|
پێویستی یه‌كانی:-
1 (یه‌ك) كیلۆ باینجانی گه‌وره، 3\4 (سێ روبع) كیلۆ گۆشتی قیمه، 2 ده‌سك كه‌ره‌وز، 1
سه‌لك پیاز، خوێ، به‌هارات، 1\2 (نیوكیلۆ) ته‌ماته، 2 كه‌وچك چێشت ئارد.
ئاماده‌كردنی:
1- پاش شتنه‌وه‌ی باینجانه‌كه، قاش قاش ده‌كرێت به‌درێژی وخوێی
پێوه ده‌كرێت و پاشان
له‌ڕۆندا سوورده‌كرێته‌وه.
2- پیازه‌كه وورد ده‌كرێت وكه‌ره‌وزه‌كه ده‌جنرێت به‌وردی
3- پیازو كه‌ره‌وزه‌كه تێكه‌ڵ به قیمه‌كه ده‌كرێن وخوێ وبه‌هاره‌ته‌كه‌ی
پێوه ده‌كرێت، پاشان به ئارده‌كه‌وه هه‌ڵده‌شێلدرێت وتێكه‌ڵه‌یه‌ك (هه‌ویرێك)ی لێ دروست ده‌كرێت.
4- له تێكه‌ڵه‌كه (هه‌ویره‌كه) پارچه پارچه‌ی له شێوه‌ی كه‌بابی لێ دروست ده‌كرێت
به‌ئه‌ندازه‌ی په‌نجه‌یه‌ك گه‌وره بێت وله‌ناو ڕۆندا سوور ده‌كرێته‌وه.
5- هه‌ر كه‌بابێك به قاشێك باینجانه‌وه ده‌پێچرێته‌وه (به
لاسیكی كه‌ره‌وزه‌كه) و له مه‌نجه‌ڵێكدا به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه دا ده‌نرێت.
6- ته‌ماته‌كه ده‌گوشیت به‌سه‌ریاندا وخوێی پێوه ده‌كه‌یت. له‌كۆتاییدا ده‌خرێته سه‌ر
ئاگرێكی هێواش تا پێ ده‌گات وئاوه‌كه‌ی خه‌ست ده‌بێته‌وه. به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ برنج
پێشكه‌ش ده‌كرێت. |