(7)
كوپ ئارد,
(1)
كوپ ڕۆن,
(1)
كه‌وچكی
چێشت پیكن پاوده‌ر,
(1 - 2)
كوپ ئاوی
شله‌تێن به پێی پێویست تا ئه‌وه‌نده نه‌رم بێت, تۆزێ خوێ, وه هه‌ندێك گوێزی
كاكڵه‌و شه‌كرو گوێزی هندی و هێل.
دروستكردنی:-
1- ئاردو ڕۆنه‌كه
تێكه‌ڵاو ده‌كرێت پاشان به ده‌ست ده‌شێلرێت, وه پیكن پاوده‌ره‌كه‌شی تێ ده‌كرێت.
2-تۆزێك خوێ له
ئاوی شله‌تێندا ده‌توێنرێته‌وه پاشان هه‌ویره‌كه باش ده‌شێلرێت.
3- گونكی ورد
ده‌گیرێت, وه ده‌كرێته نانی گه‌وره‌و ده‌كرێت به چوار كه‌رتی سێ گۆشه‌ی
یه‌كسانه‌وه.
4- پاشان ئه‌و
گوێزو شه‌كره‌ی ئاماده كراوه ده‌كرێته ناو هه‌ویره سێگۆشه‌كه‌وه‌و, له ناو
تیرۆكێكی باریكدا باده‌درێت تا خۆی ده‌گرێت.
5- پاشان له
ڕۆندا سوور ده‌كرێته‌وه‌و ئاماده ده‌كرێت بۆ خواردن.