زانیاری:
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ئافره‌ته سكپڕه‌كه تاقی ئه‌كرێته‌وه له‌ڕێی تیشكی
سه‌رووی ده‌نگه‌وه بۆ دڵنیابوون له په‌یدابوونی كیسی حه‌مل كه كیسێكه
كۆرپه‌له‌كه‌ی له‌خۆ گرتوه له‌ناو ڕه‌حمدا، كۆرپه‌له‌كه درێژیه‌كه‌ی نزیكه‌ی
سانتیمه‌ترێكه‌و نا‌توانیت بیبینیت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت گه‌ر پزیشك كیسی
حه‌مله‌كه‌ی نه‌بینی ئه‌وا هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ نیه تا دڵنیابیت له سكه‌كه‌ت.
ڕاوه‌ستانی خوێنی بێ‌نوێژی گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی دروست بوونی سكپڕیه هه‌رچه‌نده
جار جارێك لێت تێك ئه‌چێت به‌هۆی هاتنی هه‌ندێ خوێنی حه‌مله‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی
بۆچونی خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت جووت بوون هیچ زیانێكی نیه بۆ سكه‌كه‌ت، چونكه
ماسولكه‌ی ملی ڕه‌حم گرژ ئه‌بێته‌وه‌و به‌ربه‌ستێكی لیقی هه‌یه كه ڕه‌حم
له‌هه‌موو كاریگه‌رێكی ده‌ره‌كی دائه‌خات و ئه‌یپارێزێت. زۆر گرنگه به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك داوده‌رمان به‌كارنه‌هێنیت به‌بێ پرسی پزیشك چونكه كاریگه‌ری ئه‌بێت
بۆسه‌ر كۆرپه‌له‌كه.
نیشانه و كاریگه‌رییه‌كان كه له لاشه‌ی دایكه‌كه‌دا دروست ئه‌بێت
1-
سه‌رێشه‌و دڵ تێكچوون و هه‌ستكردن به ڕشانه‌وه له‌م قۆناغه‌دا به‌هۆی
هۆرمۆنه‌كانه‌وه. (بۆ چاره‌سه‌ریشی: به‌یانیان پارچه پسكیتێك بخۆ و ئه‌وجا له‌ناو
جێگا هه‌سته. ژه‌می سوك و كه‌م بخۆ له ڕۆژگاردا. له‌نێو ژه‌مه‌كاندا ئاو و
شله‌مه‌نی بخۆره‌وه نه‌ك له‌گه‌ڵیدا. خۆت دوور بگره له هۆكاره‌كانی ڕشانه‌وه
وه‌كو بۆن و سابون وشتی تر).
2- زۆر
میز كردن.
3-
ماندویه‌تی و خه‌واڵه‌یی.
4-
قه‌بز بوون.
5-
دڵه‌كزێ له گه‌ده و سستی و قورسی له هه‌رس كردنی خواردن.
6- ئاوس
بوونی سك و هه‌ست كردن به تێری.
7-
نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن یان حه‌زكردن له جۆره خواردنێك.
8- سه‌ر
سوڕ خواردن (گێژبوون) یان له هۆش چوون له هه‌ندێ جاردا.
9-
جله‌كان ته‌سك ئه‌بنه‌وه له كه‌مه‌ر و ئاستی سنگه‌وه.
10-
دانه‌كان: پووكه‌كان لاواز ئه‌بن، بۆیه به‌رده‌وام گرنگی به خاوێنی دانه‌كان بده
و سه‌ردانی پزیشك بكه بۆ ڕێنومایی زیاتر.
11-
پێسته‌كه‌ت: له‌ماوه‌ی سكپڕیدا پێسته‌كه توشی ماڵه ئه‌بێت واته په‌ڵه‌ی وورد
وورد به‌تایبه‌ت به ده‌موچاوه‌وه.
12-
گه‌وره‌بوونی سنگ و فراوان بوونی گۆی مه‌مك، باشتر وایه ستیانێكی نوێی بۆ بكڕی.
13-
هه‌ندێ له ئافره‌تانی سك‌پڕ قژه‌كانیان ده‌ست به درێژی ئه‌كات له‌ماوه‌ی سكپڕیدا.
قژی ووشك زیاتر ووشك ئه‌بێت و قژی چه‌وریش چه‌ورتر ئه‌بێت، هه‌وڵ مه‌ده قژه‌كه‌ت
له‌م ماوه‌یه‌دا بۆیه بكه‌یت، نینۆكه‌كان زووتر درێژ ئه‌بن به‌ڵام به ئاسانی
ئه‌شكێنه‌وه، بۆیه به‌رده‌وام بیبڕه و له‌كاتی ششتنی شتومه‌كدا هه‌وڵ بده
ده‌ستكێش له‌ده‌ست بكه‌یت.
نیشانه و كاریگه‌ریه ده‌روونیه‌كان
1-
هه‌ست به ماندوكردنێكی گشتی، سه‌رگێژبوون یان هه‌ندێ جار له‌هۆش چوون گه‌ر بۆ
ماوه‌یه‌كی زۆر به‌پێوه بیت.
2-
هه‌ست و میزاج گۆڕین له بارێكه‌وه بۆ بارێكی تر.
3-
دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێ.
بارودۆخی كۆرپه‌له‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا
1-
له‌كۆتایی مانگی دووهه‌مدا شێوه‌ی لاشه‌ی كۆرپه‌له‌كه زیاتر له لاشه‌ی مرۆڤ
ئه‌چێت.
2-
درێژیه‌كه‌ی نزیكه‌ی (2 تا 3) سانتیمه‌تره، ئه‌ندازه‌ی سه‌ری سێ یه‌كی درێژیه‌تی.
3-
كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی (9) گرامه.
4- دڵی
هه‌یه و لێ ئه‌دات.
5-
ده‌ست و پێی دروست ئه‌بێت و هه‌روه‌ها بڕبڕه‌ی پشتی و ماسولكه‌ی سكی.
6- ئێسك
شوێنی كڕكڕاگه‌كان ئه‌گرێته‌وه.
7-
مێشكێكی سه‌ره‌تایی بۆ په‌یدا ئه‌بێت.
8- كونی
ده‌م ولوت و زمانێكی بچوكی بۆ دروست ئه‌بێت.
9- چاوو
و گوێ و بۆشایی ناو ده‌می بۆ دروست ئه‌بێت.
وێنه‌ی كۆرپه‌له‌كه:
|
 |
|
له‌ڕێی
سۆنه‌ره‌وه
|
|
 |
|
كۆرپه‌له‌كه له حه‌فته‌یه‌ی پێنجه‌م واته سه‌ره‌تای مانگی
دووه‌م
ته‌نها سانتیمه‌ترێك یا كه‌متر درێژیه‌تی |
|
|
|
 |
 |
|
كۆرپه‌له‌كه له مانگی
دووه‌مدا
|
|
|
|
 |
|
كۆرپه‌له‌كه له
حه‌فته‌ی حه‌وته‌م واته كۆتایی مانگی
دووه‌مدا |
له‌لایه‌ن:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
10/1/2008