زانیاری پێویست:
له‌م
مانگه‌دا كۆرپه‌له‌كه زۆر به‌خێرایی گه‌شه ئه‌كات و هه‌موو ئه‌ندامه
سه‌ره‌كیه‌كانی لاشه‌ی پێك دێت، هه‌روه‌ها كڕكڕاگه‌كان هێدی هێدی ئه‌بن به ئێسك.
ئه‌ی باشه چۆن ئه‌ژێت و له‌كوێوه خۆراك وه‌رئه‌گرێت؟ له‌ناو منداڵانی دایكدا
ئه‌ندامێكی تایبه‌ت گه‌شه ده‌ستێنێ و پێی ئه‌وترێت (وێڵاش) یان له‌كورده‌واری
خۆماندا پێێ ئه‌ڵێن (هاوڕێ)، پارچه كیسێكه له‌سه‌ر پێستی ناوه‌وه‌ی منداڵان دروست
ئه‌بێت و كۆرپه‌له‌كه‌ش له‌خۆ ئه‌گرێت، هه‌موو پێداویستیه‌كانی كۆرپه‌له‌كه له‌ڕێی
(ناوكه په‌تك)ه‌وه دابین ئه‌كات تا ڕۆژی له‌دایكبوونی كه ئه‌بێته په‌یوه‌ندی
ژیان له‌نێوان دایك و كۆرپه‌له‌كه‌ی ناو سكیدا، له دایكه‌وه ئۆكسجین و خۆراك
ده‌گوازێته‌وه بۆ كۆرپه‌له‌كه‌و پاشه‌ڕۆ و ڕژێنه‌ره‌كانیشی ده‌رئه‌هێنێت،
قه‌باره‌ی منداڵبوونیش ئه‌گاته نزیكه‌ی پرته‌قاڵیكی گه‌وره.
به‌هۆی
هۆرمۆنه‌كانه‌وه گۆڕانكاری ئیجابی و باش له پێست دا دروست ئه‌بێت، ده‌موچاو و
پووكی ددانه‌كان ده‌ئاوسێن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری په‌یدابونی په‌ڵه‌ی وورد له
ده‌موچاودا هه‌یه.
باشتر
وایه ڕۆژانه هه‌ستیت به هه‌ندێ وه‌رزشی سوك و ئاسان وه‌كو ڕێكردن.
ڕه‌نگه
هه‌ست بكه‌یت ته‌ندروستیت باش بوبێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له حه‌فته‌كانی پێشوتردا دڵ
تێكچون وڕشانه‌وه‌ت بۆ ده‌هات، دڵ و گورچیله و سییه‌كانت توانایه‌كی زیاتر
ئه‌به‌خشن تاكو پێداویستی كۆرپه‌له‌كه‌ش ده‌سته‌به‌ركه‌ن. ئاره‌زووت بۆ خواردن
ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و پێویسته خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتامین و كانزاكان بخۆیت، شتێكی
سروشتیه به‌هۆی سكه‌كه‌وه كێشت زیاد ببێت و زۆربه‌ی ئافره‌تان له (7 تا 14) كیلۆ
زیاد ئه‌كه‌ن له‌ماوه‌ی سكپڕییاندا.
له‌م
مانگه‌دا زۆربه‌ی ئافره‌تان كه سكیان پره سه‌ردانی پزیشك ئه‌كه‌ن تاكو له‌ڕێی
ئامێری سۆنه‌ره‌وه پشكنین ئه‌نجام بده‌ن و لاشه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌یان ببینن، بێگومان
له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌ڕێی سونه‌ره‌وه قاچ و ده‌ست و سه‌ر و ئه‌ندامه‌كانی
ناوه‌وه‌ی به‌جوانی ئه‌بینرێت. هه‌روه‌ها له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا وه‌رزی یه‌كه‌می
سكه‌كه‌ت كۆتایی پێ هێناوه‌و ئه‌گه‌ری له‌بارچونی سكه‌كه‌ش له (%65) كه‌م
ده‌بێته‌وه.
نیشانه و كاریگه‌رییه‌كان كه له لاشه‌ی دایكه‌كه‌دا دروست ئه‌بێت
1- دڵ
تیكچوون و ڕشانه‌وه له‌گه‌ڵیدا یان به‌بێ ڕشانه‌وه، تفی ده‌میش هه‌ر زیاد ده‌بێت.
2- میز
زۆر كردن.
3-
هه‌ست به ماندووبوون وئاره‌زووكردنی نوستن.
4-
قه‌بزیی.
5-
دڵه‌كزێ و قورسی هه‌رس كردنی خواردن.
6-
ئاره‌زووی خواردن زیاتر ئه‌بێت.
7-
سه‌رئێشه‌و گێژبوون و یان هه‌ندێ جار له‌هۆش چون به‌هۆی گۆڕانكاری له
هۆرمۆنه‌كاندا.
8-
له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا قه‌باره‌ی سك ده‌ست به گه‌وره بوون ئه‌كات و ده‌ر
ئه‌كه‌وێت.
9-
جله‌كان ته‌سك ئه‌بنه‌وه له كه‌مه‌ر و سنگدا.
10-
سنگی دایكه‌كه زیاتر ده‌ئاوسێت و شل و نه‌رمتر ئه‌بێته‌وه، وه هێڵه سه‌وزه‌كانی
ژێر پێست زیاتر ڕوون ئه‌بنه‌وه‌و گۆكانیشی تاریك تر ئه‌بنه‌وه.
نیشانه و كاریگه‌ریه ده‌روونیه‌كان
1-
هه‌ست كردنێكی نوێ به هێوری و ئارامی.
2-
له‌هه‌مان كاتدا دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ندێ جاریش گریان.
3- یان
هه‌ست به دڵخۆشی و ووره به‌رزی ئه‌كه‌یت.
بارودۆخی كۆرپه‌له‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا
1-
له‌كۆتایی مانگی سێ درێژی كۆرپه‌له‌كه ئه‌گاته نزیكه‌ی (10 – 12) سانتیمه‌تر.
2- كێشی
كۆرپه‌له‌كه ئه‌گاته نزیكه‌ی (30) گرام.
3-
ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی وه‌كو كۆئه‌ندامی میز و جه‌رگ و كۆئه‌ندامی خوێن زیاتر گه‌شه
ئه‌كه‌ن.
4-
كۆئه‌ندامی زاوزێ ده‌ست به دروست بوون ئه‌كات به‌ڵام زه‌حمه‌ته له‌ڕووی ده‌ره‌وه
بزانیت كوڕه یا كچ.
5-
سه‌ری هێشتا گه‌وره‌تره له‌چاو لاشه‌یدا، لوتێكی بچوكی هه‌یه، چاوه‌كانی
له‌شێوه‌ی دوو خاڵی تاریكن له‌سه‌ر ڕووی.
6-
بڕبڕه‌ی پشتی یه‌كه‌م جوڵاندنه‌وه‌ی ئه‌كات و ڕه‌نگه هه‌ستی پێ نه‌كه‌یت،
له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مێشك و ماسولكه‌كان بۆیه‌كتر ئه‌بینی له‌قه و قاچ ئه‌هاوێژێت،
یا ڕان ئه‌نوشتینێته‌وه و ده‌ست توند یان شل ئه‌كات.
7-
مێشكی خێراتر گه‌شه ئه‌كات.
8-
ڕیخۆڵه و گه‌ده دروست ئه‌بن، سییه‌كانی گه‌وره تر ئه‌بن، گورچیله‌كانی ده‌چنه
شوێنی خۆیان و خوێن له‌ڕێی (ناوكه په‌تك)ه‌وه ده‌گاته كۆرپه‌له‌كه.
9-
ئه‌ژنۆ و مه‌چه‌ك و په‌نجه‌كان دروست ئه‌بن و ده‌موچاوی ڕوویه‌كی مرۆڤانه زیاتر
وه‌رده‌گرێت.
وێنه‌ی كۆرپه‌له‌كه:
|
 |
|
له‌سه‌ره‌تای مانگی سێیه‌م
|
|
 |
|
له‌ڕێی سۆنه‌ره‌وه (11)
حه‌فته‌یه
|
|
|
|
|
|
 |
|
|
له‌لایه‌ن:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
18/1/2008