|
شیری دایك ڕێگه
ده‌گریت له نه‌قڵ بوونی ڤایرۆسی جگه‌ر (سی) بۆ منداڵی شیره‌خۆر.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
تازه ئه‌نجام دراوه له (سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه) له میسر
ئه‌وه‌ی دووپات كردۆته‌وه كه‌وا شیری دایك ڕێگه ده‌گرێت له نه‌قڵ بوونی نه‌خۆشی
ڤایرۆسی جگه‌ر (سی) له‌و دایكه تووشبووه‌وه بۆ
كۆرپه‌له‌كه‌ی،
وه ڕێژه‌ی نه‌قڵ بوونی ئه‌و ڤایرۆسه له دایكه‌وه بۆ
كۆرپیه‌له‌كه‌ی
ده‌گاته (4
تا 6 %)
له نێو منداڵاندا.
ئه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌ش كه له ڕۆژنامه‌ی (البیان)ی ئیماراتی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه كردووه كه‌وا ڕێژه‌ی نه‌قڵ بوونی مادده‌ی به‌رگری دژه
ڤایرۆس له دایكه‌وه بۆ
كۆرپه
تازه له‌دایك
بوو ده‌گاته (91%)
پاشان
كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ
(12%)
پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵ ونێوێك
به‌سه‌ر
له‌دایكبوونی.
له زۆر
لێكۆڵینه‌وه‌دا سه‌لمێندراوه كه‌وا نه‌خۆشی له هه‌ندێ حاڵه‌تدا
ده‌گوازرێته‌وه
له دایكه‌وه بۆ
كۆرپه‌له
له سكی
دایكی‌دا، به‌ڵام
سوپاس بۆ خوا ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه گه‌شته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌وا ئه‌م حاڵه‌تانه
زۆر به ده‌گمه‌نن.
هه‌روه‌ها له
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه دووپات كرایه‌وه كه هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له
ده‌وروبه‌ری
كۆرپه‌له‌كه‌یه
له‌كاتی
له‌دایكبووندا ئه‌گه‌ر له
(6)
شه‌ش سه‌عات پێشتر یان زیاتر هاته خواره‌وه پێش منداڵه‌كه، وه یان به‌كارهێنانی
ئامراز بۆ ئاسانكردنی له‌دایكوونی منداڵه‌كه، وه‌هه‌روه‌ها بریندار بوونی ڕه‌حمی
دایك له‌كاتی
منداڵبوون
ئه‌مانه زۆر
جار ده‌بنه كاریگه‌رێكی ترسناك بۆ نه‌قڵ بوونی ڤایرۆس بۆ منداڵه له‌دایكبووه‌كه.
وه
خۆدوورگرتن
له‌م كاریگه‌رانه منداڵه‌كه زیاتر ده‌پارێزێت له نه‌قڵ بوونی ڤایرۆسه‌كه
له‌كاتی له‌دایك بوون.
هه‌روه‌ها له
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ش سه‌لمێندرا كه‌وا شیردانی سروشتیی (شیری دایك) بۆ منداڵ
نه ده‌بێته هۆی نه‌قڵبوونی ڤایرۆس بۆ منداڵه‌كه وه نه زیادكردنی، جا لێره‌وه
زیاتر ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن بۆ شیرپێدانی سروشتی، وه به خۆپاراستن لێی
له‌كاتی دروست بوونی برین له سه‌ری مه‌مكی دایك یان هاتنه خواره‌وه‌ی خوێن لێی تا
خوێن نه‌قڵ نه‌بێت بۆ منداڵه‌كه له‌كاتی شیریپێدان كه به‌هۆی ئه‌و خوێنه‌وه
ڤایرۆس نه‌قڵ ده‌بێت.
ئه‌وه‌یشی
زانراوه كه ڤایرۆسی (سی) نه‌قڵ ده‌بێت بۆ یه‌كێكی تر له‌ڕێگای نه‌قڵ كردنی خوێن
یان یه‌كێك له پێكهاته‌كانی بۆ كه‌سێكی تر، یان له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سرنجێك
كه به‌خوێنه‌وه‌یه‌و ئه‌و خوێنه‌ش ڤایرۆسی پێوه‌یه، وه زۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌ڕێگای
په‌یوه‌ندی جووتبوونه‌وه نه‌قڵ ده‌بێت.
له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
|