(دوو ونیو) كوپ
ئارد، (1) كوپ ڕۆن، (یه‌ك ونیو) كوپ شه‌كر، (3) هێلكه، (1) كوپ گوێزی هاڕڕاو، (2)
كه‌وچكی قاوه پیكن پاوده‌ر، (نیو) كه‌وچكی قاوه بیكاربۆناتی سۆده، (1) كه‌وچكی
قاوه ڤانێلا، (3\4) واته (سێ چاره‌ك) كوپ ماستی خاوه‌بوو.
ئاماده‌كردنی:
1- ئاره‌ده‌كه ده‌بێژرێته‌وه‌و
ده‌پێودرێت، پاشان له‌گه‌ڵ بیكاربۆناتی سۆده وپیكن پاوده‌رو خوێیه‌كه تێكه‌ڵ
ده‌كرێت.
2- ڕۆنه‌كه باش تێك ده‌درێت
وشه‌كره‌كه ورده ورده به‌سه‌ردا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوون له تێكدانیدا
تا وه‌ك كرێمی لێ دێت.
3- هێلكه‌كان یه‌ك به‌دوای یه‌ك تێی
ده‌كرێت له‌گه‌ڵ تێكدانی به‌باشی وڤانێللاكه‌ی تێ ده‌كرێت.
4- ئارده‌كه له‌گه‌ڵ ماسته‌كه
یه‌ك به‌دوای یه‌ك ده‌كرێت به‌سه‌ریاندا تا ته‌واو ده‌بن.
5- گیراوه‌كه ده‌كرێته قاڵبێكی
چه‌وركراوه‌وه‌و له‌فڕنێكدا كه گه‌رمیی مام ناوه‌ند بێت ده‌برژێت.