1- قیمه‌كه سوور
ده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ كه‌ره‌وز و خوێ و زیره‌كه‌كه‌دا، تا جوان سوور ده‌بێته‌وه‌و
پاشان دایده‌نێین تا سارد ده‌بێته‌وه.
2-
هێلكه‌كه جوان ئه‌شڵه‌قێنین له‌گه‌ڵ (2) په‌رداخه ئاوه‌كه، ئینجا خوێ و
ئارده‌كه‌ی تێ ده‌كرێت، جوان به (مه‌كینه‌ی ماستاو) یان به (میكسه‌ر) تێك
ده‌درێت.
3- پاشان
تاوه‌یه‌كی تیڤاڵ ئه‌كه‌ینه سه‌ر ئاگر و به كلێنكسێك تۆزێك به ڕۆن چه‌وری
ده‌كه‌ین ، ئینجا كه‌وچكێكی له‌و گیراوه‌یه‌ی ئارد و هێلكه‌كه‌ی تێ ده‌كه‌ین، واتا
ده‌یكه‌ینه ناو تاوه‌كه‌وه، كاتێك برژا ڕۆی ده‌كه‌ین.
4- به‌م شێوه‌یه
هه‌موو گیراوه‌كه ده‌كه‌ین به نان. (نانه‌كان یه‌ك دیوی ده‌برژێندرێت).
5- دیوی
برژاوه‌كه‌ی ئه‌كه‌ینه ناوه‌وه، ئه‌و قیمه و شتانه‌ی بۆمان حازر كردبوو تێی
ده‌كه‌ین، ئینجا لوولی ده‌ده‌ین یان قه‌دی ده‌كه‌ین، هه‌موو نانه‌كه به‌م شێوه‌یه
ده‌كه‌ین.
6- پاش
ئاماده‌كردنی هه‌موو نانه‌كان به لوولكراوه‌یی و پڕ له كه‌ره‌سته، سوور
ده‌كه‌ینه‌وه له‌ناو ڕۆندا.
تێبینی: وه‌كو
خواردنێكی سه‌ره‌كی و ژه‌مه خواردنێك ده‌خورێت و ده‌شتوانن سه‌وزه‌و زه‌ڵاته یان
هه‌ر شتێكی تری له‌گه‌ڵدا دابنرێت.
به‌م
شێوه به‌له‌زه‌تترین خواردنی لێ ده‌رده‌چێت و هیوادارین هه‌موو خوشكێك كه‌ڵكی لێ
وه‌ربگرێت.