(6)
كوپ ئارد,
(1)
كه‌وچكی چێشت خوێ,
(1)
كه‌وچكی چێشت خومره,
(1)
كه‌وچكی چێشت شه‌كر,
(2 - 3)
كوپ ئاوی شله‌تێن, كونجی بۆ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی.
دروستكردنی:-
1- خومره‌كه له
نیو كوپ ئاوی شله‌تێن داده‌نرێت له گه‌ڵ شه‌كره‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج ده‌قیقه.
2- ئارده‌كه‌و خوێ
كه تێكه‌ڵ ده‌كرێت, له ناوه‌ڕاستیدا بۆشایی یه‌ك به‌جێ ده‌هێڵرێت وخومره‌كه‌و
ئاوه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت به‌ده‌ست هه‌ڵده‌شێلرێت تاكو یه‌ك ده‌گرێت و توند ده‌بێت.
3- سه‌ری
ده‌نرێته‌وه له شوێنێكی گه‌رم داده‌نرێت تا هه‌ڵ دێت و قه‌باره‌ی زیاد ده‌كات.
4- پاشان
هه‌ویره‌كه به یكسانی ده‌بڕێت و له سه‌ر سینی یه‌كه داده‌نرێت له شوێنێكی
گه‌رم بۆ جاری دووه‌م تا هه‌ڵدێت وه كونجی ده‌كرێت به سه‌ریدا.
5- پاشان له
فڕنێكی گه‌رمدا ده‌برژێنرێت.
تێ بینی/ تا هه‌ویره‌كه شل تر ونه‌رم تر بێت، سه‌موونه‌كه‌ی جوانتر وناسك
تر ده‌ر ده‌چێت.