ئه‌م
پێكهاته (10
- 12)
نان (كێك)ی پێ دروست ده‌كرێت.
پێویستی
یه‌كانی/
(4)
هێلكه، (2/1)
نیو كه‌وچكی چا خوێ ،
(1)
كه‌وچكی چا پیكن پاوده‌ر ،
(1)
كه‌وچكی چێشت شه‌كه‌ر ،
(350)
ملم شیر ،
(300)
گرام ئارد ، كه‌مێك ڕۆن بۆ سووركردنه‌وه.
ئاماده‌كردنی:
1- هێلكه‌كان
جوان خاو ده‌كرێته‌وه.
2- كه‌ره‌سه‌كانی
تری تێ ده‌كرێت و هه‌موو جوان تێك ده‌كرێت تا هه‌ویرێكی شلی لێ دروست ده‌كرێت و بۆ
ماوه‌ی (5)
ده‌قه داده‌نرێت.
3- كه‌مێك ڕۆن له
تاوه‌یه‌كدا گه‌رم ده‌كرێت و پڕ به كه‌وچكێكی شله‌ی قووڵ له هه‌ویره‌كه
ده‌كه‌یته ڕۆنه‌كه‌وه و كه‌مێك به تاوه‌كه‌دا بڵاوی ده‌كه‌یته‌وه تا شێوه خڕێك
وه‌رده‌گرێت و هه‌ویره‌كه وای لێ دێت خۆی ده‌گرێت و سوور ده‌بێته‌وه، زوو زوو
له‌لایه‌كێوه سه‌یری ئه‌ودیوی تری ده‌كه‌یت كه هه‌ندێ قاوه‌یی بوو ئه‌وا هه‌ڵی
ده‌گێڕی تا دیوه‌كه‌ی كه‌شی به‌هه‌مان شێوه سور ده‌بێته‌وه.
4- به‌م شێوه‌یه
كه‌وچك به كه‌وچك كێكه‌كان (یان نانه‌كان) دروست ده‌كرێت.
تێبینی
(1):
(ڕۆن) ته‌نها بۆ چه‌وركردنی تاوه‌كه به‌كار دێت زۆر به‌كه‌می، ناوبه‌ناو كه
تاوه‌كه وشك ده‌بێت كه‌مێك ڕۆنی تێ ده‌كرێته‌وه.
تێبینی
(2): بۆسه‌ر نانه‌كه ده‌توانرێت به‌پێی ئاره‌زوو شتی بخرێته‌سه‌ر وه‌ك: كرێم،
نه‌سته‌له و میوه‌ی قاشكراو یان هه‌ندێ شه‌كری پێوه بكرێت. ده‌توانرێت چه‌ند
نانێك له‌سه‌ر یه‌ك به‌كه‌ره‌سه‌وه یاخود هه‌ر نانێك كه‌ره‌سه‌ی بخرێته‌سه‌ر و
لوول بدرێت پاشان پێشكه‌ش بكرێت.