(3)
كوپ
ئارد،
(1) كوپ
ڕۆن،
(1)
یه‌ك كوپ ئاو یان شیری گیراوه،
(1)
یه‌ك كه‌وچكی چێشت پیكن پاوده‌ر،
(1)
كه‌وچكی قاوه خوێ,
(1)
هێلكه.
دروستكردنی:-
1- ئارده‌كه
ده‌بێژرێته‌وه و پیكن پاوده‌رو خوێكه‌ی تێ ده‌كرێت, وه له ناوه‌ڕاستی دا بۆشایی
یه‌ك به جێ ده‌هێڵرێت.
2- پاشان ڕۆنه‌كه
ده‌كرێته ئه‌و بۆشایی یه‌ی كه له ئارده‌كه‌دا به جێ هێڵراوه, به ده‌ست تێك
ده‌درێت تا به ته‌واوی تێكه‌ڵ ده‌كرێت.
3- ئاو یان شیره
گیراوه‌كه ورده ورده هه‌ویره‌كه‌ی پێ ته‌ڕ ده‌كرێت و به ده‌ست ده‌شێلرێت تا به
ته‌واوی یه‌ك ده‌گرێت.
4- هه‌ویره‌كه
داده‌پۆشرێت بۆ ماوه‌ی چاره‌كه سه‌عاتێك به جێ ده‌هێڵرێت.
5- گوێزی هاڕاو
شه‌كرو هێل ئاماده ده‌كرێت بۆ ناو هه‌ویری كولیچه‌كه, وه ده‌توانرێت خورمای
سوره‌كراویشی تێ بكرێت.
6- پاشان هێلكه
ده‌درێت له ڕووی كولیچه‌كه‌و ده‌برژێنرێت.