(2) هێلكه ، (2) كوپ ئارد ، (1) كوپ شه‌كر ، (1/2) نیو كوپ ڕۆنی زه‌یت ، (1)
كه‌وچكی چێشت له پیكن پاوده‌ر ، (1) كه‌وچكی چا له هێلی هاڕڕاو ، ئاوی (1) یه‌ك
پرته‌قاڵ ، میوه بۆ ڕازاندنه‌وه ، تارتینه بۆ سه‌ر كێكه‌كه.
تاڕتینه
وه‌ك (تۆز) وایه له‌شێوه‌ی پیكن پاوده‌ر له‌گه‌ل ئاو و شه‌كر تێكه‌ڵ ده‌كرێت و بۆ
ماوه‌ی (3 تا 4) خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت و به‌گه‌رمی ئه‌خرێته
سه‌ر
كێكه‌كه. ئه‌ندازه‌كه‌شه‌ی له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كه‌ی نوسراوه چه‌ند تێكه‌ڵی ئاو و
شه‌كر ده‌كه‌یت. له‌خواره‌وه وێنه‌ی پاكه‌ته‌كه‌ی
دانراوه.
ئاماده‌كردنی:
1- هێلكه‌و شه‌كر و ڕۆنه‌كه باش تێكه‌ڵ ئه‌كه‌ین.
2- ورده ورده ئارده‌كه‌ی تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و پاشان هێل و ئاوی پڕته‌قاڵه‌كه.
3- له دوای هه‌مووی پیكن پاوده‌ره‌كه‌ی تێ ده‌كه‌ین و باش تێكه‌ڵی ده‌كه‌ین.
4- قاڵبێكی بۆ چه‌ور ده‌كه‌ین و گیراوه‌كه‌ی تێ ڕۆ ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه ناو
فڕنیه‌وه له پله‌یه‌كی گه‌رمیی پێویستدا بۆ ماوه‌ی (20) خوله‌ك.
5- پاش ته‌واوبوونی میوه‌ی له‌سه‌ر داده‌نرێت به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ڕازاوه.
له‌كۆتاییدا تارتینه له‌گه‌ڵ یه‌ك پیاڵه ئاو و یه‌ك كه‌وچكێ چا له شه‌كر
بخرێته سه‌ر ئاگر و بیكوڵێنه بۆ ماوه‌ی (4) خوله‌ك و به‌گه‌رمی بخرێته سه‌ر
كێكه‌كه.