات به ڕیژه‌ی (99%) له
هه‌موو حاڵاته‌كاندا.
لێره‌شدا باس
له‌و نیشانه‌یانه ده‌كه‌ین كه باون و لای زۆربه‌مان ئاشكرایه:
- هه‌ست كردن
به دڵ تێك چوون به‌تایبه‌ت له به‌یانیاندا.
- نه‌مانی حه‌ز
و ئاره‌زوو بۆ هه‌ندێك جۆری خواردن.
- وه‌ستانی
سوڕی مانگانه.
- ڕژاندنێكی
ناسروشتی بۆ ئاوی ناو ده‌م (تف).
- حه‌ز كردن
له هه‌ندێك جۆری تایبه‌ت له خوارده‌مه‌نی.
- په‌یدابوونی
ترشی له گه‌ده‌دا.
- خه‌و گرانی و
ئاره‌زووكردن له نوستن.
- زۆر میزكردن.
- په‌یدابوونی
ئێش و ئازار له سنگدا له‌گه‌ڵ ئاوسبوونی.
مانگی یه‌كه‌م
نیشانه و كاریگه‌رییه‌كان كه له لاشه‌دا دروست ئه‌بێت
1- نه‌مانی
سوڕی مانگانه، ڕه‌نگه له‌كاتی سوڕه‌كه‌دا ته‌نها دڵۆپه خوێنێكی ڕوون بێت.
2- میزكردنێكی
زۆر.
3- هه‌ست كردن
به ماندویه‌تی و خه‌واڵه‌یی.
4- دڵ تێكچوون
و ڕشانه‌وه و زیادبوونی ڕژێنه‌ری ناو ده‌م (تف).
5- دڵه‌كزێ له
گه‌ده و قورسی له هه‌رس كردنی خواردن.
6- ئاوس بوون
له سك و هه‌ست كردن به تێری.
7- نه‌مانی
ئاره‌زووی خواردن یان حه‌زكردن له جۆره خواردنێك.
8- هه‌ست كردن
به ئازار یان نه‌رمیی له سنگدا، یان گۆی مه‌مك ڕه‌نگه‌كه‌ی تۆخ ئه‌بێته‌وه،
هه‌روه‌ها په‌یدابوونی هێڵی شین له‌ژێر پێستی سنگدا به‌هۆی زیادبوونی ڕیژه‌ی ئه‌و
خوێنه‌ی پێی ئه‌گات.
نیشانه و كاریگه‌ریه ده‌روونیه‌كان
1- هه‌ست كردن
به تێكچوونی به‌ڵه‌نس و باری ده‌روونی و ناڕه‌حه‌تی هه‌روه‌كو چۆن له‌پێش سوڕی
مانگانه تووشی ئه‌بوو.
2- خێرا گۆڕینی
هه‌ست و میزاج له بارێكه‌وه بۆ بارێكی تر.
3- كه‌م بوونی
سه‌بر وئارامی و هه‌روه‌ها په‌یدابوونی دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵی و سه‌رسوڕمان.
4- یان هه‌ست
كردن به ترس یان خۆشی و ووره به‌رزی.
بارودۆخی كۆرپه‌له‌كه
له ماوه‌ی
چوار هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا: پاش پیتاندنی هێلكه‌كه له‌لایه‌ن تۆوه‌كه‌وه خانه‌یه‌ك
دروست ئه‌بێت و ده‌ست ئه‌كات به دابه‌ش و زیادبوون بۆ چه‌نده‌ها خانه له ماوه‌ی
دابه‌زینی له‌ڕێی كه‌ناڵی ڤالوبه‌وه به‌ره‌و ڕه‌حم، له چواره‌مین ڕۆژی پیتاندن
ده‌گاته ناو ڕه‌حم و هێلكه‌كه لێره‌دا گه‌شه‌ی كردووه‌و گه‌شتۆته نزیكه‌ی سه‌د
خانه و له بۆشایی ناو ڕه‌حم ده‌مێنێته‌وه، نه‌گه‌شتۆته ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی
به‌چاو ببینرێت، وه خۆراكیش هه‌ر له پێستی ڕه‌حم وه‌رده‌گرێت، له كۆتایی
هه‌فته‌ی سێهه‌مدا هێلكه‌كه ده‌لكێت به پێستی ڕه‌حمه‌وه‌و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێی
ده‌وترێت چاندنی حه‌مل.
- له‌كۆتایی
مانگی یه‌كه‌مدا كۆرپه‌له‌كه زۆر بچوكه به ئه‌ندازه‌ی ده‌نگه برنجێكه.
- پاش دوو
هه‌فته هه‌ندێ ئامێری ناوه‌وه دروست ئه‌بێت وه‌كو دڵ و كۆئه‌ندامی هه‌رس و
ئامێره‌كانی هه‌ست و خڕۆكه‌ی ده‌ماریی (عصبي).
- ده‌ست و
قاچه‌كان ورده ورده په‌یدا ئه‌بن.
خۆراكی ئافره‌تی دووگیان له مانگی یه‌كه‌م دا:
له‌یادت بێت
له‌مه‌ودوا ته‌نها خۆت خۆراك ناخۆیت به‌ڵكو كۆرپه‌له‌یه‌كیشت له‌گه‌ڵدایه، ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت دوو ئه‌وه‌نده‌ی جاران یان ڕێژه‌یه‌كی زۆر بخۆیت، به‌ڵكو هه‌وڵ
بده ئه‌و ژه‌مه خواردنانه‌ی ئه‌یخۆیت پڕ و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت له ڕیژه‌ی پرۆتین و
ڤیتامین و كانزاكان.
گه‌ر هه‌ستت
كرد به برسێتی له نیوان ژه‌مه‌كاندا: سه‌وزه‌ی كاڵ و میوه بخۆ.
چیت پێویسته
له خۆراكدا؟
1- پرۆتین:
به‌لایه‌ن كه‌مه‌وه ڕۆژانه پێویستت به (75) گرامه ئه‌ویش له‌ناو ئه‌م خۆراكانه
هه‌یه: (گۆشت، په‌نیر، هێلكه، ماسی، دانه‌وێڵه).
2- نه‌شه‌ویات:
هێزت پێ ئه‌به‌خشێت، به‌ڵام كێشت زیاتر ئه‌كات، گه‌ر كێشت زۆر بێت هه‌وڵ بده نانی
ساده گه‌نم بخۆ و خۆت بپارێزه له شیرینی و برنج.
3- ریشاڵ: ڕێ
له قه‌بزی ئه‌گرێت، له فاسوڵیا هه‌یه له‌گه‌ڵ میوه، سه‌وزه، گوێز، نانی بۆر
(جۆ) و دانه‌وێڵه به گشتی.
4- چه‌وری:
كه‌می بكه‌ره‌وه، به‌ز و چه‌وری له گۆشته‌كان بكه‌ره‌وه و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده
سوری نه‌كه‌یته‌وه، شیری كه‌م چه‌وری بخۆره‌وه.
5- شیر و
به‌رهه‌مه‌كانی: تا بتوانیت زۆری لێ بخۆ و سوود به‌خشه بۆ خۆت و كۆرپه‌له‌كه‌ت،
چونكه كالسیۆمی تیادایه.
6- ڤیتامین و
كانزاكان: زۆر گرنگه له ماوه‌ی سكپڕیدا، له میوه‌و سه‌وزه‌و شیردا هه‌یه،
هه‌روه‌ها ڤیتامینی (دی) له تیشكی ڕۆژ هه‌یه.
وێنه‌ی كۆرپه‌له‌كه:
|
 |
|
هێلكه‌كه له‌پاش
پێنج ڕۆژ له پیتاندنی
|
|
|
|
 |
|
كۆرپه‌له‌كه له مانگی
یه‌كه‌مدا |
له‌لایه‌ن:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
1/1/2008