نوێترین
ئامۆژگارى چینى ده‌ڵێت [توێكڵى شووتى له كۆڵ خۆت مه‌كه‌ره‌وه]
واته:
فڕێى مه‌ده ، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى پزیشكى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كاته‌وه كه
توێكڵى شووتى كاریگه‌ریه‌كى گه‌وره له‌خۆ ده‌گرێت بۆ چاره‌سه‌رى پێنج نه‌خۆشى كه
ئه‌وانیش:
1. به‌رزبوونى
فشارى خوێنى درێژخایه‌ن (مزمن) .
2. هه‌و كردنى
گورچیله .
3. میزگیران .
4. كیسى ئاو.
5. قه‌بزى.
به‌گوێره‌ى
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ى كه په‌یمانگاى نوژدارى زیندوو له (په‌كین) ئاماده‌ى
كردووه زانایان ئامۆژگارى نه‌خۆشه‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن ده‌كه‌ن
به‌وه‌ى كه توێكڵى شووتى ووشك بكه‌ن پاشان بى هاڕن تاوه‌كو ئاردى لێ دێت و نزیكه‌ى
بیست گڕام له‌م ئارده له گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ بكه‌ن و جوان له‌سه‌ر ئاگر تێكى بده‌ن
تا پله‌ى كوڵان، ئینجا نه‌خۆش هه‌ڵده‌ستێ به‌خواردنه‌وه‌ى ئه‌م گیراوه‌یه ڕۆژانه
بۆماوه‌یه‌ك كه كه‌متر نه‌بێت له یه‌ك مانگ وه به بێ ڕاوه‌ستان، وه
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئامۆژگارى نه‌خۆشه‌كانى هه‌وكردنى گورچیله ده‌كات به‌وه‌ى كه
توێكڵى شووتى پارچه پارچه بكه ن و له‌ناو ئاوى دابنێن و له سه‌ر ئاگر تێكى
بده‌ن تاوه‌كو هه‌ویرى لێ دێت ئینجا له شووشه‌یه‌كى سه‌ر داخراو هه‌ڵده‌گیرێت و،
نه‌خۆش ڕۆژانه یه‌ك مڵاك له‌م گیراوه به‌یانیان له خورینى ده‌خوات بۆ ماوه‌ى سێ
هه‌فته، وه زیاتریش ده‌توانیت به كارى بهێنیت.
له‌لایه‌ن:
شڤان ئۆمه‌راوى
/ كوردستان - سۆران
25/7/2007
سه‌رچاوه:
سایتى لها اون لاین