(3) هێلكه, (1)
كوپ شه‌كر، (1) كوپ ڕۆن، كوپ و نیوێك (1,5) ئارد، كه‌وچك و نیوێك (1,5) كه‌وچكی چا
پیكن پاوده‌ر، هێڵ و ڤانیلا به‌پێی پێویست.
ئاماده‌كردنی:
1- هێلكه‌كه جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت و
شه‌كره‌كه‌ی تێده‌كرێت و دیسان جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت.
2- ڕۆنه‌كه‌ی تێده‌كرێت و دوای ئه‌و
ئارد و پیكن پاوده‌ر و هێل و ڤانیله‌كه‌ی تێ ده‌كرێت.
3- ئه‌وجا
ده‌كرێته ناو ئه‌و قاڵبه كاخه‌زانه‌ی كه له بازاڕ هه‌ن هه‌ر قاڵبه‌ی یه‌ك
كه‌وچكی چێشت له‌و هه‌ویره‌ی تێ ده‌كرێت.
4- ده‌خرێته فڕن له‌سه‌ر پله‌ی
(225) و سه‌رو و بنی پێ ده‌كرێت و ده‌برژێنرێت.
تێبینی: قاڵبه كاغه‌زه‌كه،
نزیكه‌ی (25) دانه‌ی لێ دروست ده‌بێ ئه‌و عه‌یاره.